ما 6285 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەردار جاف

بەزەييەکانت پێ بگرێ /ئیدی لە پرسەی ترس و راڕایی رابکە /ماچەکان بە تيروشيرەکەی سەرجامەکە بنێرە /نها ئەو زاجڵە لە کوێ بێنم /لە بری نامە بەرەو خەرەندێ بمبا و /رەدووی تەدارەکی ئەو ژوورە کريستاڵييەم بکا /رامانەکانت بوونە ئەستێرەيەک و /لە خەياڵی تەڵاقدراومدا گەمە دەکەن /دەبارێن و ئەو مەرگە تووڕی دەوەنێ دەدرێ /بۆ سەر ئەو لێو کاڵييەم دەبا /مروەتت بێ بۆ زەمەنێ وڕ و کاسم /خۆشمدەوێی خۆشەويسترين کەسم

 

ئێوارانە ٣٠ 

سەردار جاف

 

ديسانەوە ئەم ئێوارە

راڕایی لێم بووە قوتوولەيەکی چڕە دووکەڵ و

دۆراندۆرم دەگرێ

شاپڵيتەيەکە هێزی بەرگريم پەرت پەرت دەکا

دوژمن تا دێ

گەمارۆ دەدا و هەڵمدەبڕێ

ديوارەکان پەرژينێکن لە بۆنی گوڵ

با نيگاکانت نوقمی ئەم چرا کپانەی ئارامی بێ

 چوار دەورت بنواڕە

ئاوێنەيەکە ئاوێزانی توانەوەی بالمەمی* نەمامی بێ

کاتژمێری هەنگاوەکانم

رازەکان بە نێو بسکێکی ئاڵۆزا دەکا

قەفی نێرگەلەی خەمەکانم

لە روانينی تەپوتۆزە دوور مەودايدا

بە کەنار ئەستێرەيەکی لێخنی سۆزا دەبا

 نيگای چاوەکانی رەهەندێکی شلوێیی هەيە

بە بازاڕی ئاسنگەرانی دڵمدا دەچێ

قەنارە بۆ رۆح هەڵدەدا و

چراگەلێکن بۆ من کزن

گوناهەکان هەر لە دوورەوە

گيول و دايک و باوک دەبينێ

هەناسەيەک پرسەکانی کاروان کوژەمە

ترپەی دڵێ بۆ ژنێ، تيلەی چاوەکان بۆ من دزن

خەتاباريم لە ميهرەبانيتا نوقم بکە

چاوان بە دەوری خۆدا بگێڕە

مەستبوونت لە نێومدا بکە هەورێکی رەشبەڵەک

گريانی بە بارانم بسپێرە

بمئاخنە نێو دەريا روونەکەی سۆزتەوە

بەزەييەکانت پێ بگرێ

ئیدی لە پرسەی ترس و راڕایی رابکە

ماچەکان بە تيروشيرەکەی سەرجامەکە بنێرە

نها ئەو زاجڵە لە کوێ بێنم

لە بری نامە بەرەو خەرەندێ بمبا و

رەدووی تەدارەکی ئەو ژوورە کريستاڵييەم بکا

رامانەکانت بوونە ئەستێرەيەک و

لە خەياڵی تەڵاقدراومدا گەمە دەکەن

دەبارێن و ئەو مەرگە تووڕی دەوەنێ دەدرێ

بۆ سەر ئەو لێو کاڵييەم دەبا

مروەتت بێ بۆ زەمەنێ وڕ و کاسم

خۆشمدەوێی خۆشەويسترين کەسم

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت