لە فارسییەوە: سەرگوڵ بێتووشی
بیری له‌و ده‌ورییانه ده‌كرده‌وه كه به گوڵی سوور رازابوونهوه و هه‌میشه له نێو كومیدهكهی دایه گه‌وره هه‌ڵچنرابوون. بیری له ژێر پیاڵه چینییه‌كانی دروستكراوی روسیه و ئه‌و كه‌لوپه‌له چینییانه ده‌كرده‌وه كه ده‌ست فرۆشه‌كان هه‌موو رۆژانی جومعه ده‌یانهێنایه گهرِهكهكهی ئه‌وان. كچه‌كه له سه‌ر كورسییه‌كه كه‌مێك شوێنه‌كه‌ی خۆی گۆرِی و لاقی له سه‌ر لاقه‌كه‌ی تری دانا.
وتووێژێكی ده ده‌قیقه‌یی
نووسین: شه‌هلا شه‌فیق
وهرگێرِان: سه‌رگوڵ بێتوشی
سه‌عات یازده‌ی به‌یانی له ده‌رگایان دا. به خێرایی و به‌رده‌وام. ژنه‌كه چاوێكی له سه‌روسیمای خۆی كرد. بیری كرده‌وه كه ده‌بێ پۆسته‌چی بێت. به گشتی هه‌ر پۆسته‌چییه‌كه به‌مشێوه‌یه له ده‌رگای ده‌دا. دڵنیا و به‌رده‌وام له ده‌رگاكه‌ی ده‌دا واته پاكه‌تێكی پێیه بۆ ئه‌و، یا خود نامه‌یه‌كی راسپارده‌ی پێیه. له كونی ده‌رگاكه‌وه سه‌یرێكی كرد. روخسارێكی پانكیلهی كچانه و سووركاره و گه‌ش به‌رچاو ده‌كه‌وت. به چه‌شنێك راوه‌ستابوو كه جه‌سته‌ی به ته‌واوه‌تی دیار نه‌بوو. گومانی ژنه‌كه وهرِاست گهرِا. به دڵنیاییه‌وه پاكه‌تێكی هێنابوو، یان دیاریی رێگای دووره یا خود كاسێتێكی نێردراوی مۆسیقای كچه‌كه‌ی. له‌وانه‌شه دیسان نامه‌یه‌كی راسپارده‌ی له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی باج بێت. هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه. چاوه شینهكانی كچه‌كه ده‌دره‌وشانه‌وه. باڵابه‌رزێكی ناوشان پان. قژه‌كانی له شێوه‌ی تاجێك كۆ كردبۆوه.
لێوه بچكۆله و سووره‌كانی لێك كردنه‌وه:
ــ " زۆر سوپاس كه وه‌كو دراوسێكانتان ...".
ده‌سته‌كانی ئاواڵا كرد و ئاماژه‌ی به ده‌رگاكه‌ی ته‌نیشتیان و پشته‌وه‌ی خۆیان كرد:
ــ " پێشوازیتان لێكردم. چه‌ند ده‌قیقه له كاتتان ده‌گرم. بۆ وتووێژ سه‌باره‌ت به نیشتمان په‌روه‌ری و پێویستیی پاراستنی سامانی گه‌ل".
ده‌نگی كچه‌كه له داڵانه‌كه‌دا ده‌نگی دایه‌وه. وشه‌كان، یه‌ك له دوای یه‌ك له ده‌مه چكۆله و لێوه سووره‌كانی ده‌هاتنه ده‌رێ. ژنه‌كه له كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه په‌شیمان بۆوه، به‌ڵام وشه‌ی نیشتمان په‌روه‌ری و رێزگرتن له سامانی گه‌ل وایان لێ‌كرد كه زیاتر له شته‌كان ورد بێته‌وه. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له نێوان ئه‌و وشانه و ئه‌و شمه‌كانه‌ی كه فرۆشیاره‌كان ده‌یانخه‌نه روو نه‌ده‌دۆزیه‌وه. یه‌كسه‌ر خه‌یاڵێك به مێشكی داهات. هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر داوای هاووڵاتی بوونی فهرِانسهیی كردبوو. وابیری كرده‌وه كه له‌وانه‌یه پرسیاره‌كانی ئه‌و كچه په‌یوه‌ندیی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌بێت. به خێرایی ده‌ستێكی به قژی داهێنا. كچه گه‌نجه‌كه به بێتاقه‌تی ده‌هات و ده‌چوو:
ــ " ئیزن ده‌ده‌ی؟ وتووێژێكی چه‌ند ده‌قیقه‌ییت له گه‌ڵدا بكه‌م".
