نه‌ژاد عزیز سورمێ
دوو شتی لێك جیاوازن، شه‌رعییه‌تدان به خود، له ڕێی شه‌رعییه‌تی هاووڵاتیبوون و وه‌رگرتن یا گۆڕینه‌وه‌ی كارتی ئینتیمای هه‌ڵكه‌وتن، له تونێڵه مارپێچه‌كانه‌وه كه نه‌ك جه‌وهه‌ری ڕۆحیان تێدا ونه، ڕووكه‌شی په‌یوه‌ندییه لاوه‌كییه‌كانیش له‌وێدا له‌بن پێیان كه‌وتووه، دیاره هونه‌ر و فه‌نتازیا و هه‌رچییه‌كی پێیانه‌وه به‌نده كه مانایه‌كیان نامێنێ، خود و ناسكبێژی و شایانبوونیش له ئه‌تمۆسفیرێكی له‌و چه‌شنه‌دا جێی باسان نییه.
شه‌رعییه‌تی داهێنان و شه‌رعییه‌تی هاوڵاتیبوون
نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تادا زۆرمان خۆش‌ویست و به‌خۆشه‌ویستی ئه‌و و چه‌ند سومبولێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌بیاتی فه‌ڵه‌ستینی گۆرانیمان بۆ چڕین، به‌ڵام كاتێ ئه‌ویش نه‌یتوانی له‌بازنه‌ی شۆڤێنیایه‌تی ئه‌زه‌لییان ده‌ربازی بێت و به هه‌ر هۆیه‌ك بوو له تاكه شیعرێكی كه بۆ (كوردستان)ی نووسیبوو په‌شیمان بووه‌وه، ڕووبه‌نده‌كان زیاتر داماڵران و حه‌قیقه‌تی چه‌هره و سیمایان وه‌ك زۆرجاری دی پتر ده‌ركه‌وت... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا - مه‌حموود ده‌روێش - ی شاعیری فه‌ڵه‌ستینی له‌و قسه‌یه‌یدا كه ده‌ڵێ: ده‌بێ شه‌رعییه‌تی شیعر و داهێنان به‌گشتی و شه‌رعییه‌تی خه‌بات و هاووڵاتیبوونی سوودبه‌خش لێك هه‌ڵاوێردرێن، ڕاست ده‌كا.
له‌و ڕێیه‌دا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك پێویسته، تاریكترین شوێن ده‌كه‌وێته ژێر ڕووناهی چرا. مرۆڤ ئافرێندراوه، مرۆڤییه‌تی خۆی هه‌ست پێ بكا و په‌یماننامه ئه‌به‌دییه‌كانی (خود) له‌گه‌ڵ خۆیدا به پیرۆزی بێڵێته‌وه.
ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ دادپه‌روه‌ری، - ئه‌گه‌ر بوونه‌وه‌رێك به‌و ناوونیشانه هه‌بێ -؛ له هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات و ئه‌و ڕێگایانه‌دایه ڕووه و هاوسه‌نگیدان به ژیان ، كه دوور له له‌خۆنووسان و باركه‌وتووییه‌وه هه‌ڵده‌به‌سترێن.
به‌دوای نووردا گه‌ڕان كه‌م نییه. ده‌خوازێ شتێك نه‌كه‌ین هاڕمۆنیای خه‌یاڵناسكیی و ئاسمانگه‌ڕیی. به‌ختووكه‌دانێك بشێوێنین و شه‌رعییه‌تی باڵای پیرۆزگریی داهێنان به ته‌واوی گڕوگاڵ و چه‌خماخه و ته‌نینه‌وه و ڕۆشنایی و دڵگه‌رمیی و ڕوونبینیی و هه‌روایه‌تییه‌وه، به شه‌رعییه‌تێك بسه‌پێنرێ كه ته‌نیا له (ئایه‌تیی) و (نایه‌تی)ـدا گیراوه و به هێزی لێگۆڕان و كۆڕگه‌رم كردن و ده‌مار ده‌رهێنان و تێكشكاندنی هاوكێشه‌كانه‌وه، له ڕۆژگارێكی زیوار زیوار و ماسكداردا سه‌ری كێل كردبێته‌وه.
لێره‌یشرا دادخواز، ئه‌گه‌ر به‌لای به‌ری سیاسه‌تیشدا بشكێنێته‌وه، مه‌ترسییه‌ك پێكناهێنێ، ئه‌وه‌نده‌ی خودی - به‌حساب - داهێنه‌ر و - ڕه‌ها - به‌زانین بێ یان نه‌زانیی، له زۆرخوازیی و گومڕاییدا لێ بخا.
ئه‌مه له خۆیدا چه‌پڵه‌كوتانه له تیمه ته‌ییار و ئاماده و پۆشته‌كانی دڵنشینیی، له پێناوی پاكانه‌ی به‌خۆنه‌وه‌ستان و چاونزیی و به سه‌رخۆدا زاڵ نه‌بوون.
دوو شتی لێك جیاوازن، شه‌رعییه‌تدان به خود، له ڕێی شه‌رعییه‌تی هاووڵاتیبوون و وه‌رگرتن یا گۆڕینه‌وه‌ی كارتی ئینتیمای هه‌ڵكه‌وتن، له تونێڵه مارپێچه‌كانه‌وه كه نه‌ك جه‌وهه‌ری ڕۆحیان تێدا ونه، ڕووكه‌شی په‌یوه‌ندییه لاوه‌كییه‌كانیش له‌وێدا له‌بن پێیان كه‌وتووه، دیاره هونه‌ر و فه‌نتازیا و هه‌رچییه‌كی پێیانه‌وه به‌نده كه مانایه‌كیان نامێنێ، خود و ناسكبێژی و شایانبوونیش له ئه‌تمۆسفیرێكی له‌و چه‌شنه‌دا جێی باسان نییه.
ئه‌م دوو شه‌رعییه‌ته، دوو شتی لێك جیاوازن، با له ڕێگاشدا پێكه‌وه بن. شه‌رعییه‌تی داهێنان، له به گۆڕترین دره‌وشانه‌وه‌یدا و شه‌رعییه‌تی هاووڵاتیبوون كاتێ شه‌رعییه‌تی داهێنانی پێ ده‌سه‌پێررێ. له خه‌فه‌ترین ساتیدا به‌ره‌و كوژانه‌وه‌یه و دووشتی جیاوازن.