ما 4106 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاوڕێ نەهرۆ 

وەک ئاشکرایە لە کوردستان دا دوای هەشتاکان مۆدیلی حزبی ئیسلامی و ئاینی هاتە کایەوە، ئەم مۆدیلە نەک هەر درێژکراوەی دەسەڵاتی ئاینی یە بگرە لە رووی میژووییەوە دوو شوێن و جێگاو مەوقعیەتی لە نێو کۆمەڵگای کوردستان داگیر کردووە، یەکەم وەک دەسەڵاتی یەکەی ئاینی کلاسیکی دووەم وەک دەسەڵاتی حزبی سیاسی ئەم تەرزە حزبانە شێوەی کارکردن (نەک خەباتکردن) ماندوو بوونی ناوێ، لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی کلاسیکی ئاینی کە پیاوانی ئاینی نمایندگی دەکەن.

ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ئاینی و سیاسی

هاوڕێ نەهرۆ 

بێگومان کۆمەڵگا لەچەند یەکەیەک پێکهاتووە لەوانە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی کە بریتی یە لە هۆزو خێڵ و قەبیلە و تیرە وەک پلەی یەکەمی دابەش بوونی کۆمەڵگا دواتر شورشی ئاینی بەدوای دا دێت کە کۆمەڵگا لە یەکەیەکی باڵاتر لە هۆز و قەبیلە کۆ دەکاتەوە بەڵام ئەم کایە ئاینی یە بەتەواوەتی قەبیلەوهۆز لە نێو نابا، گەرچی چوارچێوەیەکی بەرینتر وەک ئاڵتەرناتیڤ دێنێتە کایەوە، لەڕاستی دا ئەم دوو پێکهاتەیە کۆن و دیرینە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی دابەزینی ئاینە ئاسمانیەکان بگرە پێشتریش هۆزو قەبیلە وەک یەکەیەکی پشت بەستوو بە ڕەگەزی خوێن هەر هەبووە کە دیاردەی ئاین پەیدا بوو، بوار بۆ خێڵەکان ڕەخسا کە تێکەڵاوی یەک بن، کەواتە دەتوانین بڵێن شوڕشی رێفۆرمی ئاینی لە پێکهاتەی هۆزو قەبیلە پێشکەوتووتر بوو، روانینی ئاینی باڵاتر بوو لە روانینی خێڵ و هۆز، بە شێوەیەکی رێژەیی لە گۆشەنیگای میژووییەوە شارستانیەتی ئاین لە یەکەی هۆزو خێڵ بەهێز ترە، هۆزو خێڵەکان لە گوندەکان نیشتەجێ ین گەرچی دواتر پەریونەتەوە تخوب و ئاقاری شار وەک مەڵبەندو مەکۆی شارستانی.

شایانی باسە خاڵێکی گرنگ هەیە لێرەدا پێویستە ئاماژەی پێ بکەین کە ئەویش هەندی لەسەرۆک خێڵەکان هەرگیز ناهێڵن فاکتەری زیندویی و دینامیکی ئاینی پەیوەست لەگەڵ دەسەڵاتی باڵا بێتە نێو هۆزو خێڵەکانیانەوە، بەم هەنگاوە دەیانەوێ هۆزو خێڵەکان وەک یەکەیەکی یادەوەری و بایلۆجی بۆ دەسەڵات و قەڵمرۆی خۆیان بمێنێتەوەو کایەی پۆزەتیڤ و نەگەتیڤی لەسەر ئەنجام بدەن، لەم قوناغە فاکتەری ئاین رۆڵی پێشکەوتنخوازانە ئەگێڕێ بەڵام فاکتەری هۆزو خێڵ روڵی دواکەوتووانە ئەگێڕێ وەک ئاشکرایە ئەم دوو فاکتەرە لە کۆمەڵگاکەمان هەمیشە لە ململانی بەردەوام دان، گەرچی هەندی جار سازش بەرانبەر یەک دەکەن بۆ نموونە دەسەڵاتی خێڵ ئاین ئەخاتە پێناو بەرژەوەندی خۆیەوەو ئاراستەی خێڵی پێ پێش دەخا یان بە پێچەوانەوە دەسەڵاتی ئاینی بۆ پتەوکردنی نفوزو هەژموونی خود سود لە خێڵەکان وەردەگرێ.

