ما 444 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەردار جاف

شەو نامۆیی خۆ دەنووسم / حەرف وڕکگرتوو و ياخی / وشەکانيش دەبنە مۆتەکە و لێم دەئاڵێن / دێربەدێری رۆمنەکە / دەبێتە برين و خەرەند  / لە گرێکوێرەی پيرێژنێ دەچێ کە عانەکانی خۆشبوێ / کوشتەی يەکين و حەزەکانمان وا دەناڵێن  / تۆ دەزانی هەر پێکەوە گۆشکراوين / بە بێ تۆ من زۆر بێکەسم / خۆشم دەوێی خۆشەويسترين کەسم.

ئێوارانە ٤٧

سەردار جاف

 

ئەم ئێوارە

تاوە بارانێ چراتۆڕی شەهلایی هەڵکردووە

فيرقەتی ئەو

گێژاوە سەرابی ونکرد

پەڕەگوڵی ناهومێدی

لە خەزانی غوربەتيما دەرخستووە

سەردەمی تراويلکەیی

ژاوەژاوی ئاوەزمە

چەمەنی سەوز

فەرشی بزە و پێکەنينی راخستووە

شەکرە شەڕێ

دەمودوو بوو

دەرگای داڵانی بێ خەمی

بسکی ئەم گەڵا سورانەی شۆڕەبييە

بە ناو بۆنی رێحانەيا دێن و دەچن

ئەو نيگای شەوەزەنگە رۆی

چيدی نابێتە خەڵات و

تاوە سۆزە بە گەردنی ئيشق دەلکێ و

سەر و قامەت بۆی ملکەچن

ئەم دڕدۆنگە

بێکۆتايە

تاو نا تاوێ شەستەبارانی بەهارە و

زەمەنێ دێ

گەرما پروکێنی هاوين

ئەم سەرمايە لە پاييزا هەڵدەکات و

بە نێو کپی و بێدەنگی شەوی دوورو درێژ

رێ دەبڕێت و

هەر خەزانە و دادەبارێ

شووشە و دڕکە

بە بن پێی غوربەتيما دێ 

کەچی لێرە نيگاکانمان شێتانەيە و

دوور لە چاوين

شەو نامۆیی خۆ دەنووسم

حەرف وڕکگرتوو و ياخی

وشەکانيش دەبنە مۆتەکە و لێم دەئاڵێن

دێربەدێری رۆمنەکە

 دەبێتە برين و خەرەند 

لە گرێکوێرەی پيرێژنێ دەچێ کە عانەکانی خۆشبوێ

کوشتەی يەکين و حەزەکانمان وا دەناڵێن 

 تۆ دەزانی هەر پێکەوە گۆشکراوين

بە بێ تۆ من زۆر بێکەسم

خۆشم دەوێی خۆشەويسترين کەسم

 

 

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت