و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
سبه‌ی پاییزه
پێكه‌وه له بانیژه داده‌نیشین
ته‌ماشای ئه‌و په‌لكانه ده‌كه‌ین وشك بوون و
با به ئاسمانی گوندیدا ده‌یانبا
نامــــــه
لویز گلیك(*)
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
شه‌و بۆ دواجار
بۆ دوایه‌مین جار
ده‌ستت به‌سه‌ر جه‌سته‌مه‌وه‌یه
سبه‌ی پاییزه
پێكه‌وه له بانیژه داده‌نیشین
ته‌ماشای ئه‌و په‌لكانه ده‌كه‌ین وشك بوون و
با به ئاسمانی گوندیدا ده‌یانبا
وه‌ك ئه‌و نامانه‌ی
یه‌ك به دوای یه‌ك
هه‌ر یه‌كمان له ماڵی خۆی ده‌یانسووتێنین
ئه‌م شه‌وه چه‌ند ئارامه
ته‌نێ ده‌نگی تۆیه به خۆیدا ده‌ڵێ:
تۆ ته‌ڕ بووی. ئه‌وه‌ت ده‌وێ
منداڵه‌كه‌یش له ناوه‌وه نوستووه
ده‌ڵێی هێشتا له‌دایك نه‌بووه
سبه‌ی
پاییز
پێكه‌وه له باخچه بچكۆلانه‌كه‌دا
به‌ناو كورسی به‌ردین و دره‌ختاندا ده‌ڕۆین
ته‌م دایپۆشیون
وێنه‌ی كه‌ل و په‌لێك
ڕۆژگارێ بێ
به‌جێ هێشترابن
سه‌یر كه!
گه‌ڵای داران
چۆن له تاریكی‌دا بڵند ده‌بن
ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمان نوسیبوون
سووتاندمانن.
(*) لویز ئێلێزابێس گلیك ساڵی 1943 له نیۆرۆك له‌دایك بووه
1992 خه‌ڵاتی (پۆلیتزه‌ر)ی دراوه‌تێ ، چه‌ندین كۆشیعری بڵاو كردووه‌ته‌وه، دوا كۆشیعری له 2006 دا .
ئه‌م شیعره‌ی له لاپه‌ڕه 22 ی كتێبی (عجله مشتعله تمر فوقنا ) بڵاوكردنه‌وه‌ی
ده‌زگای (الجمل) 2009 له بێرووت .. كراوه به كوردی .