ژنه‌كه به نه‌خوازراوی چوه ئه‌ولاوه و كچه گه‌نجه‌كه رۆیشته ژووره‌وه.
وه‌كو كه‌سێك كه زۆر شاره‌زای ناوماڵه‌كه بێت یه‌كسه‌ر به‌ره‌و چێشتخانه‌كه رۆیشت و له‌وێ راوه‌ستا. ژنه‌كه چاوێكی به ده‌وروبه‌ری خۆیدا گێرِا. كچه‌كه‌ی كتێبه‌كانی قوتابخانه‌ی هه‌روا به كراوه‌یی له سه‌ر مێزی نانخواردنه‌كه به جێ هێشتبوو. فهرِشێك كه له نێو داڵانه‌كه‌دا راخرابوو به ته‌واوی خوار ببۆوه. ویستی دابێته‌وه و رێكوپێكی بكات. به‌ڵام كچه گه‌نجه‌كه له چێشتخانه‌كه‌وه نه‌یهێشت:
ــ " ده‌توانین ده‌ست پێبكه‌ین؟"
ئاماژه‌ی به كورسییه‌كه كرد. ژنه‌كه به شێواوی سه‌ری له‌قاند. كچه گه‌نجه‌كه له جانتاكه‌ی خۆی دهسهسرِێكی ده‌رهێنا. وردكه نانه‌كانی سه‌ر كورسییه‌كه‌ی خاوێن كرده‌وه و رژاندیه نێو چێشتخانه‌كه‌وه و بزه‌یه‌كی به ئاماژه‌ی سه‌ركه‌وتن هاتێ. دواتر ئه‌و په‌رداخه چاییه‌ی كه نیوه‌ی خورابۆوه بردیه گۆشه‌یه‌كی مێزه‌كه و شوێنێكی بۆ ده‌فته‌ره‌كه‌ی دۆزیه‌وه. له پێش ئه‌وه‌یكه ئانیشكی بخاته سه‌ر مێزه‌كه به دهسهسرِێك ئه‌و شوێنه‌شی خاوێن كرده‌وه. ژنه‌كه پاڵی به شوفاژهكهوه دابوو و چاوی برِیبوه جوڵاندنی قامكه ئه‌ستوور و سپییه‌كانی كچه‌كه و تاجه بۆرهكهی سه‌ر سه‌ری. له به‌ر خۆیه‌وه بیری كرده‌وه كه واباشه فه‌رمووی چایی خواردنه‌وه‌ی بكات. به‌ره‌ولای كترییه‌كه چوو كه ده‌نگه تیژه‌كه‌ی كچه‌كه به‌رز بۆوه:
ــ " ئه‌گه‌ر دابنیشی وتووێژه‌كه‌مان ده‌ست پێده‌كه‌ین."
ژنه‌كه چوه لای كورسییه‌كه و دانیشت. په‌رداخه چاییه نیوهییهكهی وه‌لا نا. به بێ هیوایی چاوی له په‌نجه‌ره پیسه‌كانی چێشتخانه‌كه كرد. باران زۆر به تووندی ده‌باری و په‌ڵه چه‌وریه‌كانی سه‌ر شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌كانی شاردبۆوه. به خۆی وت چ باشتر كه كچه‌كه پشتی له په‌نجه‌ره‌كه‌یه. كچه‌كه ده‌سته گه‌وره و پانه‌كانی به سه‌ر ئه‌و كاغه‌زه‌دا هێنا كه له پێشی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی لوول دراوییه‌كه‌ی راست بكاته‌وه. له سه‌ر كاغه‌زه‌كه چه‌ند پرسیارێك هه‌بوو، كه‌مێك له‌ولاتریش چوارگۆشه‌ی وه‌ڵامه‌كان.
