به‌رزان عه‌لى مه‌جید
لاى من كتێبى (عه‌شق نائومێدییه‌كى خۆشه)ى(گۆران ڕه‌ئوف) ئه‌زمونێكى تاراده‌یه‌ك تازه‌یه له دنیاى خوێنده‌وه‌ى ئه‌ده‌بیمدا، لێره‌دا به‌ر جۆرێكى تر له شیعر و به‌ر مرۆڤێكى تر ده‌كه‌وین، كه چه‌نده برینداره، چه‌نده ماندوى سه‌رده‌م و عه‌شق و مرۆڤ و ته‌نانه‌ت خودى خۆشییه‌تى! كه ده‌توانم بڵێم له ئه‌ده‌بیاتى پێشوترماندا ئه‌زمونێكى ته‌واو جیاوازه و وێنه‌ى نوسه‌ر یان شاعیر وێنایه‌كى ته‌واو خودییه و ئیشكردنى له خۆیدا تاڕاده‌ى ونبونییه‌تى!
شاعیرێك له‌نێوان نائومێدى و چاوه‌ڕوانیدا، به‌شوێن چیدا ده‌گه‌ڕێ؟!
به‌رزان عه‌لى مه‌جید
زۆر كات له زۆر جێگه و له زۆر تێكستدا به‌ر خودى پوچگه‌رایى و به‌ر كاردانه‌وه‌كانى ئه‌م چه‌مكه كه‌وتووم، بۆ من زیاتر وه‌ك لایه‌نه مه‌عنه‌وییه‌كه‌ى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیانم داناوه و زۆر كات هێنده قوڵبومه‌ته‌وه له‌نێویدا، وه‌ك ته‌نێكى بێهێز به واقیعه‌وه ماومه‌ته‌وه! ئه‌وه‌ى بۆمن گرنگه لێره‌دا تیشك بخه‌مه سه‌رى و له‌باره‌وه بپه‌یڤم، تازه‌ترین به‌ركه‌وتن و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌م بوه له‌گه‌ڵ كتێبێكى شیعرى گه‌نجێك، كتێبێك كه توێى په‌ڕه‌كانى چه‌ند دێڕێكى ساده‌ى تێدایه! به‌لێم ئه‌م دێڕه بچوك و سادانه واده‌كات دیسانه‌وه پرسیار و گومان و دڵه‌ڕاوكێ لاى خوێنه‌ر دروستبكات و پتر به ده‌نگێك ده‌چێت كه دیسانه‌وه هاوار و ده‌نگدانه‌وه‌ى خۆمان له یۆتۆپیایه‌كى خه‌یاڵیدا ببینینه‌وه كه ده‌كرێت ناوى به‌رین به (دورگه‌كانى پوچگه‌رایى)!
كتێبى (عه‌شق نائومێدییه‌كى خۆشه) هه‌ر له‌ناونیشانه‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه بۆ خوێنه‌ر ئه‌وه‌یه، توشى دژبه‌رییه‌كمان ده‌كات له‌نێوان وشه‌ى نائومێدى و خۆشی‌دا! به فۆڕمێكى تر ده‌یه‌وێت چه‌مكى عه‌شق په‌لكێشى دنیایه‌كى تر بكات، ده‌یه‌وێت به ڕوئیایه‌كى جیاوازه‌وه له‌باره‌ى عه‌شقه‌وه په‌یامه‌كانى بخاته‌ڕو! ئێمه‌ى خوێنه‌ر له‌و چركه‌ساته‌ى تێده‌په‌ڕین به‌سه‌ر ناونیشانى كتێبه‌كه‌دا هه‌ست به ساده‌گۆییه‌ك ده‌كه‌ین! كه به‌بڕواى من ئه‌م ساده‌گۆییه ئه‌وه‌نده‌ى مه‌به‌ست و ئامانجییه‌تى پێمان بڵێت كه له هه‌ڵكۆڵینى ساده‌ییه‌كانه‌وه هاتوم بدوێم! ده‌یه‌وێت له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه پێمانبڵێت ده‌كرێت له‌م ڕۆژگاره‌دا به ڕوانگه‌ى تر و به تێڕوانى تر و به دنیابینى تر و به ستایلى تره‌وه شیعر بنوسین! یاخود له ساده‌ییدا به‌ر دنیا په‌نهان و نهێنییه‌كان بكه‌وین! ئه‌و دنیایانه‌ى كه زۆر نزیكن و ڕه‌نگه زۆركات له ته‌نیشتماندابن؟! یان ئه‌وه‌ى كه ڕه‌نگه هه‌ر له‌ناو خودى خۆماندا بن؟!
بۆیه ساده‌گۆیى لێره‌دا وه‌ك ئامراز و كۆدێكى به‌هێز دروستكراوه بۆ په‌لكێشكردنمان بۆ ناوه‌وه‌ى دنیاى شاعیر! ساده‌گۆیى لێره‌دا وه‌ك ئامانج و وه‌ك سڕینه‌وه‌ى دنیایه‌كى تر دروست بووه، تا پێمانبڵێت ده‌كرێت له‌م ساده‌ییه‌وه به‌ر ته‌واوى ئه‌و برین و ئازار و گومان و تێكچونه ده‌رونیانه بكه‌وین كه پێشتر به ئاڵۆزى و شێواوى به‌ریانكه‌وتوین!
