ما 7705 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دڵکەش قادر

تۆ لە یادەوەری مندا سروودێک بۆ پێش دەسپێکی جەنگ. من لە یادەری تۆدا کچێکی هەرزەکاری دنیای سەمای بالیەم. ئێوارەیەک پێش ڕۆیشتن، کوتت: ڕۆیشتن ماڵی دووەممانە و گەڕانەوەش دووژمنێکی سەرسەخت، بە سەرلەقاندنێک و بزەیەک پڕبووم لە بێدەنگی، تۆ لەم بێدەنگییەم نەگەیشتی.

تۆ لە یادەوەریی مندا
دڵکەش قادر


ئێواران کە سەیری دیمەنی پڕ لە ئیحساس و جوانی ئاوابوونی خۆر دەکەم و بیر دەکەمەوە، ئەوەی شەڕی ئەو هەموو ناهەقیەی پێناکرێت، من نەبووم. کاتێ بە ناو کۆڵانە پێچاوپێچەکانی سلێمانییدا گوزەردەکەم، غەمگینی دامدەگرێ، کاتێ بیری تۆ دەکەم، لە بەلەکۆنەوە سەیری بەیانیانی ئەزمەڕ دەکەم، وێنەی ئەزمەڕ وا دێتە خەیاڵم چیایەکە بەرگێکی سپی پۆشیوە، سپی وەک ساردی لێدانی دڵ، هێواش وەک نەرمەبارانی شەوانی سەرچنار و جادەی کاوە.
لەوەیە کاتێ ئەم نامەیەم دەخوێنیتەوە، پێکێ لەگەڵ ماملێ نۆش بکەی و مەسـت بیت، بەڵام مەستبوون خەیاڵێکی منداڵانەیە. ئێمە لە خەیاڵی یەکتری جێنزرگەیەکی سامناکمان بۆ ڕێگری لە پەشیمانی جێهێشت.
تۆ لە یادەوەری مندا سروودێک بۆ پێش دەسپێکی جەنگ. من لە یادەری تۆدا کچێکی هەرزەکاری دنیای سەمای بالیەم.
ئێوارەیەک پێش ڕۆیشتن، کوتت: ڕۆیشتن ماڵی دووەممانە و گەڕانەوەش دووژمنێکی سەرسەخت، بە سەرلەقاندنێک و بزەیەک پڕبووم لە بێدەنگی، تۆ لەم بێدەنگییەم نەگەیشتی.

گەڕان بۆ بابەت