وەرگێڕ: ئازاد کەریمی
ئازادی لە باڵ دەچێ
وەک شنەی ڕاخوشیوی نێو گژەی گەڵای دار
و لە گوڵێکی ساکاردا دەسرەوێ
وێدەچێ خەونێکە و تێیدا
خۆبەخۆ
ڕامانی خۆنە.
دە هەڵبەست لە ئەمریکا و ئەوروپا
وەرگێڕ: ئازاد کەریمی
ئێرە کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی هەڵبەستەکان لە فۆرمی
ئۆکتاڤیو پاز
پاوڵ ئێلوار
ڤلادیمیر مایاکۆڤسکی
تریستان تزارا
بێرتۆڵد برێشت
لۆرد بایرن
عێزرا پاوند
ئەلێکساندەر پوشکین
فێدێریکۆ گارسیا لۆرکا
گابریێل دئانونزیۆ
ئازادی
ئۆکتاڤیۆ پاز
ئازادی لە باڵ دەچێ
وەک شنەی ڕاخوشیوی نێو گژەی گەڵای دار
و لە گوڵێکی ساکاردا دەسرەوێ
وێدەچێ خەونێکە و تێیدا
خۆبەخۆ
ڕامانی خۆنە.
لە گەزەی ددان میوەی ئازادی قرنجاندن و
بە کردنەوەی دەروازە تڕۆکراوە کۆنەکان و
دەستی دیل دەچێ.
ئەو بەردە وک وردکەنانێکە
ئەو کاغەزە سپیانە وەک مەلی دەریا
ئەو پەلکە دارانە وەک پەلەوەران.
پەنجەکانت بەوێنەی باڵندەکانە
هەموو شت دەفڕێ.
دادوەریی پڕاوپڕ
پاوڵ ئێلوار
یاسای گەرمی مرۆڤەکانە ئەوەی:
لە ڕەز مەی بگرن
و لە ڕەژو ئاگر و
لە ڕاموسان ئینسان.
یاسای ئەستەمی مرۆڤەکانە
مانەوە بە بێگەردی
سەرەڕای شەڕ و مەینەتیی
سەرەڕای مەترسیەکانی مەرگ
یاسای دڵڕفێنی مرۆڤەکانە ئەوەی
لە ئاو ڕوونی هەڵەنجاندن
ڕامان بە ڕاستیی و
دژبەران بە برادەران گۆڕاندن.
یاسایێکی کۆن و نۆ
وا ڕێگەی تەواوەتی بوونی
لە ناخی گیانی ساوایێکەوە
تێپەڕیوە هەتا هەنجەتی نەگۆڕ...
ڤلادیمیر مایاکۆڤسکی
هەوری پانتۆڵ لە پێ
هزرتان خەون دەبینێ
لە بەستێنی مێشکی لەخۆچوو
خەونێکی وێنای بەردەستە ملەستوورەکان
لە نوێنگەی پیسدا
دەبێ هەڵجرنگێنم جلە خوێناوڵەکەی دڵم
دەبێ بکەنم بە گێلان
دەبێ قەڵب و هەراش
پێبکەنم
ئەبێ ئەوەندە پێبکەنم
تاکوو دڵم بسرەوێ
نە مووی سپێ بە گیانمەوەیە
نە هیچ مانگی پیرانە
من جوانم
بیست و دوو ساڵە
برووسکەی دەنگم
ئەدڕێ
گوێی دنیا
کەواتە لەنجە ئەکەم
هۆ ئەنگۆ!
ناسکی نازداران
وا ئەوینتان به کەمانچەوە دەوێ
هۆ ئەنگۆ!
ڕەق و تەقەکان
وا ئەوینتان
بە دمەک و دەمانچەوە دەوێ
سوێند بێ یەکتان تەنانەت
ناتوانێ چەرمەکەی
وەک من بڕووشێنێ
تا پێوەی نەمێنێ
بێجگە
شۆپ لە شوێنێ لێو و لێو
گوێ بدەن!