لاى من كتێبى (عه‌شق نائومێدییه‌كى خۆشه)ى(گۆران ڕه‌ئوف) ئه‌زمونێكى تاراده‌یه‌ك تازه‌یه له دنیاى خوێنده‌وه‌ى ئه‌ده‌بیمدا، لێره‌دا به‌ر جۆرێكى تر له شیعر و به‌ر مرۆڤێكى تر ده‌كه‌وین، كه چه‌نده برینداره، چه‌نده ماندوى سه‌رده‌م و عه‌شق و مرۆڤ و ته‌نانه‌ت خودى خۆشییه‌تى! كه ده‌توانم بڵێم له ئه‌ده‌بیاتى پێشوترماندا ئه‌زمونێكى ته‌واو جیاوازه و وێنه‌ى نوسه‌ر یان شاعیر وێنایه‌كى ته‌واو خودییه و ئیشكردنى له خۆیدا تاڕاده‌ى ونبونییه‌تى! گۆران ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت، من مرۆڤى ڕاسته‌قینه‌ى سه‌رده‌مه‌كه‌مم و ئه‌مه‌یه وێنایه‌كى مرۆڤ له وه‌ها ڕۆژگارێكدا! به‌لێم تا ئێرا هیچى نه‌وتوه! به‌ڵكو ئه‌وه‌ى گرنگه و ئه‌وه‌ى لاى من مه‌به‌سته له‌م كتێبه‌دا بیخه‌مه به‌ر توێژینه‌وه، ئه‌وه‌یه كه چه‌مكى گومانگه‌رایى چۆن ته‌وزیف كراوه بۆ نێو شیعره‌كانى؟! چۆن پرسیار ده‌رباره‌ى چه‌مكى نائومێدى ده‌كات؟! ئایا گۆران وه‌ك ته‌واوى مرۆڤه نائومێده‌كانى پێش خۆیه‌تى؟ یان وێنایه‌كى تازه‌یه له نائومێدیدا؟ یاخود عه‌شق و ئازاره‌كانى عه‌شق وه‌ك پرۆسه‌یه‌ك، له ژیانى ئه‌م شاعیره گه‌نجه‌دا چۆن وێناكراون؟ به‌شێكى تر كه‌لاى من زۆر گرنگه زمانى شیعرى ئه‌م شاعیره‌یه، كه جیاواز له ئه‌ده‌بیاتى پێشومان به فۆڕم و كه‌ره‌سته و ڕسته‌سازى نوێوه ده‌یه‌وێت واتا و شیعر به‌رهه‌م بهێنێت!!
زمانى شیعر:
ده‌توانم بڵێم زمانى شیعر به قۆناغى زۆر هه‌ستیاردا تێپه‌ڕیوه تا ئه‌وه‌ى گه‌یشتووه به‌و ساته‌ى زمانى گێڕانه‌وه زمانى حیكایه‌تى وشك و زمانى سه‌رگوزشته‌كان و زمانى شیعرى زۆر جیاواز و زمانى چیرۆك و ڕۆمانیش تایبه‌ت بكرێت به خۆیان، بۆیه ئه‌وه‌ى هه‌موان له‌سه‌رى كۆكن كه ناكرێت ئه‌ده‌بێكمان هه‌بێت، به‌لێم زمانێكى تایبه‌ت به‌و ئه‌ده‌به‌مان نه‌بێت؟! به‌گشتى زمان له ئه‌ده‌بدا به خاڵێكى به‌هێز و پێشمه‌رجى ئه‌ده‌ب داده‌نرێت! بۆیه زۆر گرنگه شاعیر تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت زمان بخولقێنێت و بتوانێت زمانێكى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێت بۆ ده‌رخستنى ئه‌ده‌به‌كه‌ى..
زمانى شیعرى له‌م كتێبه‌دا زیاتر زمانێكى بازاڕى و سه‌ر جاده‌ییه، زمانێكه خاڵییه له شیعرییه‌ت و هاوكات شیعریشه! ئه‌مه‌یه واده‌كات كه بڵێین شاعیر توانیویه‌تى زمانێكى تایبه‌ت به‌خۆى چێبكات و په‌یام و دنیابینى خۆى مانیفێست بكات بۆ خوێنه‌ر، سه‌رتاپاى شیعره‌كانى ئه‌م كتێبه له بازنه‌یه‌كى زمانه‌وایدا ده‌خولێته‌وه و ده‌كرێت به ئه‌زمونى گۆران ڕه‌ئوف ناوى به‌رین، چونكه شاعیر به‌ده‌ر له‌وه‌ى شیعرێكمان بۆ به‌رهه‌مبهێنێت، هاتووه ئه‌و په‌یوه‌ندییه زمانه‌وانییه‌ى تێكشاكندووه كه له چیرۆك و شانۆ و هتد.. بونى هه‌یه، ئه‌ویش به دروستكردنى گفتوگۆ له قولێیى شیعره‌كانیدا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ئه‌زمونه لاى هه‌ندێك شاعیرى پێشوتر بونى هه‌بووه، به‌لێم به زمانێكى تر و به فۆڕمێكى جیاوازتر، ئه‌وه‌ى گرنگه له‌م تێكشكانه زمانه‌وانییه‌دا ئه‌وه‌یه تۆ له چركه‌ى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و كتێبه‌دا ته‌نیا به شیعرێك ناكه‌ویت! به‌ڵكو چیرۆك و وێناى جیاواز جیاواز خۆیان به‌یانده‌كه‌ن له هزر و ئه‌ندێشه‌تدا، به‌ر (من)ێك ده‌كه‌وێت كه هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌و (من)ه به‌شێكى گه‌وره‌ى له‌تۆدا هه‌یه و تۆ بۆ پێشتر نه‌تزانیوه؟! له ته‌واوى ئه‌م كتێبه‌ى گۆران دا (من) زۆر دوباره‌بوه‌ته‌وه، كه به‌ڕاى من ئه‌وه‌نده‌ى له خه‌مى خۆیدایه و ئه‌وه‌نده بیر له (من)ى خاوه‌ن ئازار و گومان و نا‌ئومێد ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌نده به ڕ‌ونى ئاوڕى له ده‌روبه‌رى ئه‌و (من)ه نه‌داوه‌ته‌وه! ئه‌مه‌ش لاى من دلاله‌ته بۆ (من)ى سه‌رده‌مى كه‌پیتالیزم و فریانه‌كه‌وتن و مانه‌وه‌ى (من) له وه‌ها ڕۆژگارێكدا!! گۆران به‌بێ ئه‌وه‌ى باس له‌وه‌بكات سه‌رده‌م له وێرانبونێكدایه؟ له ڕێگه‌ى جێناوى (من)ه‌وه مانیفێستۆى خۆى و جیهان و سه‌رده‌مه‌كه‌ى ده‌كات!
