ما 4069 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

ئاکۆ محەممەد سابیر

واهەست دەکەم

لەتەک تۆدا

ڕەشەباکەی سلێمانیش

ئارام ترو شەرمنترە

 

 

 

لەتەک تۆدا

تەمەن و کات بە چێژترە

لەتەک تۆدا

مانگ لەئاسماندا گەشترە

لەتەک تۆدا

گریان لەپێکەنین خۆشترە

لەتەک تۆدا

زستانم گەرموگوڕترە

لەتەک تۆدا

هاوینانم فێنکترە

ئەزانی بۆ؟

لەتەک تۆدا

تەندروستیم زۆر باشترە

 شیلەی لێوت

لەهەنگوینی کوێستانی شاخ

شیفاترو شیرینترە

واهەست دەکەم

لەتەک تۆدا

ڕەشەباکەی سلێمانیش

ئارام ترو شەرمنترە

لەتەک تۆدا

گۆرانیەکانی فە یرۆزیش

جیاوازترو ناسکترە

تەماشاکە ئەم دونیایە

لەتەک تۆدا

چەند ڕازاوەو چە ند جوانترە

 

ئاکۆ محەمەد سابیر

گەڕان بۆ بابەت