ما 2368 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دڵکەش قادر

جوانی سپیپۆشیم /ئاوازێک بوو / لەسەر ستەیج سەمای بالییەمان دەکرد / بە میلۆدییەک قوربان پیرۆز دەکەین و / تەوافی دڵی یەکری دەکەین / چ شێتییەکی پاییزانەیە دڵی تۆ / لە حەوشەی پشتەوەی خانەقای مەولا / ماچبارانی یەکتر دەکەین / تووند ڕامووسانی هەنگوینی شەومان دەبەینەوە نێو / پێکێ شەڕابی سەر سینە و / کاڵییەکان تۆخ دەکەین و / سپییەکان مۆر دەکەین.

ماڕشی سپی
دڵکەش قادر

ماڕشی من تۆ
کە هەموو ڕۆژێ لە خەیاڵما چرۆ دەکەی
سترانی من تۆی
کە هەموو چرکەیەک دەمخەیتەوە سەما و
لە تەنیایی تاقەتپڕووکێنم دادەبڕی
ئەی سروودی نەوتراوی سەر زمانی من
تۆ چ مەعشەرێکی کە لە دەریای مندا شێتانە سەما دەکەی
جوانی سپیپۆشیم
ئاوازێک بوو
لەسەر ستەیج سەمای بالییەمان دەکرد
بە میلۆدییەک قوربان پیرۆز دەکەین و
تەوافی دڵی یەکری دەکەین
چ شێتییەکی پاییزانەیە دڵی تۆ
لە حەوشەی پشتەوەی خانەقای مەولا
ماچبارانی یەکتر دەکەین
تووند ڕامووسانی هەنگوینی شەومان دەبەینەوە نێو
پێکێ شەڕابی سەر سینە و
کاڵییەکان تۆخ دەکەین و
سپییەکان مۆر دەکەین.

گەڕان بۆ بابەت