لایه‌نێكى تر له جوانى و جیاوازى زمانى ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌یه، كه پڕیه‌تى له وێنه‌ى چیرۆكئامێز و سینه‌مایى، كه شتێكى تایبه‌ت و جیاوازه له‌م شیعرانه‌یدا، بۆ خوێنه‌ر ده‌كرێت چێژ كۆتا شتبێت كه به‌رى بكه‌وێت، به‌لێم واتا و دروستكردنى فۆڕمێكى نوێ بۆ زمانى شیعرى به‌ڕاستى ده‌لاله‌ته بۆ توانا و كارامه‌یى گۆران، وه‌ك له شیعرى (خه‌یاڵه دۆزه‌خییه‌كان و په‌یڤه به‌هه‌شتییه‌كان!) ده‌ڵێت:
من له ژوره‌كه‌ى خۆمدام..
میوزیكێكى هێمن و له‌سه‌خۆ گوێلێده‌گرم..
ده‌نگى ده‌گاته شوێنى خه‌وه‌كه‌ى باوكم،
باوكم ده‌زانێت من خه‌ریكى وشه‌كاریم
له‌به‌رئه‌وه‌ى باش بخه‌وێت
ده‌ڵێت:
-كوڕم به‌چییه‌وه خه‌ریكى؟
+نوسین!
_بڵىَ شیعر!
+وایدانێین!
-باوكى خۆم خه‌ریكى چیت،
مامۆستا (قانع)یش وایكرد
تامرد 5 دینارى نه‌بو!
+ده‌زانم!
-ئه‌ى كه‌ده‌زانیت، وازبێنه و
بڕۆ دو دینار په‌یداكه!
+ناكرێت باوكه... ناكرێت
من خاوه‌ن ڕۆحێكى نائارامم!
-خاوه‌ن ڕۆحێكى گواویت، گواوى!!
باشه ئه‌و جوزه جوزه كزكه با كه‌مێك بتۆپم!
ئه‌و ته‌نیا نه‌هاتووه وێنه‌ى پچڕ پچڕ دروست بكات و جێیان بهڵێت، نه‌شهاتوه به‌زمانێكى شیعرى چیرۆك و شانۆ بنوسێت؟ به‌ڵكو له ته‌واوى ئه‌و ڕه‌هه‌ند و ژانره ئه‌ده‌بیانه‌ى له شیعردا تواندۆته‌وه و ته‌نیا و ته‌نیا جۆرێكى تر له شیعرى پێ چێكردووه! كه ئه‌م جۆره شیعره له ئه‌ده‌بیاتى هاوچه‌رخى فارسی‌دا نمونه‌یان زۆره، به‌لێم ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج و جیاوازییه، گۆران به زمانێكى ته‌واو گۆرانیانه واته خودى شاعیر ئه‌م كتێبه‌ى به‌رهه‌مهێناوه، ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كى تر بڵێن: شیعره‌كانى نێو ئه‌م كتێبه واژۆ و په‌نجه‌مۆرى شاعیریان پێوه‌یه و لاى من ئه‌زمونێكى تازه و سه‌ركه‌وتووه، ئه‌وه‌ى له‌م زمانه شیعرییه‌دا به‌دى ده‌كرێت، ئه‌وه‌یه كه ده‌توانم بڵێم شیعره‌كانى ته‌نیا له‌خودى خۆى ده‌چێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌و شیعرانه‌ى كه ده‌یان شاعیر شه‌ڕى خاوه‌ندارێتیانه له‌سه‌رى و دواتریش كه ئاشنایان ده‌بیت هه‌ستده‌كه‌یت شیعرنییه!
نائومێدى و نیگه‌رانى!
یان گاڵته‌كردن به خودى تاریكى و نائومێدى:
له‌م كتێبه شیعرییه‌دا ده‌توانین بڵێن سه‌رتاپاى شیعره‌كانى باس له مرۆڤێكى نا‌ئومێد و وه‌ڕس و یاخى و ته‌واو بریندار ده‌كات، ئه‌مه وه‌ك ڕون و ئاشكرایه بۆ ئه‌ده‌بى كوردى تازه نییه و زۆرن ئه‌وانه‌ى له گۆشه‌نیگاى خۆیانه‌وه ته‌واوى ئه‌م چه‌مك و ڕه‌هه‌ندانه‌یان داوه‌ته به‌ر تیغى پێنوسه‌كه‌یان، به‌لێم ئه‌وه‌ى واده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكانه ڕاوه‌ستین و له‌باره‌یانه‌وه شتێك بڵێین ئه‌وه‌یه كه گۆران به شێوه‌یه‌كى تر و به ئاوازێكى تر و به ده‌ستكاریكردنێكى نوێوه ئه‌م چه‌مكانه‌ى ته‌وزیف كردووه بۆ نێو شیعره‌كانى، واته كاتێك به‌ر ئه‌م شیعرانه ده‌كه‌ویت وه‌ك خوێنه‌ر، هه‌ستده‌كه‌یت خۆت له داستانێكدا ده‌بینیته‌وه، كه ترس و دودڵى و گومان و نیگه‌رانى سه‌رتاپات داگیرده‌كات، شیعره‌كانى ئه‌م شاعیره به جازیبه‌یه‌كى به‌هێز په‌لكێشى دنیاكه‌ى خۆیت ده‌كات و ناخودئاگایانه ده‌بیته به‌شێك له‌و شیعرانه و جۆرێك له نائومێدى و پرسیاركردن له‌خۆت بۆ دروست ده‌بێت، كه به‌ڕاى من ئه‌مه ئه‌ركى بنه‌ڕه‌تى و ڕاسته‌قینه‌ى شیعره.
