نه‌ژاد عزیز سورمێ
دوا جار هه‌قه ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و ڕۆژنامه‌نووسی كورد كه ئێستا پێگه‌یان تا ڕاده‌یه‌ك جێگیر بووه، هه‌وڵ بده‌ن دوور بن له‌و لێگۆڕان و یاساشكێنییه كه سه‌ره‌ڕای به‌تاڵ بوونی وه‌همی ئه‌وه‌ی ته‌ماشاده‌كرێ و گوێی بۆ ڕاده‌دێردرێ و ده‌خوێندرێته‌وه، هه‌موو كه‌لارێكی متمانه‌یش به‌سه‌ریه‌كدا ده‌ڕۆخێنێ.
ره‌گه‌زی متمانه له‌كاری ڕۆژنامه‌نووسی دا
نه‌ژاد عزیز سورمێ
متمانه وه‌ك پره‌نسیپێكی به‌هره‌گیری و ڕاستبێژی و ڕاستیزانی و پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رو ئه‌و به‌ر، ئه‌گه‌ر له بواره‌كانی تری ژیاندا پێویست بێ، دروستكردنی له بواری رۆژنامه‌نووسیدا فاكته‌ری سه‌ره‌كی هه‌یبه‌ت پێدان و خوێنه‌ر په‌یداكردن و ئارشیڤێكی باوه‌ڕ پێكراوه كه مێژووی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێ. لێره‌دا چه‌ندی ڕه‌گه‌زی خێرایی له كاری رۆژنامه‌نووسیدا گرنگ بێ، ئه‌وه‌نده‌ش ئاشكراگۆیی و دیزه به‌ده‌رخونه‌نه‌كردنی ڕاستی له هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و ڕیپۆرتاژانه‌ی ڕۆژنامه‌نووس بڵاویان ده‌كاته‌وه گرینگه.
هۆیێكیشه كه به ڕابردنی ڕۆژگار ده‌بێته بناغه‌یه‌كی پته‌وی هه‌ڵنانی متمانه له نێوان خوێنه‌ر و بینه‌ر و گوێگر و ڕۆژنامه‌نووس.
له‌وه‌ته‌ی میدیای كوردستان ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی به‌خۆوه دیوه (دوایراپه‌ڕین) به‌تایبه‌تیش له ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه، زۆرجار له هه‌واڵی وا هه‌ڵنگوتین كه سه‌رله‌به‌ری دروستكراو بووه! یا بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێك، ڕپۆرتاژێكی دیاریكراو به‌نیازێكی تایبه‌تی دوور له مه‌به‌ستی ڕۆژنامه‌نووسیانه‌ی ڕووت، كه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌چێته‌وه خانه‌ی ڕیكلامێكی حه‌ق نه‌دراو، له‌لایه‌كه‌ی تریش هۆیه‌ك بۆ له‌ق بوونی متمانه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ران.
كزبوونی متمانه جگه له‌وه‌ی به‌تێپه‌ڕبوونی كات خه‌ڵكی پێ له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌سه‌نگرێته‌وه، له ئاكامیشدا وای لێ دێ بڕوا به‌ڕاستیه‌كانیش نه‌كا.
نه‌مانی متمانه‌یش هه‌میشه كولتوورێكی دواكه‌وتووی وای لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه هه‌رگیز توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشهاته‌كانی نامێنێ، ئه‌وده‌م له ڕووی ناچاریه‌وه هۆیه‌كانی میدیا هه‌ر به‌دوایی ئه‌ركی ڕووناهیكاریان له بیرده‌چێته‌وه و وه‌ك هه‌ر كاڵایه‌كی تر پابه‌ندی بازاڕ ده‌بن، له هه‌مان كاتدا هه‌موو ئیمكانیاته ئابووریه‌كانیش هه‌ڵده‌لووشێ. تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌مه تۆتالیتارییه‌كان به‌رچاوترین نموونه‌ن، نزیكترینیشیان ڕژێمی به‌عس بوو. وای لێهاتبوو نه‌كه‌س توانای خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌كانی مابوو، نه‌كه‌س تاقه‌تی ته‌ماشكردنی ته‌له‌فزیۆن كه به درێژایی ماوه‌ی په‌خش له ٠٩٪ی په‌یوه‌نددار بوو به هه‌واڵ و سه‌ردانه‌كانی دیكتاتۆر.
به‌و ڕه‌نگه ئه‌وسا شتێك نه‌بوو به‌ناوی متمانه له نێوان ئه‌و ده‌زگایانه و خه‌ڵكدا. ئینیتمای نیشتمانیش كه ئێستا باسی لێ ده‌كرێ كاردانه‌وه‌یه‌كی سرووشتی بوونی ئه‌و متمانه‌یه‌یه.
دیاره له‌ق بوونی متمانه‌یش به ته‌نیا له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و دروستكراو و ته‌شریفاتیه‌وه ناوه‌ستێ، به‌ڵكو زۆر جار په‌یوه‌ندی به چۆنیه‌تی بڵاوكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی ڕۆژنامه‌نووسیانه‌ی بابه‌تێكی دیاری كراویشدا ده‌بێ، له‌وه‌ی جۆرێك له چه‌واشه‌كردنی خوێنه‌ری تێدایه، به نموونه زۆر له‌و وتار و بابه‌تانه‌ی كه بووه به باو له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانمان بڵاو ده‌كرێنه‌وه (به كوردی) سه‌یر ده‌كه‌ی نووسه‌ره‌كه‌ی كوردی نازانێ، ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه به‌خۆیشی له وتاره‌كه‌ی خۆی نه‌گا، كه له ئه‌سڵدا به عه‌ره‌بی یا زمانێكی دیكه‌ی نووسیووه! له حاڵه‌تی زمانه‌كانی تریشدا هه‌ر به‌و شێوه‌یه. به‌ڕاستی تائێستا تێناگه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێكی عه‌ره‌بی به كوردی به‌بێ ئاماژه‌پێدانی ئه‌وه‌ی كه وه‌رگێڕدراوه چ په‌ند و حیكمه‌تێكی تێدایه؟! بێگومان ئه‌م كولتووره سه‌قه‌ته هۆیه‌كی دیكه‌ی له ده‌ستدانی متمانه‌یه.
دوا جار هه‌قه ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و ڕۆژنامه‌نووسی كورد كه ئێستا پێگه‌یان تا ڕاده‌یه‌ك جێگیر بووه، هه‌وڵ بده‌ن دوور بن له‌و لێگۆڕان و یاساشكێنییه كه سه‌ره‌ڕای به‌تاڵ بوونی وه‌همی ئه‌وه‌ی ته‌ماشاده‌كرێ و گوێی بۆ ڕاده‌دێردرێ و ده‌خوێندرێته‌وه، هه‌موو كه‌لارێكی متمانه‌یش به‌سه‌ریه‌كدا ده‌ڕۆخێنێ.
به‌م جۆره له بازنه‌یه‌كی به‌رته‌سك بترازێ نه‌گوێی لێ ده‌گیرێ و نه‌ته‌ماشا ده‌كرێ و نه‌ده‌خوێندرێته‌وه.