ما 670 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی

وێستگەی ناوەندی قەتاری ستۆکهۆڵم پڕ بوو لە خەڵک. دانێ داوێنی نەنکی گرتبوو، نەکا لەیەک ونبن! بەڵام لە پێشدا چوونە کیوسکێک، نەنکی مۆزێک و ڕۆژنامەیەکی بۆ دانێ کڕی. دوایە چوون لەڕووی ژمارەی بلیتەوە ئەو واگۆنەی دانێ لێ سواردەبوو پەیداکرد. نەنکی دەستی دانێی گرت و سەرکەوتن و جێگایان دۆزییەوە. نەنکی ئاماژەی کرد و گوتی«وەرە دانێ جێگاکەت ئا ئێرەیە. دانیشە»

بەختەوەر ئەو کەسەیە دانێی هەبێ (١٠)

لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی

کێشەکە ئاوای دەستپێکرد. دانێ گەرەکی بوو بۆ هەوەڵین جار بە تەنیا سەفەر بکا. ئەو هەستی دەکرد کارێکی گەورە ئەنجام ئەدا. گەورەتر لەوە کە هەوەڵ جار چوو بۆ  قوتابخانە. هەڵبەتە هەوەڵ جار بە تەنیا سەفەر کردن ترسی لەبەرە! دانێ لە بیری ئەوەدا بوو«تۆ بڵێی چی بۆ پێش بێ؟»

باوەگەورە فینجانێک قاوە بە دەستەوە بە پەلە هات و دانێی لە باوش گرت. باوەکوو نەیدەویست دانێ بزانێ، بە دڵپڕییەوە گوتی«دانێ گیان ئاواتەخوازم خۆشت لێ بگوزەرێ»

نەنکی دەستی دانێی گرت و وەڕێ کەوتن.

 

وێستگەی ناوەندی قەتاری ستۆکهۆڵم پڕ بوو لە خەڵک. دانێ داوێنی نەنکی گرتبوو، نەکا لەیەک ونبن! بەڵام لە پێشدا چوونە کیوسکێک، نەنکی مۆزێک و ڕۆژنامەیەکی بۆ دانێ کڕی. دوایە چوون لەڕووی ژمارەی بلیتەوە ئەو واگۆنەی دانێ لێ سواردەبوو پەیداکرد. نەنکی دەستی دانێی گرت و سەرکەوتن و جێگایان دۆزییەوە. نەنکی ئاماژەی کرد و گوتی«وەرە دانێ جێگاکەت ئا ئێرەیە. دانیشە»

دانێ لە ترسا دەست و پێی کەوتە لەرزە!

نەنکی پێی گوت«توشی هەر کەس بووی، قسەی لەگەڵ نەکەی!»

دانێ پرسی«ئەی ئەگەر ئەوان قسەیان لە من پرسی چیبکەم؟»

نەنکی گوتی«خۆت گێلکە، گوێ مەدەیە!»

دانێ گوتی«یانی خۆم وانیشاندەم کەڕ و لاڵم!»

نەنکی گوتی«ئەرێ، وا باشترە»

ژنێک لە سەر سەندەڵییەکەی بەرانبەریان بە وردی تێیدەڕوانین.

نەنکی دانێ گوتی«ئەم کچە نەوەی منە. دەیەوێ بە تەنیا سەفەر بکا بۆ نۆرشۆپینگ»

ژنەکە گوتی«منیش دەچم بۆ ئەوێ. ئاگام لێی دەبێ. پێیدەڵێم لە کوێ دابەزێ. کەس دەێ بەرەوپیری؟»

نەنکی دانێ گوتی«بەڵێ، دەستەی پێشوازی لێکردن دێن بە دوایدا»

دوایە نەنکی دانێی لە باوش گرت، ئەویش چەن جاری لە باوش گرت. لەوە دەچوو کە دانێ نەیگەرەک بێ لە نەنکی جیا بێتەوە!

نەنکی گوتی«مرۆڤ بۆی هەیە پەشیمان بێتەوە. دەتەوێ بگەڕێنەوە بۆ ماڵێ بۆلای باوەگەورە؟»

دانێ گوتی«نا، دەمەوێ تۆش لەگەڵم بێی!»

نەنکی گوتی«ئازیزەکەم! ئەی جوابی دۆستە هاوبازی «بریجەکەم»چی بدەمەوە؟»

دانێ گوتی«بڵێ لە بیرم چوو!»

نەنکی گوتی«قسەی بێ مانا، تۆ دڵپەرۆش مەبە. گەشبین بە. دەتوانێ لەگەڵ ئەو خانمە ڕووخۆشە قسەبکەی یان دەتوانی لەگەڵ کۆنترۆڵچی قەتارەکە قسە بکەی»

لەودەمەدا کۆنترۆڵچی قەتارەکە بە لایاندا تێپەڕی.

بەنەنکی دانێ گوت«فەرموو دابەزە ئێستا قەتارەکە دەڕوا!»

نەنکی دانێ بەکورتی قسەی لەگەڵ پیاوەکە کرد.لە قەتارەکە دابەزی.

درگاکان پێوەدران  دوای چەن چرکە قەتارەکە وەڕێکەوت.

دانێ هەناسەێەکی هەڵکێشا و لە دڵی خۆیدا گوتی «ئێلافڕیدا! چاوەڕێ بە ئەوە هاتم! خۆم دەکەمە باشترین دیاری.ڕچەی دیاریشم پێیە!»

گەڕان بۆ بابەت