ما 4877 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

گرینگیی رەخنەی کۆمەڵایەتی

رەخنەی سیاسی و رەخنەی کۆمەڵایەتی دوو رەگەزی ناوەڕۆکیانەی ئەدەبن. جا ئەم رەخنانە چ بە شێوەی راستەوخۆ بێت و چ ناڕاستەوخۆ، بەڵام زمانی ئەدەب بە بێ ئەوان پێوەندیی خۆی لە ئاستێکی فراواندا لەگەڵ کۆمەڵگا لەدەست دەدا. هەڵبەت ئەمە دەکرێ لە دژی بۆچوونی کانت بێت کە هەستی جوانناسی بەدوور لە هەر چەشنە بەرژەوەندییەک وێنادەکا و، لای وایە جوانناسیی هونەری ـ ئەدەبی لە فەزایەکی رەها لە بەرژەوەندییەکان شکڵ دەگرێ.

لێرەدا مەبەست ئەوە نیە کە بەگژ کانت دا بچینەوە، ئەوەندەی کە پێدادەگرین لە سەر تایبەتمەندییەک کە لایەنی کۆمەڵایەتیی هونەر و ئەدەب بەرجەستەدەکا.

لە نێوان رەخنەی سیاسی و رەخنەی کۆمەڵایەتی، رەنگە رەخنەی کۆمەڵایەتی بنەڕەتیتر بێت. بەو مانایە کە کۆمەڵگا پانتاییەکی فراوانتر و گشتگیرتر لە سیاسەتە. بۆیە نووسەر هەمیشە لەگەڵ نواندنەوە و خوێندنەوەی کۆمەڵگا، لە زبانی ئەدەبی ـ رەخنەیی کەڵک وەردەگرێ و خۆپاراستن لێی زەحمەتە.

لێرەوەیە هونەرمەند و نووسەر تەنانەت گەر رەخنەی سیاسیش لە بەرهەمی خۆیاندا رەچاونەکەن، بەڵام لە رێگای رەخنەی کۆمەڵایەتییەوە بازدەدەنەوە ناو سیاسەت و حەساسیەتی سیاسییە دەمارگرژەکان هەڵدەخڕێننەوە.

سایتی قەڵەم

١٦ ئاپریلی ٢٠٢٣

 

گەڕان بۆ بابەت