لێرەدا وەک دەرئەنجام خاڵێکی گەوهەری دێتەکایەوە ئەویش ئەوەیە هەندێ خێڵ هەن لە کوردستانی دابەشکراو بەسەر یەکەی خێڵ و تایفەی ئاینی و گەرایشی سیاسی جیاواز لەنێوخۆیان دا زاوزێ دەکەن بەمەبەستی بەرفراوانی یەکەی فیزیکی و کیمی خێڵ و زۆربوونی ژمارەیان لەسەر حیسابی پروسەی یەکەی نەتەوە کە پروسەیەکی باڵاترە لە یەکەی خێڵ و فاکتەری ئاینی، هەر بۆیە بەردەوام نەوە دوای نەوە پروسەی هاوسەرگیری لە نێو بازنەی خێڵی دیاریکراو ئەنجام ئەدەن ئەگەر لەم بوارە تیبینی بکری بەرزانی برای سەدام کە خیزانەکی خوشکی ساجدەی خێزانی سەدام بوو کە مرد بەرزان پەنای بردە بەر هاوسەرگیری لەگەڵ خیزانی فازیل بەراگ کەسەر بەهەمان تیرەو خێڵە.

نموونەی تر زۆرە لە نێو حزبەکانی کوردستان پروسەی هاوسەرگیری خێڵێک لە خێڵێکی تر بەمەبەستی لێکدانی دوو خێڵی جودا و دروستکردنی ڕایەڵێکی سیاسی لە نێو حزبێکی دیاریکراودا.

بەڵام ئەگەر کۆمەڵگا ریفۆرمی ئاینی تیا کرا ئەوە یەکەی خانەوادەو و یەکەی خێڵ دەشکێنرێ لەبەر ئەوەی ئینتمای ئاینی بەرفراوانترە لە ئینتمای خێڵ و هۆز، پانتایی نفوزو دەسەڵاتی ئاینی فراوانترە لە دەسەڵاتی هۆزو خێڵ و قەبیلە، لێرەدا ئەم دوو یەکەی دەسەڵاتە نوێنەریان هەیە لە نێو کۆمەڵگا، یەکەی هۆز بریتی یە لە کویخاو ئاغاو دەرەبەگ و سیمبولی کۆکردنەوەی خێڵ پێك دێت بەڵام نوێنەرو نمایندەکانی دەسەڵاتی ئاینی بریتی یە لەپیاوانی ئاینی و دەسەڵاتی تەکیەو خانەقا، لە ئاستێکی بچوکترو لە بازنەیەکی تر شیخ و مەلاکان نمایندەگی یان دەکەن جێگای ئاماژە پێکردنە ئەم یەکەو ناوەندانە دانپیانراوەو لەسەر ئاستی هەریمایەتی و جیهانی ئیشیان لەسەر دەکرێ.

بەپێ روایەتی مامۆستای میژوو کۆچکردوو دکتور زوهدی داودی لە شاری لایبزیکی ئەڵمانیا دەیگووت، تائێستا کۆمەڵگای ئەڵمانی ئیش لەسەر یەکەی خێڵ دەکا، کۆمەڵگای ئەڵمانی چەندین خێڵ و (کلان)ی تیایە، تەنانەت بەندە پرسیارم لە خەڵکی بە ئاگای نەرویجی کردووە، ئاخۆ خێڵ بوونی هەیە لەوەڵام دا دەڵین خێڵ بوونی هەبوو بەڵام ریفورمی ئاینی روڵی لاواز کرد و یەکەی خێڵی لە نێو برد گەرچی لەرووی میژووییەوە و ئەنثروبۆلۆجی یەوە لە نێو ناچی، ئێمە نازانین لەوانەیە لە دەروونی کۆمەڵگا کاری پێ بکرێ، قوربانی و ململانی نێو خێڵەکان تا ئێستا قوربانی و ئەنجامگیری نەگەتیڤی هەیە، وەک زانیاری نازانم تا چ ڕادەیەک ڕاستە لە پەراوێزی کۆمەڵگا ئەو خەڵکەی دووچاری بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەبنەوە، ئاکامی ململانی ناوخۆی نێوان خێڵەکانە کە کایەی توڵە سەندنەوە لەسەر رق و کینەی میژوویی کۆن دەکەن.

تا ئێرە ئێمە باسمان لە دوو یەکەی یادەوەری و بایلۆژی کرد  کە ئەویش یەکەم هۆزو خێڵ و قەبیلەو کلانە ئەوی دیکەش دەسەڵاتی ئاینی یە کە بەشێوەی پیرامیدی و هەرەمی بەرێوە دەچن.