لەوێ
لە تەلار
ژنێک
سەر بە ئەنجومەنی فریشتە ئاسمانیەکان
هەقدەست وەردەگرێ
کەتانی بەری ناسکە و لەخۆی جوانە
دەیبینن
لاپەڕەی لێوی لا ئەدا
وەک کابانێک
بە دەستووری چێشتلێنانەوە.
ئەگەر بتانەوێ
باڵام هار ئەکەم
وەک ئاسمان
ڕەنگاڵە
ئەگەر ئەتانەوێ
لە نەرم نەرمتر ئەبم
پیاو
نا!
دەبمە هەورێکی پانتۆڵ لە پێ
من بڕوام بە گوڵبازاڕ نیە
هاه چەندە خۆیان شۆڕکردەوەتەوە
زەلامان و ئافرەتانی وا
زەلامانی
ئاڕفتەتر لە ئەوەی نەخۆشخانەیە
ئافرەتانی
پرتووکاوتر لە ئەوەی مەیتەڵۆکە!
تریستان تزارا
دووری
چیتر لە دووریت ناترسم
چیم بە سەر هاتووە؟
وا ئیتر لە دووریت ناترسم
لەوەی کە نیت
و لە ترسی نەبوونتدا ناترسم و نامرم
چیم بە سەردا هاتووە
وا لە کاتی ماڵاواییدا
بەمجۆرە نەترسانە
ڕووت لێوەردەگێڕم
و لە ترسی دڵتەنگی و دووری
پەیتا پەیتا ئاوڕ نادەمەوە
هەربەڕاست بڵێ
چیم بە سەر هاتووە؟
لۆرد بایرن
بەند بۆ مۆسیقا
کچێکی جوان نیە وەک تۆ
بە جادووی تۆوە
وەک ئاهەنگی سەر ئاو
ئاخۆ دەنگە شیرینەکەت ڕووی لە منە:
کاتێ دەڵێی دەنگی دەبێتە هۆی
زەریای جادووکراو کپ دەبێ
شەپۆلان بێ دەنگن و ئەدروشنەوە
و شنەباکان هێور دیارن وا خەون دەبینن
و مانگی نیوەشەو ئەهۆنێتەوە
زنجیری ڕووناکی ئەو لە قووڵایی
وا سینگی بە هێمنی ئەجووڵێ
وەک ساواییکی نووستوو
کەواتە ناخ کورنوشت بۆ دەبا
بۆ بیستنت و پەسن کردنت
بە هەستێکی پڕاوپڕ بەڵام نەرم
وەک باگەڕی زەریای تاوسان.
بێرتۆڵد برێشت
هەموومان یان کەسمان
هۆ کۆیلە! کێیە وا بەرت دا؟
هۆ کۆیلە! کێیە وا ئازادت کا؟
ئەوانەی وا لە قووڵایی کوراهیەکانی قووڵگەدان
هۆ هەڤاڵ!
دەتبینن و
دەنگت دەبیسن
کۆیلەکان، سەربەستت دەکەن.
هەموومان یان کەسمان! هیچ یان هەموو!
کەس بە تەنێ خۆی پێ ڕزگار ناکرێ
یان چەک یان زنجیر،
هەموو یان هیچ کەس. هیچ یان هەموو.
هۆ برسی! کێیە نانت بدا؟
گەر دەتەوێ نانێ لەت کەی
کە ئێمەش برسییەکانین
با ڕێگەت پێبنوێنین
برسیەکان نانت بدەنێ
هەموو یان هیچ کەس. هیچ یان هەموو.
کەس بە تەنێ خۆێ پێ ڕزگار ناکرێ.
یان تفەنگ یان زنجیر.
هەموو یان هیچ کەس.
ئەی بریندار! کێیە مافت بستێنێ؟
تۆ وا تیری قەزا و بەڵا بووی
بکەوە تەک ستەملێکراوان.
هەڤاڵ! ئێمە بە لاوازی خۆمانەوە
هەڵئەسین بۆ تۆڵەت
هەموومان یان کەسمان. هیچ یان هەموو.
کەس بە تەنێ خۆێ پێ ڕزگار ناکرێ
یان تفەنگ یان زنجیر.
هەموو یان کەس. هیچ یان هەموو.