ئه‌و نائومێدنییه له واقیعى ساده! نا‌ئومێد نییه له ڕوداوێك و له ڕۆژێك و له مانگێك و له ساڵێك، ئه‌و نا‌ئومێد نییه له ته‌واوى ژیان و له‌ته‌واوى كایه‌كانى؟! ده‌كرێت بشڵێن نائومێده له ته‌واوى ژیان و له ته‌واوى كایه‌كانى!؟ چونكه ده‌یه‌وێت شرۆڤه‌ى نائومێدى بكات و له ڕوانگه‌ى شیعره‌كانییه‌وه، ده‌یه‌وێت وه‌لێمى خودى نائومێدى بداته‌وه! ده‌یه‌وێت پرسیار بكات ئه‌سڵه‌ن بۆ شتێك هه‌یه به‌ناوى نائومێدییه‌وه؟! به‌ڕاى من ئه‌م دیده تاریك و نائومێده بۆ گه‌نجێكى وه‌ك گۆران كه به‌و زمانه جوانه ته‌وزیفى شیعره‌كانى كردووه، زۆر مایه‌ى دڵخۆشییه، بۆئه‌وه نا كه پیاوێكى نائومێده و وێنه‌ى نییه له نامۆبوون و تاریكبینیدا؟! به‌ڵكو بۆئه‌وه‌ى زۆر جیاواز له‌وانى دى ده‌ڕوانێته ژیان و دێدى ته‌واو یاخییانه‌ى هه‌یه له‌مه‌ڕ ژیانه‌وه! ئه‌م یاخیبون و تاركیاییه لاى گۆران ته‌نیا ئامرازێكى فریوده‌ر نییه تا شیعرییه‌تى خۆى تێدا بنوسێته‌وه، به‌ڵكو ته‌واو ڕاسته‌قینه‌یه و زۆركات گاڵته به‌خودى نائومێدیش ده‌كات!! ئه‌و به‌وه‌وه ناوه‌ستێت كه پرسیار ده‌رباره‌ى بونى نائومێدى بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت هه‌وڵبدات وه‌لێمێك بۆ ئه‌م چه‌مكه بدۆزێته‌وه! ده‌یه‌وێت نوكته‌ى كۆتایى ده‌رباره‌ى نائومێدى و چاوه‌ڕوانى دابنێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌شى دواى ئه‌و دێن، وه‌لێمێكیان هه‌بێت. وه‌ك له‌م نمونه شیعرییه‌دا هاتووه:
من پیاوه چاوه‌ڕوانه‌كه‌ى گه‌ردونم!
ئه‌وه‌ى هیچ شتێك شك نابه‌م
بۆ جیاوازیم له ئینسانه‌كان..
ته‌نها چاوه‌ڕوانیم نه‌بىَ!
من ئه‌و كابرایه‌م ده‌توانم
خۆم نه‌جاتده‌م و ونبم!
به‌لێم خه‌مى ئه‌و هاوشێوانه‌مه
كه‌له سه‌ده‌كانى دواتردا
چاوه‌ڕوانى ده‌یانكوژىَ!
گۆران ده‌یه‌وێت نائومێدى وه‌ك چه‌مكێك بخاته ژێر وردبینییه‌وه و ته‌واو شرۆڤه‌ى بكات بۆ خۆى و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌شى وه‌ك ئه‌ون! ئه‌و خۆى به به‌رپرس ده‌زانێت له‌م دۆخه‌دا و به‌بێ ئه‌وه‌ى خۆى بیه‌وێت ته‌واو په‌ره‌گرافێكى هیومانیستییه و ئه‌و په‌ڕى هه‌ستى به‌رپرسیارێتییه!! كه ده‌توانین بڵێن له شیعرێكدا چه‌ندین چه‌مكى دروستكردووه و توانایه‌كى به‌هێزى ئه‌م گه‌نجه ده‌خاته‌ڕو كه هۆشیارانه په‌یڤاوه له‌مه‌ڕ ته‌واوى چه‌مكه‌كانه‌وه.