ــ " لیموژ ده‌ناسی؟".
ــ " لیموژ؟ هه‌ڵبه‌ته ... یه‌كێك له شاره‌كانی گرنگی فهرِانسهیه."
كچه‌كه به ئاماژه‌ی رازی بوون بزه‌یه‌كی هاتێ. ددانه‌كانی وه‌كو سه‌ده‌ف ورد و رێك بوون.
ــ " كاتێك كه باس له باره‌ی كه‌لوپه‌لی چینی ده‌كرێ چی به بیرتان دا دێت؟"
چاوه شینهكانی له سه‌ر ژنه‌كه راگرتبوو. چاوه‌كانی خرِ و برژانگه‌كانی بۆر و ته‌نك بوون. كاتێك كه برۆ قاوه‌ییه‌كانی هه‌ڵده‌ته‌كاندن به ته‌واوی شێوه‌ی روخساری دهگۆرِا.
ئێستا ئیتر برۆكانی له‌سه‌ر یه‌ك بوون و روخساری كچه‌كه چاوهرِوان و بێ ئارام ده‌هاته به‌ر چاو.
ژنه‌كه وتی:" چینی؟"
ــ " چ شتێكتان ده‌هێنێته‌وه یاد؟ چ ناوێك؟ له‌و كاته‌دا به نووكی پێنوسه‌كه‌ی له مێزه‌كه‌ی ده‌دا.
ژنه‌كه به خێرایی بیره‌وه‌ریه‌كانی هێنایه‌وه به‌ر چاوی خۆی: " لیموژ؟"
برۆكانی هاتنه‌وه سه‌ر شوێنی خۆیان، كچه‌كه بزه‌یه‌كی به نیشانه‌ی رازی بوون هاتێ:
ــ " هه‌ڵبه‌ته! لیموژ، شاری كه‌لوپه‌له چینییه جوان و رازاوهكانه."
به بێ راوه‌ستان درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و: " بۆچی چینییه‌كانی لیموژت خۆش ده‌وێ و لێیان رازیت؟" هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵكێشا. ژنه‌كه ده‌یتوانی له سه‌ر پێسته سپییه‌كه‌ی كچه‌كه رێگای هه‌ناسه كێشانی ئه‌و تاوه‌كو رومه‌ته سوور و پته‌وه‌كانی ببینێ.
كچه‌كه دووپاتی كرده‌وه:
ــ " بۆچی چینییه‌كانی لیموژت ئه‌وه‌نده پێ باشه؟"
وه له چاوهرِوانی وه‌ڵامدا چاوێكی به ده‌وروبه‌ریدا گێرِا. ژنه‌كه بیری له ده‌فره چینیه‌كان ده‌كرده‌وه. بیری له‌و ده‌ورییانه ده‌كرده‌وه كه به گوڵی سوور رازابوونهوه و هه‌میشه له نێو كومیدهكهی دایه گه‌وره هه‌ڵچنرابوون. بیری له ژێر پیاڵه چینییه‌كانی دروستكراوی روسیه و ئه‌و كه‌لوپه‌له چینییانه ده‌كرده‌وه كه ده‌ست فرۆشه‌كان هه‌موو رۆژانی جومعه ده‌یانهێنایه گهرِهكهكهی ئه‌وان. كچه‌كه له سه‌ر كورسییه‌كه كه‌مێك شوێنه‌كه‌ی خۆی گۆرِی و لاقی له سه‌ر لاقه‌كه‌ی تری دانا. شه‌ڵواره چهرمییهكهی كه ڕانه پرِ و پته‌وه‌كانی داپۆشیبوو خشه‌ی ده‌هات. ژنه‌كه سه‌یری كرد بزانێ كچه‌كه چاو له كوێ ده‌كات. ده‌رگاكانی كابینێته‌كه‌ی چێشتخانه‌كه هه‌موویان به‌سترابون. له به‌ر خۆیه‌وه بیری كرده‌وه كه ته‌نانه‌ت یه‌ك ده‌سته چینیشی نییه. چوارپێنج دانه ده‌وری چینیی هه‌بوو له شێوه‌ی جیاوازدا.
ناوچاوانی تێك نابوو. كچه‌كه لێوه چكۆڵه و سووره‌كانی به بێتاقه‌تی لێك ده‌سوون.
ژنه‌كه به ئارامی و له سه‌ره‌خۆیی وتی: " باشه، له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جوان و رازاوه‌ن، جوان و رازاوه."
كه دیتی كچه‌كه ناوچاوانی كرایه‌وه هه‌ستی به ئارامی كرد.
كچه‌كه له به‌رامبه‌ر پرسیاره‌كانی سه‌ر كاغه‌زه‌كه‌ی به‌رده‌می نووسی: " جوان و رازاوه" و هێڵێكی به ژێر ئه‌و دوو وشه‌دا هێنا.
ژنه‌كه پاڵی به كورسییه‌كه‌وه دا. له‌و كاته‌دا بیر و هۆشی هاته‌وه لای خۆی و ته‌نیا بیری له یه‌ك شت ده‌كرده‌وه: كچه‌كه، فرۆشیاری كه‌لوپه‌لی چینی بوو. سه‌یرێكی موه‌كانی سه‌ری كرد كه له شێوه‌ی تاج دروستی كردبوون و سه‌ره خرِ و گه‌وره‌كه‌یان داپۆشیبوو و پێی وابوو ئه‌و له دڵی خۆیدا زۆر توورِیه.
كچه‌كه سه‌ری ههڵبرِی و وتی: " زور باشه!"
ده‌نگێكی تیژ و دیاری هه‌بوو:
ــ " من ده‌مهه‌وێ پێت رابگه‌یه‌نم كه ئه‌و كه‌لوپه‌له چینییه جوان و رازاوانه خه‌ریكه له ناو ده‌چن و نامێنن. سه‌رمایه‌دارێكی چینی خه‌ریكه شته نوێیه‌كانی كۆمپانیای لیموژ دهكرِێ. به رای ئێوه فهرِانسه نابێ به‌رگری له سامانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی بكات؟"
ژنه‌كه وتی: " هه‌ڵبه‌ته كه ده‌بێ. به‌ڵام ...".
ویستی بڵێ كه كاتی نییه وتووێژه‌كه درێژه پێبدات به‌ڵام كچه‌كه چووه نێو قسه‌كانی:
ــ " ئێستا ده‌گه‌ینه ئه‌و پرسیارانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به خۆته‌وه هه‌یه." وه به بێ راوه‌ستان یه‌كه‌م پرسیاری ئاراسته كرد: " ناوت چییه؟"
ژنه‌كه به بێ هیوایی رازیی بوو. له به‌ر خۆیه‌وه وتی كه رووداوه‌كه خه‌ریكه له كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه؛ ناو و ناوبانگ و ناردنی نامه. كچه‌كه ده‌نگێكی به‌رز و ره‌سای هه‌بوو. زۆر خێرا و به پرِتاو:
ــ " ناوت؟ ... پیشه‌ت؟ ... ناوی هاوسه‌ره‌كه‌ت؟ ... پیشه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت؟ ... نه‌ته‌وه‌ت؟ ...
ژنه‌كه به وشه‌ی كورت وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه. وه‌ڵامه‌كانی له گوێی خۆیشیدا شتێكی نامۆ بوون. هه‌موو شتێك به لایه‌وه سه‌یر و سه‌مه‌ره بوو.
