ما 5736 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە چێژەوە بۆ تێگەیشتن

لەگەڵ سەرهەڵدانی هونەر و ئەدەبی مودێڕن، گۆڕانکارییەکی مەزن لە روانگە فەلسەف و جوانناسییەکانی ئەدەب و هونەردا پێکهات. بۆ وێنە چیتر چێژ نەبوو بە پێناسەی بەرهەمی هونەری، هەروەها چیتر بەردەنگی دەق، هەست نەبوو. لێرەدا ئەقڵ و بیر جێی چێژ و هەستیان گرتەوە و، دەق زیاتر لەهەر شتێکی تر بوو بە هەڵگری بارە فەلسەفییەکان. واتە چێژ جێگای خۆی بۆ بواری تر چۆڵکرد.

لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییە گرینگەدا، گۆڕانکارییەکی گەورەی دیکەیش روودەدا کە ئەویش نوخبەوی بوونی پتری دەق و بگرە خوێنەرە. لەوەبەدووا دەق پێویستیی بە خوێنەر یاخود بینەرێکە کە دەبێ شارەزاییەکی باشتری لەم بوارەدا هەبێ. لە راستیدا بە بێ وشیارییەکی پێویست، کە تیایا خوێنەر دەبێ ئاگادارییەکەی باشی سەبارەت بە هونەر و ئەدەب هەبێ، پێوەندیی نێوان بەردەنگ لەگەڵ دەق بە تووش کێشەوە دەبێ.

بەم پێیە هەتا بەردەنگ وشیارتر بێت، ئەوا ئاستی دەق و بەرهەمیش بەرزتر. بە پێچەوانەوەیش. لە راستیدا لە دیالکتیکی ئەم دوو جەمسەرەدا دونیایەکی هونەری و ئەدەبی پێکدێ کە یەکجار لە دونیای پێش خۆی جیاوازە.

سایتی قەڵەم

٢٧ مارسی ٢٠٢٣

 

گەڕان بۆ بابەت