زۆر شاعیر و زۆر نوسه‌رى دى به‌شوێن وه‌لێم و پرسیاره له‌مێژینه‌كانى نائومێدیدا گه‌ڕاون و له‌باره‌یه‌وه ده‌یان شاكار و ده‌یان ڕوداوى تراژیدى هه‌یه كه تێكڕا هه‌ڵێنجراوى چه‌مكى نائومێدین، به‌لێم لایه‌نێكى جیاوازى تر‌ى ئه‌م چه‌مكه لاى گۆران ئه‌وه‌یه، كه ڕه‌حم به خۆى و بیرۆكه و ته‌نانه‌ت كرده ڕایالیزمییه‌كانیشى ناكات و ده‌یانخاته به‌ر نه‌شته‌رى پرسیاره عه‌جول و سه‌یره‌كانییه‌وه! كه ئه‌م خاڵه لاى من به‌ده‌رله‌وه‌ى ده‌لاله‌تێكى ڕونه بۆ ڕاستگۆیى، هاوكات ده‌كرێت بڵێن بێباكییه‌تى له ئاست نائومێدیدا! به‌واتایه‌كى تر مه‌به‌ستمه كه بڵێم، ئه‌م شاعیره لاوه نائومێدى وه‌ك په‌ناگه ته‌ماشا ناكات! وه‌ك دواین مه‌نزڵ بۆ پرسیاركردن و جموجۆڵه فیكرییه‌كانى ته‌ماشاناكات، به‌ڵكو ئه‌و مرۆڤێكى وێل و سه‌رگه‌ردانى ده‌ست خۆیه‌تى و هه‌ربۆیه خۆشى ده‌خاته به‌ر وردبینى پرسیاره‌كانى و له زۆر جێگادا گاڵته به‌خۆى و عه‌شق و كرده كۆمه‌لێیه‌تى و تایبه‌ته‌كانیشى ده‌كات! كه ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان جیاوازێكى تایبه‌ت دروست ده‌كات له‌نێوان خودى شاعیربوونى گۆران ڕه‌ئوف له ئاست شاعیرانى تردا! وه‌ك له شیعرى (به‌له‌مى خنكاودا) ده‌توانین ئه‌م یاخیبون و وێڵى و شه‌ڕه بدۆزینه‌وه كه شاعیر به‌خۆى ده‌فرۆشێت:
له‌بیرمه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر
هاوڕێ كچه‌كه‌م لێمی پرسی:
بۆ ئه‌وه‌نده نیگه‌را ن و
نائارامی؟!
2
من دوای كه‌مێك بێده‌نگبون و
سه‌رسامبون،
... وتم:
بڕوابكه گه‌واد نییه
بزانێت بۆ وه‌هام!!
3
ئێستا دێرێكی (كافكا)م
به‌رچاوكه‌وت،
كه‌ده‌ڵێت:
"ته‌نها خودا به‌خۆی ده‌زانێت
كه له چی سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه
هه‌ستی نیگه‌رانیم هه‌ڵده‌قوڵێت"!!
4
ئایا من و كافكا
یه‌ك گرفتاریمان نییه، هاوڕێم؟
تێڕوانین و دیده‌كانى گۆران له‌م شیعره‌دا زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌لێم ئه‌وه‌ى ئێمه مه‌به‌ستمانه هه‌ندێك شتى له باره‌وه بڵێین ئه‌وه‌یه، كه شاعیر به ڕاده‌یه‌ك هه‌ست به نیگه‌رانى ده‌كات كه خۆشى نازانێت بۆ وه‌هایه؟ بۆ به‌و شێوه‌یه؟! ئه‌سڵه‌ن كامه هۆكاره واده‌كات به‌م چه‌شنه مرۆڤێك نیگه‌ران بێت؟! ئه‌و له شیعرى له (پیاوێك هێشتا هه‌ر چاوه‌ڕوانه!)دا وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا ده‌یه‌وێت شیكارێكى لۆژیكى بۆ چه‌مكى نائومێدى بدۆزێته‌وه و وه‌لێمى پرسیاره‌كانى بداته‌وه! به‌لێم ئه‌وه‌ى گرنگه لێره‌دا واته له شیعرى (به‌له‌مى خنكاو)دا ئه‌وه‌یه گۆران خۆى و نائومێدییه‌كانى و ته‌نانه‌ت ئه‌و دنیاى ئه‌و كچه هاوڕێیه‌شى ده‌خاته به‌ر پرسیاره دژوار و بێ وه‌لێمه‌كانى نائومێدى و نیگه‌رانییه‌وه، تاڕاده‌یه‌ك كه ده‌ڵێت: گه‌واد نییه بزانێت بۆ وه‌هام؟! گه‌واد لێره‌دا به زۆر واتا دێت و هێمایه بۆ زۆر شت! به‌لێم ئه‌وه‌ى وه‌ك مه‌به‌ستى شاعر زۆرتر ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه گه‌واد وه‌ك ئیدیۆمێكى ناوچه‌یى و نیشتمانى به‌كارهێناوه هه‌تا تا كۆتایى كه‌سه‌كان كه گه‌واده، ناتوانێت د‌رك به‌م ئازار و نیگه‌رانییانه‌ى بكات!! به‌ده‌ر له‌مه‌ش جۆرێك له سوكایه‌تى و گاڵته به‌خۆكردنى تێدایه، ئه‌ویش له‌و چركه‌ساته‌دا كه گه‌واد وه‌ك ده‌لاله‌تێك و ئامرازێكى خراپ و نابوت به‌كاردێنێت، كه بڕواى وایه هه‌تا سوكترین و ڕیسواترین مرۆڤ ناتوانێت له نیگه‌رانییه‌كانى بگات!! ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌تێكى ڕون و ئاشكرایه بۆ سوكایه‌تى كردن و خراپ ته‌ماشاكردنى نیگه‌رانى و نائومێدییه‌كانى!
ئه‌م دیده‌ى گۆران بۆ خۆى و نائومێدییه‌كانى ته‌نیا ڕاستگۆییه‌كى یاخیانه‌ى تێدا ده‌بینرێت و جیاواز له‌و دیده‌ى بۆ شاعیر هه‌یه كه درێژكراوه‌ى پێغه‌مبه‌رانن و دنیایه‌كى فریشته ئاسایان هه‌یه!! دنیاى ئه‌و تاریكه و نائومێدى و نیگه‌رانى و چاوه‌ڕوانى و وه‌ڕسى، له زۆربه‌ى تێكسته شیعرییه‌كانى دوپاتبونه‌ته‌وه و به‌پێى واتاى تێكسته‌كانى به‌كارهاتوون بۆ مه‌به‌ستى جیاواز جیاواز..
