نه‌ژاد عزیز سورمێ
تیشك له‌و مه‌ڵبه‌نده‌دا هه‌میشه نوێیه و بۆنی نان و بارانی لێدێ چونكه نامێنێته‌وه و په‌نگ ناخواته‌وه، بۆیه ئه‌و مه‌ڵبه‌نده هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی پاكی و میهر و مرۆڤدۆستی و سرووشتپارێزی و ژیانه. به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دووه‌م، كه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه )ڕووناكی) هه‌ڵده‌لووشێ.
ڕۆژگاری نادیده‌یی
نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌و قورساییه گه‌وره‌ی هه‌ڵی ده‌گرین،
ئه‌و تیشكه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تردا نایبه‌شینه‌وه.
(یانیس ڕیتسۆس)
دوو مه‌ڵبه‌ند ئه‌مڕۆ له ئاوێنه‌ی ڕووناكبیریماندا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه، مه‌ڵبه‌ندێكی تیشكاوێژ كه ڕوناهی به‌ته‌نیا له‌خۆیدا به‌ند ناكا، به‌ڵكو تاڵ تاڵ و چه‌پك چه‌پك به‌ده‌وروبه‌ردا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
تیشك له‌و مه‌ڵبه‌نده‌دا هه‌میشه نوێیه و بۆنی نان و بارانی لێدێ چونكه نامێنێته‌وه و په‌نگ ناخواته‌وه، بۆیه ئه‌و مه‌ڵبه‌نده هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی پاكی و میهر و مرۆڤدۆستی و سرووشتپارێزی و ژیانه. به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دووه‌م، كه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه )ڕووناكی) هه‌ڵده‌لووشێ بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێ له ڕۆژان عه‌كسی بكاته‌وه ئه‌و مه‌ڵبه‌نده به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ڕوناهییه‌وه تیایدا بووه به په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش بۆی، وێنه‌ی ده‌می چاڵه زبڵێك وایه هه‌رده‌م ڕوناهی هه‌ڵده‌لووشێ. ته‌نانه‌ت له تیشكی چاوی جگه‌رگۆشه‌ی خۆشییه‌وه! ئه‌م مه‌ڵبه‌نده زیاتر له برینێكی پیس و ئاودز ده‌چێ له‌وه‌ی له مه‌ڵبه‌ندێكی تیشك هه‌ڵلووش!
له كاتێكدا مه‌ڵبه‌ندی یه‌كه‌م وێنه‌ی ئه‌و كانییه ساف و زیوینه‌یه له كه‌ش وهه‌وا و سرووشتێكی دڵئاوێزه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، بۆیه ده‌بینین به پێچه‌وانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دووه‌م، مه‌ڵبه‌ندی یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی هیوا و خه‌وبینینه، سه‌رچاوه‌ی ژیان.
ئێمه، بڕواناكه‌م ڕۆژێ له ڕۆژان به‌ده‌نگ ناهاوسه‌نگیی خۆمانه‌وه چووبین، ڕه‌نگه هه‌بن بڵێن: ئینجا ئێمه گۆرانی و مۆسیقامان بۆ چییه؟ ناكا بیرت بۆ ئه‌وه چووبێ به‌ئاواز و گۆرانی ده‌گه‌ینه كه‌نارێك؟
ــ ئاخر ئێمه ناهاوسه‌نگیمان لێره‌دایه. خه‌ریكه گۆل و جۆگه و ڕووباره‌كانیشمان به‌گه‌رای )په‌تا) و )به‌ربڵاوی) كولله‌ئاده‌می ده‌بن به كه‌نار.
ــ ئه‌گه‌ر ده‌وروبه‌رمان هه‌موو بوو به )كه‌نار) چی بكه‌ین؟
ــ ئینجا چ ده‌كه‌ین؟ زیاتر له‌وه‌ی كردوومانه، مه‌گه‌ر گۆرانی بۆ ئه‌و فرمێسكانه‌مان بڵێین له ناخماندا گیر بوون، به‌و ئومێده‌ی هاوسه‌نگییه‌ك بۆ ناهاوسه‌نگیمان بگه‌ڕێنینه‌وه.