نه‌ژاد عزیز سورمێ
هه‌موو ئه‌و كێشه و مه‌سه‌له و پێشهاتانه و زۆری دیكه‌ش كه له دونیادا ڕووده‌ده‌ن یا پێشبینی ده‌كرێن ڕوو بده‌ن، چاو ده‌ده‌ینێ میدیای كوردی نه‌ك نه‌یداونه‌ته‌به‌ر ڕوناهی به‌ڵكو وه‌ك پێویست به هه‌ندیشی نه‌گرتوون كه ڕێگه ڕوونتر بكاته‌وه و كه‌سی كورد له ئاگاداربوونی له ڕووداوه‌كانی دونیا به‌رپێی خۆی باشتر ببینێ. میدیای كوردی، بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كه زۆربه‌یان زمانی دیكه نازانن (به‌تایبه‌تی لێره له خوارووی كوردستان)، پرسی دروستكردنی هاوسه‌نگی نێوان مه‌سه‌له ناوخۆیی و كێشه‌كانی ده‌ره‌وه له به‌رامبه‌ر داده‌نرێ... سه‌رده‌می گۆشه‌گیری به‌سه‌رچوو... ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ نه‌وه‌ی تازه به‌ڕاستی به‌بیری هه‌ستانه‌وه و ئه‌وه‌ی به ئینتیما ناوی دێ و هه‌روه‌ها بنیاتنانه‌وه ته‌یار بكه‌ین.
میدیای كوردی و كێشه‌كانی دونیا
نه‌ژاد عزیز سورمێ
له‌وه‌ته‌ی هه‌یه به گه‌لێک هۆ و ئه‌گه‌ر، له پێشه‌وه‌یان ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌درێژایی مێژوو له‌سه‌ر خاكی خۆی له كورد كراوه، ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی هاوڕێی لایه‌نه‌كانی دی هه‌میشه كه‌وتووه‌ته سه‌نگه‌ری به‌رگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه. بۆیه به‌و چه‌شنه هه‌رگیز بۆی نه‌ڕه‌خساوه له‌و ئاسته‌دا بێ یا بووبێت به‌و سه‌رچاوه و ئاوهه‌ڵدێره‌ی ڕووبار و جۆگه‌ی لێ بووبێته‌وه و خوێنه‌ر، پاشانیش گوێگر و له دوایشدا بینه‌ری تێركردبێ و پێویستی باخه‌ربوونی له پێشهاته‌كانی دونیای بۆ فه‌راهه‌م كردبێ، به‌و ڕاده‌یه‌ی ناچاری چاو له‌ده‌ری نه‌كردبێ و له گه‌ڕان به دوای ڕاستیدا له ده‌رگای تری نه‌خواستبێ.ئه‌م حاڵه‌ته‌یش تا پێش ڕاپه‌ڕین و ده‌ستپێكردنی ئه‌زموونی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان (له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده پاشڤه‌بڕه‌كانیشی) ڕه‌نگه پاساوێكی هه‌بووبێ، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی هه‌موو ئه‌و ساڵانه كه خۆی له سێ ده‌یه ده‌دا، هیچ پاساوێك دیاره به‌ده‌رد ناخوا، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا هۆیه‌كانی گه‌یاندن و پێكڕاگه‌یشتن به‌ڕاده‌یێك پێشكه‌وتوون و له په‌ره‌سه‌ندندان دونیایان كردووه‌ته‌وه گونده ده‌پازده ماڵیه‌كه‌ی جاران.
ئێستا ڕۆژنامه‌نووسانی كورد و میدیای كوردی هیچ پاساوێكیان نه‌ماوه، له‌وه‌ی به‌هه‌ندگرتنی شایان و به‌ڕوانین و جیهانبینی كوردی و كوردستانی له پێشهات و ڕووداوه‌كانی دونیا بڕوانن.