ئه‌وه‌ی كه ئێرانییه، ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌ر و دوو منداڵی هه‌یه، پیشه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی و ئه‌وه‌ی كه بۆ خۆی ماڵدار بوو. كچه‌كه به لۆمه‌وه چاوێكی به ده‌وروبه‌ری خۆیدا گێرِابوو. به‌ڵام ئێستا به خۆشحاڵییه‌وه چه‌پڵه‌ی لێده‌دا:
ــ " به‌خته‌وه‌ر ده‌بم ئه‌گه‌ر به‌شێك له هونه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی فهرِانسهتان پیشان بده‌م."
به خێرایی داهاته‌وه و له جانتا ده‌ستییه‌كه‌ی خۆی سێ پایه‌یه‌كی ره‌شی بچوكی ده‌رهێنا و له سه‌ر مێزكه داینا.
یه‌ك دانه ده‌وری چینی سپی هێنایه ده‌رێ و به دهسهسرِێكی ره‌نگ قاوه‌یی پاكی كرده‌وه و له سه‌ر سێ پایه‌كه داینا. ده‌وران ده‌وری ده‌ورییه سپییه چینییه‌كه به شێوه‌ی كه‌وانه‌ی زێرِین رازابۆوه. گۆشه‌ی كه‌وانه‌كان هه‌تا نێو دهورییهكه هاتبوو، به خه‌تێكی زێرِین له سه‌ری نووسرابوو: ژان و ماری. له خواری دهورییهكه رێكه‌وتێك وه‌به‌رچاو ده‌كه‌وت.
كچه‌كه به گورجی ده‌ورییه‌كی دیكه‌ی له جانتاكه‌ی ده‌رهێنا و به دهسهسرِێك پاكی كرده‌وه. له سه‌ر دهورییهكه گوڵی ره‌نگ كاره‌بایی زه‌رد به‌رچاو ده‌كه‌وتن و له سه‌رووی ئه‌وانه‌وه نووسرابوو:
ویرژینی و ژاك. ده‌یه‌مین ساڵوهگهرِی هاوسه‌رگیری 1994.
كچه‌كه هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا:
ــ " زۆر رۆمانسییانهیه".
ده‌ورییه‌كی دیكه‌ی له جانتاكه‌ی ده‌رهێنا. به گوڵی وردی سوور نه‌خشێنرابوو. ژنه‌كه بێ ئه‌وه‌ی كه بیهه‌وێت، قسه‌یه‌ك به سه‌ر ده‌می دا هات و وتی:" ئه‌وه‌یان زۆر جوانه."
كچه‌كه به خێرایی ده‌ورییه‌كانی دیكه‌ی خسته‌وه نێو جانتاكه‌ی و ئه‌و ده‌ورییه‌ی كه به گوڵی سوور رازابۆوه خستیه سه‌ر سێ پایه‌كه و له پێش چاوی ژنه‌كه داینا:
ــ " ئایا تۆ ئه‌وه‌یانت پێ باشتره؟"
ژنه‌كه وتی:" زۆر جوانه".
كچه‌كه پاڵی وه كورسییه‌كه دا و كه‌مێك ده‌نگی به‌رزتر كرده‌وه:
ــ " به‌ڵی هه‌ڵبه‌ته! زۆر جوانه! ئێمه ده‌مانهه‌وێت له پاراستنی ئه‌و جوانییه و هونه‌ر و سامانی نه‌ته‌وه‌یی فهرِانسهدا یارمه‌تیده‌ری ئێمه بن."
ئه‌و ده‌ورییه به ده‌ستی كه‌سانی هونه‌رمه‌ند دروست كراوه و شه‌ش سه‌د فرِانك نرخه‌كه‌یه‌تی. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێوه بتوانن به‌شداریی له پاراستنی سامانی نه‌ته‌وه‌یی دا بكه‌ن، ئێمه ته‌نیا ... ."
له‌و كاته‌دا لاقی له سه‌ر لاق لابرد و به رێكی دانیشت.
ــ " ته‌نیا سێ سه‌د فرِانك و یان باشتر بڵێم دووسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ فرِانك."
وه‌ره‌قه‌یه‌كی بۆ لای ژنه‌كه برد و هێمایه‌كی جارانی " زهرِب"ی له خوارووی كاغه‌زه‌كه به سه‌ر چوار گۆشه‌یه‌كدا هێنا:
ــ " ئێره ئیمزا بكه!"
