نه‌ژاد عزیز سورمێ
هه‌مووی ئاكام ده‌بێته‌وه خۆڵه‌مێشی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ )سیاسه‌ت)، كه پاشان خاكه‌شین به ڕێژنه‌یه‌ك شوێنه‌واریشی نامێنێ. ئه‌و چه‌شنه ئاگردانانه به‌و سیما و قاوخانه سپێده‌یان لێ ده‌رناكه‌وێ. ئه‌وه‌ش یارییه‌كی دیكه‌یه له ئۆلۆمپیادی خۆهه‌ڵخستن و پێشبڕكێ و ماراسۆنێك له بنبه‌ستدا كه سه‌ره‌تا و كۆتایی دیار نییه.
سیاسه‌ت
نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌وه‌ی باڵنده نییه وا باشتره له به‌رزایی و هه‌ڵدێران هێللانه چێ نه‌كا
(نیتچه)
یاقووتی شاراوه ، له‌و قووڵاییانه‌دایه كلیله‌كانی تێكه‌وتووه. حه‌قیقه‌ت وه‌ك ڕۆژێ له ڕۆژان هیراكلیتس گوتی بۆ هه‌موو كه‌س نییه، حه‌قیقه‌ت ته‌نیا بۆ ئه‌وانه‌یه هێزیان هه‌یە. مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ی ئولفه‌تی به هه‌ر دوو شۆڕشی كشتوكاڵی و پیشه‌سازیدا گرت و له‌گه‌ڵیاندا هاته‌وه، پێناچێ ئه‌وه‌نده متووی جیهانایه‌تی و شۆڕشی گه‌یاندن و ده‌رهاوێشته‌كانی بێ. ده‌گمه‌ن و نائاشنایی له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه دێن و وه‌هم له خه‌یاڵاندا جێگیر ده‌كه‌ن.
چیت ده‌وێ بۆت باس بكه‌م؟
هه‌مووی ئاكام ده‌بێته‌وه خۆڵه‌مێشی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ )سیاسه‌ت)، كه پاشان خاكه‌شین به ڕێژنه‌یه‌ك شوێنه‌واریشی نامێنێ.
ئه‌و چه‌شنه ئاگردانانه به‌و سیما و قاوخانه سپێده‌یان لێ ده‌رناكه‌وێ.
ئه‌وه‌ش یارییه‌كی دیكه‌یه له ئۆلۆمپیادی خۆهه‌ڵخستن و پێشبڕكێ و ماراسۆنێك له بنبه‌ستدا كه سه‌ره‌تا و كۆتایی دیار نییه.
ئاوازی مرۆڤدۆستی تێدا ونه.
هه‌موومان به‌شتێكه‌وه خه‌ریكین تێیدا به‌ڵه‌د نین.
هه‌موومان به سیاسه‌ته‌وه مژوولین و ڕێگامان له ئه‌هلی كار ته‌نگ كردووه.
یاقووتی شاراوه له‌وێدا نییه خوشك و براینه )باوه‌كو وای لێ هاتبێ خێری زیاتر بێ)
یاقووتی شاراوه ئه‌وه‌تا ؛ له‌و كێڵگانه‌یه ڕه‌گی مرۆڤیان تێدا ڕواوه.