ما 3859 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

پێدرام ئەحمەدی

بەڵام من لە بیرم دێ باوکم بەلەمێکی هەبوو، هەفتەی سێ جار ئەچوو بۆ ماسیگرتن، ئەوندە ماسی ئەهێنا بەشی خۆمان و دراوسێکانی ئەکرد، هەندێکیشی ئەفرۆشت. زۆر ژیانمان خوش بوو. ئەو دەم بۆچی خوا رقی لە ئێمە نەبوو؟ لەناکاو روژێ ئیتر نەهاتەوە. کەس نازانی لە کوێیە، بۆ کوێ چووە. دوو رۆژ لەمە پێش رۆیشتم سەرێکی رووبارەکەم دا، پێنج بەلەمی سپیم دی، زۆر گەورە بوون . زیاتر لە چواردە نەفەر خەریکی ماسیگرتن بوون، هەموویان جلی سووریان لەبەردا بوو، چەکیش بە شانیانۆ بوو، دیاربوو خەڵکی ئێرە نەبوون.

 

ئەچم بۆ گیان خوا

پێدرام ئەحمەدی

کا سەلامی دراوسێمان بەردەوام جگەرە دەکێشێت و، لەگەڵ منداڵانەکانی کایە ئەکا. ژنەکەی نەخۆشە، بەردەوام سکی ئێشێت، لەو کاتانەدا جۆرە گەڵایێکی پی ئەدا ئەڵێ ئەمە دەرمانە. کە چاکیش نەئەبوو، ئەوندە لێی تووڕە ئەبوو تا دەستی ئەکرد بە گریان و ئەخەوت. کە هەستا لە خەو چاک ئەبێتۆ!

منداڵە بچووکەکەی، یەک ساڵیەتی. خۆی ئەڵێت ئیتر بەسە! لە چوار منداڵ، دانێکیان هەر بە کەڵکی پێریم دێ.

جارجار پێی ئەڵێم کا سەلام بۆچی ئێمە ئاوا بە کۆمەڵ نەدار و فەقیرین؟ تەنانەت ئەوەندە خواردن مان نیە تێر بخۆین؟

ئەڵێ هەروا بووین! باوو باپیرانیشمان هەروا ژیاون، خوا ئێمەی لەبیرکردووە، خوا هەر کەس کە خوی حەزکا خۆشبەختی ئەکا و، هەر کەسیشی نەوێ بەدبەختی ئەکا.

بەڵام من لە بیرم دێ باوکم بەلەمێکی هەبوو، هەفتەی سێ جار ئەچوو بۆ ماسیگرتن، ئەوندە ماسی ئەهێنا بەشی خۆمان و دراوسێکانی ئەکرد، هەندێکیشی ئەفرۆشت. زۆر ژیانمان خوش بوو. ئەو دەم بۆچی خوا رقی لە ئێمە نەبوو؟

لەناکاو روژێ ئیتر نەهاتەوە. کەس نازانی لە کوێیە، بۆ کوێ چووە. دوو رۆژ لەمە پێش رۆیشتم سەرێکی رووبارەکەم دا، پێنج بەلەمی سپیم دی، زۆر گەورە بوون . زیاتر لە چواردە نەفەر خەریکی ماسیگرتن بوون، هەموویان جلی سووریان لەبەردا بوو، چەکیش بە شانیانۆ بوو، دیاربوو خەڵکی ئێرە نەبوون.

سەعاتێ سەرەنجمدان. کە تەواوبوون، رۆیشتن.

باشە ئەمانە کێ بوون؟ بۆ چەندانە ماسیان  بۆ ئێمە نەهێنا. بیری قسەکەی کا سەلامم کردۆ، بڵەی ئەمانە لە لایەن خواوە نەهاتبن؟ باوکیشم هەر ئەمان گومیان کردووە.

رۆژێک کە گەورە بووم ئەچم بۆ گیان خوا. باوکم رزگارئەکەم و، ماسی ئەگرم بۆ خۆمان و ماڵی کا سەلام.

 

 

گەڕان بۆ بابەت