نه‌ژاد عزیز سورمێ
هه‌رگیز نه‌ده‌بووایه په‌روه‌رده و خوێندن له وڵاتێكی وه‌ك وڵاتی ئێمه - كه مرۆڤی پێ بنیات ده‌نرێ - بدرێته ده‌ستی ئه‌وه‌ی ناوی لێندراوه - كه‌رتی تایبه‌ت - كه زۆرینه‌یان له وه‌به‌رهێنانی قازانج مه‌به‌ستدا ده‌رناچن. پرسیار ئه‌وه‌یه: كێ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێ؟ یان ئێمه له ههنیهمان نووسراوه تا هه‌تایه هه‌ر هه‌مان خه‌ون ببینین؟
سێبه‌ری ئایینده
نه‌ژاد عزیز سورمێ
تۆ بڵێی كێ خۆی به به‌رپرسیار بزانێ له‌وه‌ی وه‌چه‌كانی دادێش به‌هه‌مان پێوه‌ر و ئه‌ندازه سه‌رگه‌رمی هێنانه‌دیی هه‌مان هیوا و ئومێد نابن و هه‌مان خه‌ون نابینن؟
به چ به‌ڵگه و گهواهییهك نه‌وه‌كانی ئایینده ، له‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ بێ خاوه‌ن و بێ سه‌رپه‌رشت و دوور له قوتابخانه و فێرگه‌ی سیسته‌مداری فه‌راهه‌م بۆ هه‌مووان نه‌ك خوێندنگه‌ی تایبه‌ت كه جێی داخه لای ئێمه به مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان دامه‌زرێنراون؛ ئه‌وانه‌یش كه له سێبه‌ری شه‌قامدا پێ ده‌گه‌ن ، سبه‌ینێ له توانایاندا ده‌بێ خه‌ونی نوێ ببینن؟
له ڕاست ئه‌م پرسه‌دا بڵێی كێ خۆی به به‌رپرس بزانێ و به‌رگه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی مێژوو بگرێ؟
بڵێی - ئه‌مڕۆ - هیچی بۆ - سبه‌ینێ - له‌سه‌ر نه‌بێ؟ یان - سبه‌ی - زاراوه و چه‌مكێكه ته‌نیا له خزمه‌ت ئه‌مڕۆماندایه و هیچی تر.
كامانه‌ن نه‌خشه و پلانه‌كانمان به نموونه بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی دی؟
یا هه‌روا به‌خشكه‌یی و هه‌نگڵه‌شله‌وه بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و دواوه ده‌چی!
ده‌مانگوت: گونده‌كانمان جوانتر دروست ده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌مانگوت: قوتابخانه‌كانمان ڕێكوپێكتر بنیات ده‌نێینه‌وه.
ده‌مانگوت: كوردستان‌مان وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌گه‌ر شه‌شده‌رمان لێ نه‌گیرابووایه ، ده‌تبینی چ ئابوورییه‌كی به‌هێزمان ده‌بوو
ده‌مانگوت: متمانه‌مان به خۆمان و له‌سه‌رخۆمان ده‌بێ، پشت به‌خۆمان ده‌به‌ستین ..
ده‌مانگوت: ته‌نها به‌یانیی بدا و خۆرمان هه‌ڵبێ، ئه‌وجا ده‌زانن به چ تێن و تاوێك ڕووه‌و پاشه‌ڕۆژ ده‌چین...
ده‌مانگووت و ده‌مانگووت.
به‌داخه‌وه ئێستاش هه‌ر ده‌ڵێین و به داختریش وا ده‌رناكه‌وێ، ته‌نانه‌ت په‌ند و عیبره‌تمان له مێژووی نزیكی خۆیشمان وه‌رگرتبێ.
ئه‌وه‌تا به كیسه‌ڵڕۆیی له ئومێد نزیك ده‌بینه‌وه، له كاتێكدا خه‌ریكین به‌خێرایی لێی دوور ده‌كه‌وینه‌وه.
ئه‌و منداڵ و هه‌رزه‌كار و تۆلازانه‌ی - ئه‌مڕۆ - كه وه‌چه‌ی به‌رپرسیاری - سبه‌ی - پێكدێنن، به‌داخه‌وه شه‌قام له ماڵ و قوتابخانه باشتر ده‌ناسن، ئه‌وه‌نده‌ی شاره‌زای چه‌ك و بازاڕی ڕه‌ش و دونیای ڕاوه‌ستاوی مۆبایل و دیجیتاڵخانه‌ن، نیو ئه‌وه‌نده و كه‌متریش ئاشنای قوتابخانه و فێرگه و كتێب و كێشه و چاره‌نووسی خۆیان نین!
هه‌رگیز نه‌ده‌بووایه په‌روه‌رده و خوێندن له وڵاتێكی وه‌ك وڵاتی ئێمه - كه مرۆڤی پێ بنیات ده‌نرێ - بدرێته ده‌ستی ئه‌وه‌ی ناوی لێندراوه - كه‌رتی تایبه‌ت - كه زۆرینه‌یان له وه‌به‌رهێنانی قازانج مه‌به‌ستدا ده‌رناچن.
پرسیار ئه‌وه‌یه: كێ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێ؟ یان ئێمه له ههنیهمان نووسراوه تا هه‌تایه هه‌ر هه‌مان خه‌ون ببینین؟