ما 1057 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەردار جاف

لە مەملەکەتی پەژمووردەييەوە هەڵهاتووم / لە نيشتيمانی مەمکەکانت دەگيرسێمەوە / خۆم لەدێر بە دێری ئەو کتێبە پيرۆزانە نووسييەوە / پەيامی نێردەی ئيشقێکی خوداییم

نە گوتراوە نە جاڕ دراوە / خەياڵەکانم هەر دێن و / بە بەر نيگای ئەو شێتەی تر / رادەبوورێ کە منم / ترپەيەکی نەرم نەرم / با لە خەياڵی نە ترازێ

 ئێوارانە ٤٠

سەردار جاف

 

ئەم ئێوارە

فڕينی خەياڵ بەفرە بارينێکە لە هاوين

شێتێ لە من دەچێ

ئەمێستاکە

ژوان چەترێکی نەکراوەيە

چاوەنواڕی سيمامانی گەمارۆ داوە

لەو ديو جامی کافييەکەوە

شێتێ لە سۆراغمە

نۆبەرەی ژوانە

پەتو دەبێتە تابلۆيەکی جاڕدان

پەنجەکانی بۆ ئەڵقەبەندييەکە گوژم دەخوا

فێری درۆکانی ئيشق نەبووين

دەرزييەک کراسی يەک نيگاييمان دەدوورێتەوە

بينایی لە نێو تابووتی چاويلکە مەڵاس دراوە

سانا رێڕەوييەک

جوانی بە مێزی قاوە خواردنەوەکە داوە

شەرم دەمگرێ بڵێم لە خۆم دەچـم

بوومە دێوانەيەک و

شێتەکەی بەر جامخانەی کافييەکە منم من

شەهلا تۆ هێشتان نەتديوم

پەتووەکەم بووە بە باليفێک و لە بن هەنگڵم ناوە

سڵم لێ مەکەوە

چاوەکان زيت نەبنەوە

بە فريشتەیی خۆتەوە رووم لێ بنێ

من هەر دەنگە شلوێکەی جاران و

 يەکەم رۆژی جەنگەڵم ناوە

بەو شێت بوونييەی خۆمەوە چاوم تێ بڕيوی

چاو ناتروکێنم

تۆ لەو ديو شوشەکەوە دەبينم

يەکەم ژوان خەرابستانێ خوڵقا

دەممان بە ماچەکان ناگا و شێت بوون سڕی کردووين

دووخەياڵدانی جوايەز

ئەوە لە پشتەوە قژە سوورە ئاگرينەکەت دەبينم

 من دەتناسمەوە

تا نها مرۆڤێکين خێر لە خۆ نەديوو

سروشێکی خودایی بووی

لە مەملەکەتی پەژمووردەييەوە هەڵهاتووم

لە نيشتيمانی مەمکەکانت دەگيرسێمەوە

خۆم لەدێر بە دێری ئەو کتێبە پيرۆزانە نووسييەوە

پەيامی نێردەی ئيشقێکی خوداییم

نە گوتراوە نە جاڕ دراوە

خەياڵەکانم هەر دێن و

 بە بەر نيگای ئەو شێتەی تر رادەبوورێ کە منم

ترپەيەکی نەرم نەرم

با لە خەياڵی نە ترازێ

تا دەگەمە بەر باڵاو خۆ بە سينەيەوە دەلکێنم

ئیتر بڵێ ئەمە چ ئافاتێکە

ئەی پێم نەوتی من فرياد رەسم

خۆشمدەوێی خۆشەويسترين کەسم

 

١٥ / ٦ / ٢٠٢٣

گەڕان بۆ بابەت