ئەی لانەوازان! کەنگێ وەزاڵە دێن؟
ئەوەی وا توانای ڕۆژەڕەشی نیە
با بکەوێتە تەکیان
کە ئێستا بە پێویست بەرەنگارن
لەو سۆنگەوە وا کاری ئەوڕۆ مەخە سبەی
هەموومان یان کەسمان. هیچ یان هەموو.
کەس بە تەنێ خۆێ پێ ڕزگار ناکرێ.
یان چەک یان زنجیر.
هەموومان یان کەسمان. هیچ یان هەموو.
عێزرا پاوند
بێ ئەخلاقیەک
بۆ ئەشق و ڕابواردن بمانخوێنەوە
هیچی دیکە پێینابێ.
هەرچەندە لە زۆر وڵاتاندا ژیاوم
هیچی دیکە لەم ژیانەدا نیە.
و من پێم باشترە شیرینیەکەم بخۆم
هەرچەندە گوڵەسوورەکان لە خەم و پەژارەدا دەژاکێن
سەبارەت بە کردنی کارە باشەکان لە هەنگاریا
بۆ ڕابووردن لە بڕوای هەموو پیاوان...
ئەلێکساندەر پوشکین
ئاوات
فرمێسکەکانم هەڵوەراند، فرمێسکەکانم، ئۆقرەییمن،
و من بێ دەنگم، ورتەکانم مردوون
گیانم نوقمە لە سێبەری خەمۆکی دا
خۆشییە تاڵەکان لە قووڵایی خۆی دا دەشارێتەوە
من خەونی ڕابردەی ژیانم ناتاسێنم
لە تاریکاییدا ون بە، ڕواڵەت بەتاڵ!
من هەر بیر لە سەپاندنی ئەشقم دەکەمەوە،
و بێڵە با بمرم، بەڵام با ئاشقانە بمرم!
فێدێریکۆ گارسیا لۆرکا
چریکەی یەکەم تاسە
لە سەوزەبەیان دا
دەمویست دڵێک بم.
یەک دڵ.
و لە دوانیوەڕۆی پێگەییودا
دەمویست بولبولیک بم.
یەک بولبول.
گیان
ببێتە نارنجە ڕەنگ
ناخ!
ڕەنگی ئەوین هەڵبێنە.
لە سپێدەی زیندوودا
دەمویست خۆم بم.
یەک دڵ.
و لە کۆتایی دوانیوەڕۆدا
دەمویست دەنگی من بم.
یەک بولبول.
ناخ
دەبێتە نارنجە ڕەنگ
گیان!
ڕەنگی ئەوین هەڵبێنە!
گابریێل دئانونزیۆ
فریو
نا من خۆم ناخۆمەوە گەر وشەکانم بێ باڵ بن
لای ئێواران، کاتێ وا لاقەکانتم هەیە بۆ سەرین
وەیش! ترسی دوانیوەڕۆی داهاتوو
لە سەر ئەو تەختە گەورە سپییە ئەشکەنجە بدە!
کەواتە بزانە
ئەمە هۆکارە وا ناخی من زۆر چێژ دەبینێ
لەو ئارامییە زۆر بەتامە
سەرانسەری ڕۆژ و شەو بیرێک دەمخواتەوە
لە گیانی مندا بێ وەستان، بێ وەستان
ئەم هێمنایەتیە هەمەلایەنە منی داگرتووە
لە چێژێکدا وا لە ڕادەبەدەرە- لەوانەیە نابەدڵ.
یا پەروەردگار ئەوە بکە، بەندەی هەرە بێ زەلەتی خۆت بشارەوە.
بۆ هەمیشە و هەمیشە ڕاستیەکی دڵتۆقێن!
ئەی ئەو سوێند و فەرامۆشییە گەورە
لە گشت جیهانەوە- بکەوێ بە سەر پێتدا!- پیرۆز بێ.
گیانی من هیچکات فەرامۆشی ناکا بە پیشە
هەرگیز فەرامۆشی- هەرگیز. پیرۆز بێ.
تێبینی: بۆ یەکەم جارە ئەم شێعرانە کراونەتەوە بە کوردی لە زاراوەی سۆرانی.