ئه‌م شاعیره لاوه له‌تاو نیگه‌رانى و ئازار و وه‌ڕسییه‌كانى پڕبووه له بێباكى و وێناى سه‌یر سه‌یرى خۆى ده‌خاته‌ڕوو له‌ئاست ژیاندا!! ئه‌و بۆى گرنگ نییه چییه و چۆن ده‌ژى و ده‌یه‌وێت به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو بنێت؟! ئه‌و ته‌نیا بیر له نیگه‌رانییه‌كانى ده‌كاته‌وه، وه‌ك له شیعرى (21 ساڵ و شه‌ش حه‌وت مانگ) دا ده‌ڵێت:
هه‌نوكه بیست و یه‌ك ساڵ و
شه‌ش حه‌وت مانگم!
نازانم چه‌ندیم به خه‌و به‌رێكردوه!
گرفتێكم نییه له‌ماوه‌ى ئه‌م
ته‌مه‌نه‌دا چیمخواردوه و
چیم خواردۆته‌وه!
به‌لێم دڵنیام
چركه‌یه‌كم نه‌بوه تێیدا وه‌رس نه‌بوبم!
ساتێكم نه‌بوه وه‌ك چۆن له ڕۆژه گه‌رمه‌كان هه‌ڵدێین
وه‌ها لێى هه‌ڵنه‌هاتبم!
نازانم هه‌ڵهاتنم بۆچى بو؟
بۆكوىَ بو؟
له‌م پارچه شیعره‌دا شاعیر لێكئالێوه به نیگه‌رانییه‌وه و ئه‌و ئیدى نائومێدێكى سروشتییه و وانیشان ده‌دات هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى بونییه‌وه نیگه‌رانى بۆته به‌شێك له‌ودا و خۆشى بۆته به‌شێك له نیگه‌رانیدا! ئه‌م بڕیاره بڕیارێكى سه‌خته هه‌ر كه‌سێك بتوانێت واژۆى بكات؟ چونكه به‌دوایدا قۆناغى تر دێته پێش له نیگه‌رانیدا و ده‌كرێت ئاماده‌گى بكات بۆ قۆناغه‌كانى تر! به‌لێم له په‌راگرافێكى دیكه‌ى هه‌مان شیعرى كرۆدته‌وه وه‌لێمگۆى ئه‌و قۆناغه‌ى كه پاش ئه‌وه دێت مرۆڤێك هه‌یه له بونییه‌وه نیگه‌رانه و هاوكات له ژیان به‌رده‌وامه؟! ده‌ڵێت:
راستى من پێمشه‌رمه كه‌بڵێم
دڵنیام له‌وه‌ى
من پیاوێكى فره ترسنۆكم!
گه‌ر ده بیست و یه‌ك ساڵى تریش بژیه‌م
هه‌رگیز ناتوانم خۆمبكوژم!
هه‌رگیز ناتوانم واز له نائومێدكردنى
خه‌ڵكانى دیكه بهێنم
ئه‌و پێى وایه گه‌ر ده‌یان ساڵى دیكه‌ش بژییه‌ت خۆى ناكوژێت و هه‌مان دێوه زمه كه نیگه‌رانییه به‌رۆكى به‌رنادات و پێكه‌وه ده‌ژین و ئه‌سڵه‌ن له كۆتا دێڕدا ده‌ڵێت: هه‌رگیز ناتوانم واز له نائومێدكردنى، خه‌ڵكانى دیكه بهێنم! كه به‌و واتایه‌دێت ئیدى ئه‌م بۆته به‌شێك له نیگه‌رانى و نائومێدى! بۆیه نه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى ڕزگاربكات لێیان به‌ڵكو هه‌وڵ بۆ نائومێدكردنى خه‌ڵكانى تر ده‌دات!! ئه‌م شیركردنه‌وه واتاییه به‌و مانایه نایه‌ت كه ئێمه هاتوین شرۆڤه‌ى واتاى تیكسته‌كان ده‌كه‌ین، به‌ڵكو ئامانجمانه دیدگا و واتا بنه‌ڕه‌تییه‌كانى ئه‌و چه‌مكه له ڕیشه‌وه شرۆڤه بكه‌ین كه شاعیر كارى تێداكردوون!
لایه‌نێكى تر‌ى واتا سازیى له‌م شیعره‌دا ئه‌وه‌یه كه به‌گشتى مرۆڤه‌كان یان له ئێستادا ده‌ژین و بیر له ڕابردوو ده‌كه‌نه‌وه؟ یان له ڕابردودا ده‌ژین و بیر له داهاتو ده‌كه‌نه‌وه؟ یان پێچه‌وانه‌كانى ئه‌م بیركردنه‌وانه ده‌ژین.. به‌لێم دنیاى گۆران نه په‌یوه‌ندى به ئێستایه‌كه‌وه هه‌یه وه‌ك پرۆسه سروشتییه‌كه‌ى ژیان، نه په‌یوه‌ندى به داهاتوه‌وه هه‌یه وه‌ك كاراكته‌رێك كه بییه‌وێت هاوشێوه‌ى هه‌موان بژییه‌ت! به‌ڵكو به‌ته‌واوى پێچه‌وانه‌ى هه‌مووانه و نه‌بیرى لاى ڕابردووه و نه بۆ ئیستا و داهاتوش ده‌ژى! به‌ڵكو ئه‌و سه‌رقاڵه به به‌یانكردنى نیگه‌رانییه‌كانى و سه‌رقاڵه به نائومێدكردنى هه‌موانه‌وه.
پرۆسه‌ى عه‌شق و ئافره‌ت له نه‌فره‌ته‌كانى ئه‌م شاعیره‌دا!