مه‌به‌ستیش لێره‌دا ئه‌وه‌یه؛ ڕۆژنامه‌نووسی كورد ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕه‌وته‌كه‌دا بن و گۆشه‌گیر نه‌مێننه‌وه و له ڕاست كێشه و پێشهاته‌كانی دونیا، به‌تایبه‌تی كێشه هه‌ڵایساوه هه‌نووكه‌ییه‌كان قسه‌ی خۆیان هه‌بێ كه جگه له باخه‌به‌ركردنی وه‌رگری كوردی له‌و كێشانه، ڕوئیایه‌كی كوردیش له‌م نێوانه‌دا پێك دێنێ كه له نێوه‌نده‌كانی میدیای دیاری جیهان حسابی بۆ بكرێ ببێ به سه‌رچاوه بۆ میدیای باوه‌ڕپێكراو به‌تایبه‌تیش له‌و هۆیانه‌ی ڕۆژانه به‌و (به‌رامبه‌ر)ـه‌وه په‌یوه‌ستن، به‌نموونه كێشه‌یه‌كی وه‌ك كێشه‌ی سۆدان، یان ململانێی ژێراوژێری ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا، یاخود مه‌سه‌له‌ی پێكهاتنی، یا دمگۆی پێكهێنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی فراوان، یاكێشه ئابوورییه جۆراوجۆره‌كان یا ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ژینگه‌وه هه‌یه (كه زۆر گرینگه و میدیای ئێمه له سه‌ره‌قه‌ڵه‌م زیاتری پێدا نه‌هێناوه) له كاتێكدا به پێی هه‌ندێ ڕاپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌نته‌ری باوه‌ڕپێكراوی دونیا ئه‌وه‌نده‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر جوگرافیای ژیانی ئێمه هه‌یه ڕه‌نگه زیاتر بێت له شوێنی دیكه.
یاخود مه‌سه‌لا نموونه‌ی ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌كانی وڵاتێكی وه‌كو ژاپۆن و له ڕووی هه‌ستانه‌وه و په‌ره‌سه‌ندن و كێبه‌ركێی پیشه‌سازی و ئابووری له‌سه‌ر ئاستی دونیادا. یا تاقیكردنه‌وه‌ی چین و هه‌ندێ وڵاتی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و تاد. كه ڕۆژانه و وه‌كات كه‌ناڵه‌كانی دونیا بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن و بووه به به‌شێك له‌و ڕێڕوونییه‌ی بۆ خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌رانی فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن.
هه‌موو ئه‌و كێشه و مه‌سه‌له و پێشهاتانه و زۆری دیكه‌ش كه له دونیادا ڕووده‌ده‌ن یا پێشبینی ده‌كرێن ڕوو بده‌ن، چاو ده‌ده‌ینێ میدیای كوردی نه‌ك نه‌یداونه‌ته‌به‌ر ڕوناهی به‌ڵكو وه‌ك پێویست به هه‌ندیشی نه‌گرتوون كه ڕێگه ڕوونتر بكاته‌وه و كه‌سی كورد له ئاگاداربوونی له ڕووداوه‌كانی دونیا به‌رپێی خۆی باشتر ببینێ.
میدیای كوردی، بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كه زۆربه‌یان زمانی دیكه نازانن (به‌تایبه‌تی لێره له خوارووی كوردستان)، پرسی دروستكردنی هاوسه‌نگی نێوان مه‌سه‌له ناوخۆیی و كێشه‌كانی ده‌ره‌وه له به‌رامبه‌ر داده‌نرێ... سه‌رده‌می گۆشه‌گیری به‌سه‌رچوو... ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ نه‌وه‌ی تازه به‌ڕاستی به‌بیری هه‌ستانه‌وه و ئه‌وه‌ی به ئینتیما ناوی دێ و هه‌روه‌ها بنیاتنانه‌وه ته‌یار بكه‌ین.
له‌هه‌موو دونیا ئه‌مڕۆ ئه‌وپه‌ڕگیری له هیچ بوارێكدا هیچی لێ هه‌ڵناكڕێ و ئه‌و كاردانه‌وه‌یشی نه‌ماوه كه جاران به‌چه‌شنه هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك ته‌ماشا ده‌كرا.
سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ، سه‌رده‌می به‌شداری و هاوبه‌شیكردن و ڕوانینه.
له په‌راوێزگرتنی كێشه‌كانی دونیا و له‌سه‌ر ڕانه‌وه‌ستان و بایه‌خ پێنه‌دانی بۆشاییه‌كی هه‌ستپێكراوی له میدیای كوردی دروست كردووه، به جۆرێك مۆڕكی ناوخۆییایه‌تی به‌كه‌ناڵه ئاسمانییكانیشه‌وه پێ بزر نه‌كراوه.
چونكه میدیا، هه‌ر میدیایه‌ك به ئاماده‌یی په‌یامنێر یا كامێرای ده‌ره‌وه جوگرافیاوه به‌و ئاسانییه ناتوانێ خوێنه‌ر و بینه‌ر بخاته سه‌ر ڕاسته‌شه‌قامی باوه‌ڕ پێ كردن و جێی متمانه ئه‌گه‌ر لانی كه‌می ڕاستی ڕووداوه‌كانی تێدا نه‌بێ.
هه‌قه ڕووناكبیر و ڕۆژنامه‌نووسان له ڕوانین و جیهانبینیاندا به زۆر هۆ كه له مووقه‌ڵێشان ون نییه به‌و ئاراسته و ئامانجه له‌پێش خه‌ڵكی دیكه‌دا بن.