ژنه‌كه به نارِهحهتییهوه له سه‌ر كورسییه‌كه خۆی ته‌كان دا و:
ــ " گوێت لێ بێت، نزیكه و " نوئێل"ه و من بودجه‌م ..."
كچه‌كه به په‌له قسه‌كه‌ی پێ برِی:
ــ " به‌ڵام نوئێل خۆ جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی ئێوه نییه. ئێوه ناچار نین ئه‌و جه‌ژنه بگرن. وانییه؟"
له ده‌نگی را ده‌زانرا كه لۆمه‌ی ده‌كا.
ژنه‌كه هه‌وڵیدا كه بۆی شی بكاته‌وه كه هه‌ر چۆنێك بێت مناڵه‌كان بۆ نوئێل دیاری‌یان ده‌وێت. به‌ڵام كچه‌كه كه هه‌روا ناوچاوانی تێك نابوو زۆر راشكاوانه رایگه‌یاند:
ــ " هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه جه‌ختت كرده‌وه، ئه‌ركی هه‌موومان ئه‌وه‌یه كه به‌رگری له هونه‌ر و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكه‌ین."
هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵكێشا:
ــ " نابێ له ده‌ست بچێ."
سه‌ری هێنایه پێشه‌وه و:
ــ " ئێمه له هه‌نگاو هه‌ڵێنانی خۆشه‌ویستانه‌ی ئێوه به‌رامبه‌ر به لیموژ سوپاستان ده‌كه‌ین."
چاوه خرِهكانی برِیبوه ژنه‌كه:
ــ " ئێوه بۆ قیستی یه‌كه‌م ته‌نیا سه‌د فرِانك ده‌ده‌ن، پاشماوه‌ی قیسته‌كه له كاتی وه‌رگرتنی ده‌ورییه‌ك ده‌ده‌ن."
وه به هێمنی بزه‌یه‌كی هاتێ:
ــ " پێت خۆشه ناوی كێی له سه‌ر بنوسین؟ تۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ت، یان كچه‌كه‌تان، یا خود كورِه بچكۆلهكهتان؟"
ژنه‌كه وتی:" كچه‌كه‌م". ناوی كچه‌كه‌ی شی كرده‌وه.
فرۆشیاره‌كه هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا:
ــ " ناوێكی قورسه".
له دواییدا پسووله‌ی بانكی لێ وه‌رگرت و به وردی ژماره‌كه‌ی نووسی.
كاغه‌زه‌كانی لێك جیا كردنه‌وه و پهرِهیهكی ره‌نگ په‌مه‌یی له سه‌ر مێزه‌كه دانا:
ــ " ئه‌وه‌ش پسووله‌ی ئێوه. له بیرتان نه‌چێ له كاتی وه‌رگرتنی ده‌ورییه‌كه‌دا ئه‌و پسووله‌یان نیشان بده‌ن."
ئێستا كچه‌كه قیت و قنج له ناوهرِاستی چێشتخانه‌كه راوه‌ستابوو.
ئێستا ئیدی ئاسوده بوو و ناوچاوانی كرایه‌وه و بگره یه‌ك لۆچیش له ده‌موچاویدا نه‌ده‌بینرا.
به شه‌ڵواره چه‌رم و بارانییه ره‌شه‌كه‌ی شێوه‌ی په‌یكه‌رێكی ده‌دا كه له ناكاو له وێ دانرابێت.
ژنه‌كه چوو بۆ لای كترییه‌كه:
ــ " پێت خۆشه كۆپێك چایی بخۆیته‌وه؟"
ــ " سوپاس حه‌زم له چایی نییه".
ژنه‌كه ویستی فه‌رمووی قاوه‌ی بكات، به‌ڵام كچه‌كه ئێستا له لای ده‌رگاكه بوو. له ناكاو ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه و ماڵئاوایی كرد و رۆیشت.
سەرچاوە:
http://www.fehresti.de/