به‌رله‌وه‌ى له‌م باره‌یه‌وه بدوێین، به‌گرنگى ده‌زانم باس له دنیا بینى شاعیر بكه‌م، ئه‌وجا پێگه‌ى عه‌شق و ئافره‌ت بده‌مه به‌ر توێژینه‌وه له شیعره‌كانیدا، چونكه ئه‌وه‌ى واده‌كات هه‌ست به نه‌فره‌ت بكه‌ین لاى ئه‌م شاعره بۆ ئافره‌ت و عه‌شق وه‌ك پرۆسه‌یه‌كى نابوت ئه‌وه‌یه كه به‌ته‌واوى مانا كابرایه‌كه نیگه‌رانییه‌كى سروشتى تێدایه و بۆى گرنگ نییه چى ده‌گوزه‌رێ له كایه‌كانى ژیاندا!؟
ئه‌و نیگه‌ران نییه له ژیانێكى واقیعى ساده! ئه‌و گله‌یى له به‌شێك یان هه‌ندێك له كایه‌كانى ژیان ناكات، به‌ڵكو به‌ته‌واوى مانا نیگه‌رانه له گه‌ردون و هه‌مو كایه‌كانى تر‌ى ژیان به فریوده‌ر و گاڵته‌جار ده‌زانێت! دیسانه‌وه پێویسته كه بڵێم ئه‌مه‌ش لایه‌نێك و خاڵێكى به‌هێزى جیاوازى ئه‌م شاعیره‌یه به به‌راورد به هاوته‌مه‌ن و ئه‌ده‌بیاتى كوردى! چونكه ته‌واوى كه‌ره‌سته‌كانى پێوشترى پێچه‌وانه‌كردۆته‌وه و هاتووه له فه‌زایه‌كى جیاوازدا گوزارشت له عه‌شق و ئافره‌ت ده‌كات! كه لاى ئه‌وانى تر پێچه‌وانه‌كه‌ى ڕاسته و ده‌كرێت بڵێین ئه‌ده‌بیات له خزمه‌تى جوانى و باشى و ستایشى ئافره‌ت و عه‌شق دایه، به‌لێم لاى ئه‌م شاعیره لاوه به‌ده‌ر له‌وه‌ى له زۆربه‌ى شیعره‌كانیدا پێگه‌ى ئافره‌ت غایب و ونه، هاوكات نه‌فره‌تێكى ته‌واوه‌تى لێكردون و ده‌یانخاته به‌ر پرسیارى ئه‌وه‌ى به‌شێكن له نابوتییه‌كانى دنیا و تێكدانى دنیا!!
ئه‌و ئافره‌ت له شیعره‌كانیدا هه‌پرون هه‌پرون ده‌كات و به‌راوردیان ده‌كات به شتى زۆر ساده و زۆركات له‌وانه‌ش به كه‌متر لێیان ده‌ڕوانێت! ئه‌م دیدگایه لاى زۆر شاعیرى تر بونى هه‌بووه، به‌لێم خاڵى جیاواز و به‌هێزى ئه‌م دیدگایه‌ى گۆران له‌وه‌دا كه به‌هێزتر و ڕونتر لێیان ده‌دات و وێرانیان ده‌كات، تا ڕاده‌ى به‌كه‌م بینیان له شتى زۆر ساده كه هه‌موان بایه‌خ بۆ ئه‌و شتانه دانانێن، وه‌ك له شیعرى (بۆ هه‌ڵچونى شه‌وێكم)دا هاتوه:
1
ئه‌مڕۆ زنجیرى قه‌مسه‌ڵه‌كه‌م خراپبوو!
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه كچێك بووه ئاشنام!
2
من له‌تاو درۆكانى ئه‌و كچه
فریانه‌كه‌وتم غه‌مێك بۆ
زنجیرى قه‌مسه‌ڵه‌كه‌م بخۆم!
3
ڕۆژانێكى دواتر..
ڕۆژێك
ناخودئاگایانه ڕۆیشتمه
لاى پینه‌چییه‌كى پیر و
زنجیرى قه‌مسه‌ڵه‌كه‌م چاككرده‌وه!
شه‌وى هه‌مان ڕۆژ
ئیدى له‌درۆى كچه‌كه ڕزگارمبوو..
4
چ ڕێكه‌وتێكى سه‌یره ژیان!
چ درۆیه‌كى گه‌وره‌یه
مه‌ستبوون له‌باوه‌شى ژن‌دا!
چ گه‌مژانه‌یه
كه‌سانێكمان خۆش‌بووێت
هێنده‌ى زنجیرى قه‌مسه‌ڵه‌یه‌ك
كاریگه‌ربن!
ئه‌وى شاعیر له‌م شیعره‌دا زۆر به‌توندى به ئاماژه‌ى زۆر ده‌لاله‌تدار باس له تێڕوانینى خۆى ده‌كات له‌باره‌ى ئافره‌ته‌وه! ئه‌و باوه‌ڕى وایه زنجیرى قه‌مسه‌ڵه‌یه‌ك بایه‌خ و ئه‌رزشى زیاتره له ته‌واوى خانمان، ئه‌سڵه‌ن به‌وه‌یان ده‌زانێت كه شیاوى خۆشویستن نین، ئه‌م دیده نیچه‌ییه زۆر به زه‌قى له‌م شیعره‌ى گۆران ڕه‌ئوف دا به‌دى ده‌كرێت، له یه‌كێكى تر له شیعره‌كانیدا ناویان ده‌بات به قه‌حپه و چواندنێكى سه‌یر دروستده‌كات له‌نێوان خودى ئافره‌تدا و پیشه‌یه‌كى زۆر نابوت و ناله‌باردا، ئه‌و دێت موخاته‌به‌ى ئه‌وى غایب ده‌كات و به قه‌حپه‌یه‌كى ده‌چوێنێت كه ئه‌مه‌ش جیاواز له‌وه‌ى سوكایه‌تیكردنه به‌و ڕه‌گه‌زه هاوكات پرسیاركردنه له بونیادى بنه‌ڕه‌تى ئه‌و ڕه‌گه‌زه كه ئه‌وى شاعیر وایده‌بێنێت! وه‌ك له‌یه‌كێك له دێڕه‌كانى شیعرى (سه‌یرترین جانه‌وه‌ر)دا ده‌ڵێت:
5
كوڕه چلوره‌فرۆشه‌كه له‌قه‌راغ شار
درایه به‌رگولله!