لەسەروبەندی سەدەی بیستەم لە کۆمەڵگای کوردستان فاکتەریکی دیکەی سیاسی هاتە کایەوە وەگ گەمەیەکی سیاسی خۆی نواند لەسەر تابلوی جوگرافی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردستان دا ئەویش ڕاسپاردنی پیاوانی ئاینی بوو لە شیخ و مەلاکان کە پەیامی ئاینی و نفوزو پەیگەیان بخەنە پێناو وخزمەتی بزوتنەوەی نەتەوایەتی سەرەتا کورد و دواتر کوردستان وەک یەکەیەکی جوگرافی کە تیایدا پیکهاتەی تری لەسەر دەژێ وەک سریان و ئەرمەن و تورکمان و ئیزیدی و ئاشوری، لەم کایە سیاسی یەدا پیاوانی ئاینی بەهەمان دەسەڵاتی هەرەمی ئاینی تێوەگلان بە کایەی سیاسی یەوە لەسەر ئاستی نەتەوە.

لێرەدا فاکتەری سیاسی بەرجەستە لە حزبی ناسیوناڵیستی دا پێویستی بە دەسەڵاتی خێڵ و دەسەڵاتی ئاینی هەبوو تا وەکو کۆمەڵگای کوردستان لە دوو تۆیی و چوارچێوەی (بەناو نوێی) ناسیوناڵیستی ریک بخا.

بەڵام مەخا بن دەسەڵاتی سیاسی حزبی ناسیوناڵیستی لە کوردستان درێژکراوەی هەمان دەسەڵاتی خێڵەکی و ئاینی ین. وەک دەردەکەوێ کیبەرکی یەکی میژوویی لەنێو یەکەی خێڵەکانی کوردستان بە درێژایی میژوو بوونی هەبووە، ئەو خێڵەی قوربانی زۆری داوەو گوایا هەنگاوی بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگای کوردستان هاویشتووە هەر ئەوان پەیگەو دەسەڵاتی ئاینی یان داگیر کردووە، لەسەر ئاستی پەیدا بوونی حزبی ناسیونالیستی هەر ئەو گروپە دیارکراوانە روڵی بەرچاویان هەبووە لەسەرکردایەتی بزوتنەوەکە، گەرچی شکست دوای شکستی خواردووەو قوربانی زۆر لیکەوتووتەوە.

لەرۆژگاری ئەمرۆدا لە کوردستان ئێمە بەرانبەر سێ یەکەی بەرجەستەکراوی یادەوەری و بایلۆجی داین ئەوان یش خێڵ و ئاین و سیاسەتە، لە تابلۆی ڕەنگاو ڕەنگی ئەمرۆی کوردستان دا، کایەی خێڵ و ئاین و سیاسەت تێکەڵ بووە بە جۆرێک ڕایەڵەکانی شەتەک دراوە، یەکانگیرەو لە هەمان کاتدا ململانی تیایە، بە ئاسانی لێک جیا ناکرێتەوە، دەکرێ بڵێن ئەم سێ یەکەی جیاوازە ناخرێتە خزمەتی یەکترەوە بەواتاییەکی تر ئاشتەوایی لە نێوانیان نەهاتۆتە کایەوە، زۆر بەداخەوە تا ئێستا کەسایەتی سیاسی هەیە هەمیشە سەرقاڵی  توڵەسەندنەوەی خێڵەکەیەتی، لە ئاستی میژوویی بە رواڵەت نوێنەری سیاسی و ناسیونالیستی یە ئەگینا بە ناوەرۆک نوێنەری خێلە.

وەک ئاشکرایە لە کوردستان دا دوای هەشتاکان مۆدیلی حزبی ئیسلامی و ئاینی هاتە کایەوە، ئەم مۆدیلە نەک هەر درێژکراوەی دەسەڵاتی ئاینی یە بگرە لە رووی میژووییەوە دوو شوێن و جێگاو مەوقعیەتی لە نێو کۆمەڵگای کوردستان داگیر کردووە، یەکەم وەک دەسەڵاتی یەکەی ئاینی کلاسیکی دووەم وەک دەسەڵاتی حزبی سیاسی ئەم تەرزە حزبانە شێوەی کارکردن (نەک خەباتکردن) ماندوو بوونی ناوێ، لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی کلاسیکی ئاینی کە پیاوانی ئاینی نمایندگی دەکەن

لەرووی فیکری و پەروەردەییەوە زەمینە خۆش دەکەن بۆ ئەندامگیری لەریزی ئەو حزبە ئیسلامی یە سیاسیانە، ئەم حزبانە کە هەڵگری دوو شوناسن هەم ئاینی سوننەتی و کلاسیکی و هەم ئیسلامی سیاسی ئەم رەوتانە گرەو لەسەر لایەنی ئیمانداری خەڵکی کوردستان دەکەن بەمەبەستی زەمینە سازی بۆ پروژەی گرتنە دەستی دەسەڵات لە ئایندەی کوردستان تا وەکو زیاتر خەڵکی کوردستان لە گوماوی خێڵ و دەسەڵاتی چەقبەستووی ئاینی سوننەتی بخنکێنن.

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت