نه‌ژاد عزیز سورمێ
پیشه‌ییه‌تی له كارێكی به‌هه‌ستی له وێنه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیدا وه‌ك ده‌بینی دووریشه له ده‌مارگیری و ئه‌وپه‌ڕگیری و كاردانه‌وه‌ی ساته‌وه‌ختێكی له گرێژنه‌چووی دیاریكراو كه هه‌ڵچوون و هه‌ناسه‌سواری و خۆ له‌بیركردن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی به‌روه‌خت دروستی ده‌كات، ڕێگایه‌كه ماندووبوون و سه‌رئێشه‌ی به‌دواوه‌یه، به‌ڵام په‌یامێك له سه‌رده‌مێكدا ده‌گه‌یه‌نێ ، كه ئێستا جێی داخه خه‌ریكه ورده ورده په‌یامی تێدا كاڵ ده‌بێته‌وه.
پیشه‌ییایه‌تی له كاری ڕۆژنامه‌نووسی دا
نه‌ژاد عزیز سورمێ
هه‌وڵی رۆژنامه‌نووس له پاراستنی پیشه‌ییه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕوانینه‌كانی واقیعانه‌تر ده‌رده‌خا، ڕۆشناییه‌كی ئارامیش ده‌بێ بۆ ئاینده له پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی مێژوو، هه‌روه‌ها له تێگه‌یشتنی قۆناغه‌كان و لێك جیاكردنه‌وه‌یان. ڕاگرتنی له‌نگه‌ری پیشه‌ییه‌تی له كاری ڕۆژنامه‌نووسیدا ئه‌مڕۆ بووه به‌سیمای ڕۆژنامه‌نووسی سه‌رده‌م كه شیرازه‌ی له سیسته‌م ده‌رچووه‌كان ده‌خاته‌وه شوێنی خۆیان، به‌مه‌ش مانایه‌ك به‌ژیان ده‌دا، بایی ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵده‌گرێ مانای پێ بدرێ.
ـ پیشه‌ییه‌تی - هونه‌رێكه باوه‌كو زۆرجاریش دیوار و دیوار به‌پاڵ تونێڵه مارپێچه‌كاندا به‌ڕێوه بێت، به‌ڵام هه‌رگیز به‌هه‌مان لۆژیك له هونه‌ری دروستكردنی ئه‌لته‌رناتیڤه‌كاندا به‌شدار نابێت كه له‌و تونێلانه‌دا به‌تاوی داماڵینی ئیراده و داته‌پاندنی خوده‌وه به‌رقه‌راره. ئه‌و به‌ڕێوه‌نووسانه و جه‌خت له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووس له پاراستنی پیشه‌ییه‌تی به‌شێكه له به‌رزڕاگرتنی شه‌ره‌فی ڕۆژنامه‌نووسی و بڕستی عه‌قڵ پێ شكان و سه‌رچاوه‌ی به فه‌رهه‌نگ و به چاند و هاوسه‌نگیدانه به سرووشت و به‌ژیان كه ڕه‌نگه به‌لایه‌كه‌ی دی‌دا هه‌موو به‌ها و پاساوی به‌رده‌وامی له‌ده‌ست بدا.
تۆ ته‌ماشاكه ڕۆژنامه‌نووسێك له‌سه‌روبه‌ندی داته‌پینی یه‌كێك له ڕژێمه تۆتالیتارییه‌كانی ڕۆژگاری شه‌ڕی سارد له‌سه‌ر زاری زیندانییه‌ك چمان بۆ تۆمارده‌كا - له زینداندا ئه‌گه‌ر یه‌كێكمان لێ بمردبووایه تا چه‌ند ڕۆژێك ئیداره‌ی زیندانمان لێ ئاگادار نه‌ده‌كرده‌وه تاكو بڕه خواردنه‌كه‌ی له نێوان خۆماندا گل بده‌ینه‌وه. زۆرجار كه پاسه‌وانه‌كان ده‌هاتنه ژوورێ مردووه‌كه‌مان به‌دیوار هه‌ڵده‌په‌سارد و جگه‌ره‌یه‌كمان به پێكراوی له‌ده‌م ده‌نا تا وه‌ك زیندوو ده‌ربكه‌وێ و سوود له بڕه خۆراكه‌كه‌ی وه‌ربگرین، ته‌نانه‌ت وای لێهاتبوو له زینداندا هه‌موو شتێكمان ده‌خوارد... هه‌موو شتێك!
- پیشه‌ییه‌تی له كارێكی به‌هه‌ستی له وێنه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیدا وه‌ك ده‌بینی دووریشه له ده‌مارگیری و ئه‌وپه‌ڕگیری و كاردانه‌وه‌ی ساته‌وه‌ختێكی له گرێژنه‌چووی دیاریكراو كه هه‌ڵچوون و هه‌ناسه‌سواری و خۆ له‌بیركردن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی به‌روه‌خت دروستی ده‌كات، ڕێگایه‌كه ماندووبوون و سه‌رئێشه‌ی به‌دواوه‌یه، به‌ڵام په‌یامێك له سه‌رده‌مێكدا ده‌گه‌یه‌نێ ، كه ئێستا جێی داخه خه‌ریكه ورده ورده په‌یامی تێدا كاڵ ده‌بێته‌وه.