نه‌ژاد عزیز سورمێ
كێشه‌ی هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه بووه بهكانگهی كێشه‌كان و یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانی دواكه‌وتوویی میدیا له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵدا، له حاڵێكدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه هێشتا له‌ناوچه‌یه‌كی ههڵایساوداین تێیدایه ببێته سه‌رچاوه بۆ زۆر ناوه‌ندی دیكه، كه‌چی وای لێهاتووه خوێنه‌ر یا گوێگر یا بینه‌ری كورد هه‌میشه ناچاربووه بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوه‌كانی پاڵهخۆی به‌دوای سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌وه‌دا بگه‌ڕێ. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی له هه‌واڵه‌كانی ناوخۆدا بڵاوده‌كرێنه‌وه، له ڕووی ته‌كنیكی داڕشتن و ڕاسته‌قانی پێشهاتهكانیشدا دواكه‌وتوون، به‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌و جیاوازیه جه‌وهه‌رییه‌ی له سه‌بك و داڕشتنی هه‌واڵ كه له ڕۆژنامه و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن هه‌ستی پێ نه‌كراوه به‌و ئاراسته‌یه‌ی هه‌ر جۆرێكیان نیشانه به سرووشتی خودی كه‌ناڵه‌كه له نووسراو و بیستراو و بینراو دا جیاوازه.
هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ له میدیای كوردی دا
نه‌ژاد عزیز سورمێ
هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ، له هه‌رهۆیه‌كی ڕاگه‌یاندن، به‌ڕووی گه‌شه‌وه بێت یا كاڵ، ئاوێنه‌ی باڵانمایه ڕووداوه‌كانی تێدا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌واڵه‌كانی ده‌ره‌وه كه له‌سه‌رچاوه‌ی تر به ڕۆژنامه و ده‌زگاكانی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌گه‌ن (باوه‌كو ئێستا زۆر كه‌ناڵی میدیا تۆڕی په‌یامنێرانیشیان هه‌بێ و ڕه‌نگه هه‌ندێكیان وه‌كاتیش هه‌واڵ یا كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی بگوازنه‌وه) سه‌یر ده‌كه‌ی دیسان (خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ر) تێر ناكه‌ن، هه‌میشه چ به‌هۆی سپۆنسه‌ر و باروبووكاره‌وه یا هه‌ر هۆیه‌كی دی كه‌ناڵی میدیا نه‌یتوانیوه
له هه‌ندێ هه‌واڵی ئاسایی گشتیی به‌ده‌ر له‌و خه‌تانه لا بدا بۆی كێشراون به‌تایبه‌تی له لایه‌ن بارووبووكاره‌وه كه كۆڵه‌گه‌ی به‌رده‌وامی كه‌ناڵه‌كه ڕاده‌گرێ.
له‌وسه‌ریش له هه‌واڵه‌كانی ناوخۆدا، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ده‌ستی خۆتدایه، به‌ڵكو ده‌توانی بیگه‌یێنیته ئاستێكی نواندنی وا، خۆت ببیته سه‌رچاوه‌ی چاولێكراو بۆ میدیای دیكه.
ئه‌وه‌ی له میدیای كوردیدا تێبینی ده‌كرێ، تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ گرفت و كێشه‌ی دێنه پێشێ، له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی ده‌ره‌وه، كێشه‌ی له‌و ته‌رزه‌ی نایه‌ته پێش، له‌وه‌ڕا ته‌ماشا ده‌كه‌ی هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ له میدیای كوردیدا، زۆربه‌یان هه‌واڵی فه‌رمی و ته‌شریفاتین. ته‌نانه‌ت له‌ڕووی ڕیزبه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌شدا (گرینگ‌ترین و گرینگتر و گرینگ)دا به‌و پێوانه‌یه‌ش سه‌ركه‌وتوونین.
كێشه‌ی هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه بووه بهكانگهی كێشه‌كان و یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانی دواكه‌وتوویی میدیا له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵدا، له حاڵێكدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه هێشتا له‌ناوچه‌یه‌كی ههڵایساوداین تێیدایه ببێته سه‌رچاوه بۆ زۆر ناوه‌ندی دیكه، كه‌چی وای لێهاتووه خوێنه‌ر یا گوێگر یا بینه‌ری كورد هه‌میشه ناچاربووه بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوه‌كانی پاڵهخۆی به‌دوای سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌وه‌دا بگه‌ڕێ. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی له هه‌واڵه‌كانی ناوخۆدا بڵاوده‌كرێنه‌وه، له ڕووی ته‌كنیكی داڕشتن و ڕاسته‌قانی پێشهاتهكانیشدا دواكه‌وتوون، به‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌و جیاوازیه جه‌وهه‌رییه‌ی له سه‌بك و داڕشتنی هه‌واڵ كه له ڕۆژنامه و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن هه‌ستی پێ نه‌كراوه به‌و ئاراسته‌یه‌ی هه‌ر جۆرێكیان نیشانه به سرووشتی خودی كه‌ناڵه‌كه له نووسراو و بیستراو و بینراو دا جیاوازه.
سوێندی هه‌ندێ له‌و هه‌واڵانه ناخۆم كه به مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی ململانێی لایه‌نه‌كان یاخود به‌مه‌به‌ستی ورووژان بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ی ناوه‌ند و ده‌وروبه‌ری دروست كردووه، وڵاتانی پێشكه‌وتوو جڵه‌وی زیاتر له 90٪ی هه‌واڵه‌كانی دونیا به‌هه‌واڵه ناوخۆییه‌كانی كوردستانیشه‌وه‌یان به‌هۆی ئاژانسه زه‌به‌لاحه‌كانیان له ده‌ستدایه و به‌ڕوانین و جیهانبینی ئه‌و ئاژانسانه‌یش داده‌ڕێژرێن و به‌بریتی و هه‌قیش ده‌درێن به‌ده‌زگاكان.
