ما 540 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەردار جاف

رەنگە کاتێ / تاريک دادێ لە سينەما / لەوێ هەڵکورمابێ و کەسێ نەبێ دەستی بگرێ و بيهێنێتەوە / دەترسم وەک ترسەکەی شەهلا / جادووگەرێ / لە تەليسمی بزواندن و نووسين و سەحرای فێڵاوی خۆی خزاند بێ / لە نێو سيحری خۆيا بيهۆنێتەوە / ناکرێ بفڕێ و / بازێ بێت گوژم و شاتاوڵی هەراسانمان بکا

 

 ئێوارانە ٤١

سەردار جاف

 

ئێوارەيە و

شەو دوور دوورە

فرسەخە رێيەک بۆ ئەفسانە بوونی رۆح

لە نێوان من و شەهلايە

شەو خۆی لە تەنهایی ئاڵاندووە

ناو بە ناو ون دەبێ و

من و ئەو لە سۆراغ و کنەين

بارگە دەپێچينەوە

تخوب دەبەزێ و شار بە شار عەوداڵ

کون و کەلەبەرەکانی ئودن بە دووی شەو دەگەڕێين

لە رۆشناييا خۆی لێ مەڵاس داوين

سەر شەقام و پارک وێڵ وێڵين

ئەفسانەيەکە و ناخزێتە ئامێز

شەو لە تاريکيا ونبووە

گۆمە قووڵەکان دەکنين

دۆراندۆری دووردوور

 سەربانە خرمژنەکانی ئاوایی

رۆژيش لە دەمکەلەوە سۆراغ و ئاخێز

باپيرەگەورەيشمان شەوی هەر نەديتەوە 

لە نێو پەڕەی دەفتەرەکان

حەرف حەرف شيتاڵ دەکەين

بە مناڵە بيژوەکانەوە

دەمانەوێ شەو ببينينەوە

دواجار لە ڤيلا سيحراوييەکە

هێندەی دی شەو بووە پەنهانی و بێ شوێن پێ

دەشێ لە نێو نووشتەی فاڵچييە درۆزنەکانی گەڕەکی خۆمان نوقـم بووبێ

رەنگە کاتێ

تاريک دادێ لە سينەما

لەوێ هەڵکورمابێ و کەسێ نەبێ دەستی بگرێ و بيهێنێتەوە

دەترسم وەک ترسەکەی شەهلا

جادووگەرێ

لە تەليسمی بزواندن و نووسين و سەحرای فێڵاوی خۆی خزاند بێ

لە نێو سيحری خۆيا بيهۆنێتەوە

ناکرێ بفڕێ و

بازێ بێت گوژم و شاتاوڵی هەراسانمان بکا

چەپخونی لە چاوەنواڕی خولياکانمانا مت مت بووە

وا دەمانخوا

بە تەيمانی جوانيا گير بووە

  ئامێزەکان گەرم گەرم دادێنێ

دەبا ئێمەيش لە نێو خێو و جادوو لە دووی گەڕێين

بەرت نادەم، جێت ناهێڵم و فرياد رەسم

خۆشمدەوێی خۆشەويسترين کەسم

 

٢٠/ ٦ / ٢٠٢٣

 

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت