ما 9631 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

عەلی حەمەڕەشید

هەمــوو وەک یەک دڵسۆزانە... بڵێین ئێمە دۆستی ژینگەین

هەتــــا ژینگە پارێزراو بێ... بەیەکــــەوە هــەوڵ دەدەین

ئۆپەرێتی:

بۆ یادی نەورۆز

عەلی حەمەڕەشید

منداڵان پێکەوە ئامادەکارییان کردبوو بۆ نەورۆز و بڕیاریان دابوو کە بۆ نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازتر ئەو یادە بکەنەوە چونکە پێیان وابوو ئاهەنگ و گۆرانی وتن و خواردنی جۆراوجۆر ڕاستە خۆشە بەڵام خۆشییەکی کاتییە و بەشێوەیەک نامێنێتەوە کە لە ڕۆژان و ساڵانی داهاتوودا بیبینن و شانازیی پێوە بکەن بۆیە کەوتنە گفتوگۆکردن :

لیا:

هاوڕێیان وەرن  بایـــادی نەورۆز... جیاوازتربێ لـە ســــاڵانی پێشوو

بەئەنجامدانی کــاری جـۆراوجۆر... بەخۆشییەوە  بەشـداربین هەموو

کۆرس:

بایادی نەورۆز بەرز ڕابگـــــــرین... گشت ئامادەبین لـــە بۆ پێشوازی

چونکە لەمێژە  کـە نەورۆزی کورد... بۆمــان  بووەتە جێگەی شانازیی

ئاوان:

من دەمـــــەوێت ئەم نەورۆزە... هەریەکـــــــەو نەمامێک بێنین

لەشەقـــــام و باخچەو کۆڵان... زۆر بەجــــوانی بیانــــڕوێنین

ئایان:

من نەمـــــامێک تۆ نەمــامێک... با هەڵمەتمـــــان فــراوان بێ

لە شارۆچکە و گوند و  شـــارا... تا کوردستان گەش و جوان بێ

ڕاسا:

من باخچەیەک تۆ باخچەیەک... گــوڵڕێژ دەکەین بەئاســــانی

هەتـا سبەی کوردستانمــــان... گوڵستانێک بێت لـــــەجوانیی

کۆرس:

هەمــوو وەک یەک دڵسۆزانە... بڵێین ئێمە دۆستی ژینگەین

هەتــــا ژینگە پارێزراو بێ... بەیەکــــەوە هــەوڵ دەدەین

...

با  دوکـــەڵی تایە و لاستیک... ژینگەکەمان لێ پیس نەکەن

مرۆڤیش بـــە بۆنی ناخۆش... بەرەو نائـــــارامی نەبـــەن

...

هەوای خــاوێن بەردەوام بێت... وەکو پاکیی و سازگــاری خۆی

هـــــەوڵنەدەین بــەو پیسییە... بیشێوێنێن و  ڕێگــر بین بۆی

...

نەورۆزیش وەک نازداریی خــۆی... شکــۆی زیاتر دەردەکــــــەوێ

چونکە وردو درشتی کــــــــورد... وەک یەک نەورۆزیان  خۆشدەوێ

...

دەی باهەموو  دەنگ و ڕەنگمان... تێکــەڵاوی  یەکتر بکـــــــەین

بڵێین نەورۆز بەخێر هـــــــاتی... یەکدەنگی خۆمـــان دەربخەین

...

جــوانیی ژینگە و هاوکارییمان... بپـــــارێزین درشــت و ورد

پەیــامێک بێ جێی شــانازی... بۆ نەورۆز و بــۆ  ئێمەی کورد

...

٨/٢/٢٠٢٣

 

 

گەڕان بۆ بابەت