ته‌نانه‌ت زۆرجار هه‌واڵه‌كانی خۆمانیان له ڕووی ناچارییه‌وه لێ ده‌كڕینه‌وه.
ئالێره‌دا بۆ هه‌واڵ و ئه‌وه‌ی به میدیای بنكۆڵكارییه‌وه ده‌ناسرێ جارێكی دیكه پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی (ئاژانسێكی ده‌نگوباس)ی تایبه‌ت به كوردستان له‌وانه‌یه له زۆر سه‌ره‌وه هه‌م كێشه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكا، هه‌م ببێ به سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ و متمانه پێكراو بۆ میدیای تر ( كه ئه‌وه له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كانه‌وه خه‌ونی من بوو، ئه‌و پرۆژه‌ی ئاماده‌شم كردبوو پێشكێشی په‌رله‌مانم كردبوو سێ جارانیش له دوو توێی كتێبدا و له كاتی جیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه. )
هه‌واڵه‌كانی ناوخۆیش كه زۆرجار دووچاری كێشه ده‌بن له بڵاوكردنه‌وه‌دا به‌تایبه‌تی له میدیای كوردی، مه‌رج نییه ته‌نیا هه‌واڵی سیاسی بن.
زۆر جار هه‌واڵی دیكه‌ی په‌یوه‌ندار به په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌كان و دادگا و دامه‌زراوه‌كانی تر و ئه‌وانی دیكه‌ی باس له كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها زۆر له‌و مه‌سه‌لانه‌ی جێی بایه‌خی شه‌قامن (ڕای گشتی) ئه‌وانیش ڕه‌نگه كێشه بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دروست بكه‌ن.
له‌و نێوانه‌دا جارێكی دی میدیای كوردی به‌رامبه‌ر (خوێنه‌ر و گوێگر‌و بینه‌ر)، به‌ڵام ئه‌مجاره له ڕووی ناچارییه‌وه په‌نا بۆ ده‌زگای دیكه ده‌بات كه متمانه‌یان له‌گه‌ڵ دروست كردووه.
له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌شریفاتی و فه‌رمیشدا میدیای كوردی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خی به‌خاوه‌ن هه‌واڵ داوه، ئه‌وه‌نده گرینگی به‌خودی هه‌واڵه‌كه نه‌داوه، ئه‌مه‌ش هه‌میشه خاڵی نییه له‌دوو واتا، یه‌كیان بێ‌موبالاتی و به‌هه‌ند نه‌گرتن، هه‌ندێ جاریش عاقڵ پێنه‌شكانیشی ده‌چێته پاڵ، دووه‌میشیان له به‌رژه‌وه‌ندیپارێزی خودیی هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نووسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، به‌ڕاده‌یه‌ك زۆرجار له هه‌ندێ ڕۆژنامه‌دا ڕیپۆرتاژ و به‌دواداچوونی وا به‌رچاو ده‌كه‌ون كه زیاتر له ڕیكلامێكی به‌خۆڕایی ده‌چن تا ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامه‌نووسی.
هه‌ندێ جاریش به‌و حسابه ده‌كرێ كاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی بۆ ئه‌و لایه‌ن یا ئه‌م لایه‌ن ده‌بێ، یا به پێچه‌وانه‌وه، كه‌چی ڕاستیی ئه‌مه له‌خۆیدا ده‌چێته‌وه پاڵ كولتووری سه‌قه‌تی ڕژێمه تۆتالیتارییه‌كان كه به هۆی ئه‌و ماوه درێژه‌ی گه‌مارۆی كولتووری ڕژێمی پێشووی ڕووخاو بووه، به زانین بێ یا به‌نه‌زانین، بووه به به‌شێك له سیسته‌می كاركردنمان و تا ئێستا نه‌مانتوانیوه به ته‌واوی لێی ده‌رباز بین،
به‌تایبه‌تیش هه‌ندێ جار له ڕووی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ (خودسانسۆری).
دونیای ئه‌مڕۆ، جیهانی ته‌كنیكی تیژڕۆی گه‌یاندن و هه‌ڕه‌شه‌ی هۆیه‌كانی دیكه له ڕۆژنامه و هۆگه‌لێكی دی ڕاگه‌یاندن كۆمه‌ڵێك ڕێسا و بنه‌مای نوێی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه، له پێشه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ته له مسۆگه‌ركردنی ده‌ستخستنی هه‌واڵ و دهستبهجێیی له‌گه‌یشتندا كه هه‌واڵه‌كه تایبه‌ت ده‌بێ به‌خودی كه‌ناڵه‌كه‌وه، به‌مه‌ش وای لێ هاتووه هێشتا ئه‌گه‌ر له كێبهركێدا دوا نه‌كه‌وێ.
بێگومان دهستبهجێیی بڵاوكردنه‌وه‌ش كه دیاره بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ به قه‌د گرینگی هه‌واڵه‌كه‌یه، میدیای كوردی ده‌بووایه له‌م ڕووه‌وه به تایبه‌تی له هه‌واڵه‌كانی ناوخۆدا ده‌ستپێشخه‌ر بێت. له‌شێوه‌ی گشتیی‌دا، مه‌گه‌ر جاروبار ده‌نا ئه‌وه‌یشی له ئاستی پێویستدا نه‌بووه.