تۆ وه‌ك قه‌حبه‌كان پێكه‌نیت!
گه‌ر له ناونیشانه‌كه‌یه‌وه ته‌ماشاكه‌بكه‌ین، تێده‌گه‌ین وه‌ك جانه‌وه‌رێك باس له‌م ڕه‌گه‌زه ده‌كات، ئه‌مه‌ش لاى نیچه و زۆر بیریارى تر بونى هه‌بووه و ئه‌سڵه‌ن به ئاژه‌ڵیش وێناكراون، بۆیه لاى ئێمه كه‌متر ئافره‌ت ته‌وزیفكراوه بۆ وه‌ها باس و خواسێك، به‌لێم گۆران توانیویه‌تى به‌بێ گوێدانه ئه‌و ڕه‌خنانه‌ى له‌م باره‌یه‌وه لێیده‌گیرێن، قسه‌ى خۆى بكات و دیده‌كانى خۆى بخاته‌ڕوو له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌لاى منه‌وه به‌ده‌ر له ڕاستگۆیى خۆى له‌ئاست واتا و وه‌زیفه‌ى ئه‌ده‌به‌كه‌یدا، هاوكات بوێرى و خسته‌ڕوى دنیابینى خۆیه‌تى به په‌رده! به‌ده‌ر له‌مه‌ش لاى زۆربه‌ى شاعیرانى تر پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه ڕاسته و ته‌واوى ئه‌ده‌به‌كه‌یان له خزمه‌تى ئه‌مه ڕه‌گه‌زه‌دایه و ده‌كرێت بڵێن ئه‌ده‌بێكى ستایشخوازانه‌یه له‌ئاست ئه‌م ڕه‌گه‌زادا، به‌لێم گۆران جیاواز له‌وه‌ى كه نه‌ك هه‌ر ستایشى نه‌كردوون به ڵكو به (جانه‌وه‌ر و قه‌حپه و كه‌متر له زنجیرى قه‌مسه‌ڵه‌یه‌ك و هتد) ناویبردوون.
سه‌ره‌نجام له‌كۆتایدا ده‌توانم بڵێم، ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له كتێبه شعرییه جیاواز و تایبه‌ته‌كان، كه لێوڕێژه له پرسیار و گومان و تێكچونى ده‌رونى و تێكشكاندنى ڕسته و فۆڕمى شیعر له ئێستادا، هاوكات بۆ ئێستا نوسین به‌م چه‌شنه ده‌منخاته ژێر كۆمه‌ڵێك ده‌لاله‌تى گه‌وره‌وه، كه ده‌توانین بڵێین گۆران ڕه‌ئوف وه‌ك شاعیرێكى گه‌نج له‌نێو ئه‌م ئه‌ده‌به جه‌نجاڵه‌ى دنیادا كۆخێك بۆخى دروستبكات، سه‌رله‌نوێ به دیدى تازه و نه‌فه‌سێكى شیعرى تازه‌وه، ئه‌سپى خۆى تاوبدات له دنیاى ئه‌ده‌بى كوردیدا، شیعر له قۆناغه‌كانى ڕابردو و ئێستادا بخاته ژێر كۆمه‌ڵێك پرسیاره‌وه، كه وه‌لێمه‌كه‌ى یان باشتره بڵێم به‌دیلى ئه‌م پرسیارانه، خودى به‌رهه‌مه شیعرییه‌كه‌یه‌تى و هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌شى سه‌ر به دنیاى شیعرى ئه‌ون.
یه‌كێكى تر له‌و خالێنه‌ى من له‌به‌ره‌نجامى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بۆم پێشهات، ئه‌وه‌یه: ئه‌م شێوازه له نوسین پێویسته جێى خۆى بكاته‌وه و ئیتر نوكته‌ى كۆتایى له‌سه‌ر فۆڕم و شێوازه سواوه‌كانى شیعر نوسین دابنێین، كه چه‌ندین ساڵه له بازنه‌یه‌كدا شیعرى پێده‌نوسرێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى سودم لێوه‌رگرتوون:
1-كتێبى: عه‌شق نائومێدییه‌كى خۆشه، گۆران ڕه‌ئوف، له‌بلێوكراوه‌كانى خانه‌ى ڕۆنان،
2-سارته‌ر له‌نێوان فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بدا، مۆریس كرانستۆن، وه‌رگێڕانى: عه‌لى حامید، چاپى یه‌كه‌م،
3-باشترین هۆنراوه‌كانى نیچه، كۆكردنه‌وه‌ى: شوجاعه‌ددین شه‌فا، وه‌رگێڕانى: ڕێباز مسته‌فا.
4-انسان در شیعرى معاێر (د‌رك حچور دیگرى)، محمد مختارى.
5- رۆیاى بیدار (مجموعه مقاله)، (پیرامون نچریه نگارش و خواندن متن ادبى)، رچا براهنى.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به سێ به‌ش له ژماره‌کانی (١١٦‘١١٧‘١١٨)ی هه‌فته‌نامه‌ی (نسێ)دا بڵاوبۆته‌وه.