وەرگـێڕانی: رەزا شـوان
خۆر که لە پشتی په‌ڵه هه‌ورێکه‌وە بوو، گوێی له هه‌موو قسه‌کانی په‌پووله بچکـۆله‌کان بوو. له دڵسوزی و خۆشه‌ویستی هـاوڕێتی گیانی به گیانیان تێگه‌یـشـت. بۆیه له نێـوان هـه‌ورەکه‌وە، به زەردەخـه‌نه‌یەکی ناسکه‌وە، دەموچـاوی دەرخست. پاڵی به هه‌ورەکه‌وە نا و دووری خسته‌وە و بارانه‌که‌ی وەستانـد. تیشکه‌کانی بۆ گـوڵـزارەکه نارد. به په‌لکه زێـڕینـه‌ی حـه‌وت رەنگـیش ئاسمانی رازانـدەوە.
سـێ په‌پـــووله
وەرگـێڕانی: رەزا شـوان
سێ په‌پـووله‌ی بچکـۆله و جـوان و رەنگ جیـاواز، سوور و سـپی و سـه‌وز، بـوون به هـاوڕێی دڵسۆزی یه‌کـتری. له وەرزی به‌هـاردا، هه‌مـوو رۆژێک، له گـوڵـزارێکی گـوڵ هـه‌مه‌ڕەنگه‌ی گه‌وره‌دا، به یه‌کـتری دەگه‌یشـتن. له‌بـه‌ر هـه‌تـاوی گه‌رمدا، له‌سه‌ر ئـه‌م گـوڵ و ئه‌و گـوڵـدا دەنیشـتـنه‌وە، تێـر شـیله‌ی خۆشی هـه‌ڵاڵـه‌ی گـوڵه‌كانیان دەمـژی.
ئینجـا دەستـیان دەگـرت و تێـر سه‌مـایان دەکـرد، چـاوشـارکێ و یـاری خۆشـیان دەکـرد. ئێوارانـیش دەگەڕانـەوە بۆ ماڵـەکـانیان.
رۆژێک له دوای نیوەڕۆدا، که په‌پـووله بچکۆلانه‌کان له‌ناو گوڵزارەکه‌دا یارییان دەکرد، هه‌ورێکی تاریک به‌ری ئاسمانی گرت، دەستی به باران باریـن کرد. په‌پـووله‌کان فریای ئه‌وە نه‌کـه‌وتن که بگـه‌ڕێنه‌وە بۆ ماڵه‌کـانیان. چـوون بۆ لای گوڵـه‌کان، که تا بارانـه‌که لێـدەکاته‌وە داڵـدەیـان بـدەن و ته‌ڕنـه‌بـن.
په‌پـووله‌کان: گـوڵاڵه سـوورە گیـان، په‌ڕەکـانت بـۆمـان دەکـه‌یتەوە بێـینـه ژوورەوە، تا بارانـه‌که لێـدەکـاته‌وە؟
گـوڵاڵه سوورە: په‌پـووله سوورەکه، تۆ دەتـوانیـت بێیـته ژوورەوە، چونکه رەنگه‌که‌ت له رەنـگی منـه. بـه‌ڵام په‌پـووله سـپی و سـه‌وزەکە نـابێـت بێـنـە ژوورەوە.
په‌پـووله سوورەکه: گـه‌ر رێ به هـاوڕی سـپی و سـه‌وزەکه‌م نه‌دەیـت بێـنه ژوورەوە، منیـش نایـه‌مه ژوورەوە. پێـكه‌وه له‌بـه‌ر بارانـەکـه‌دا دەبیـن.
بارانـه‌که به خـوڕتـر بـاری، په‌پـووله دامـاوەکان زیـاتر ته‌ڕبـوون. فـڕین و چـوون بـۆ لای گـۆڵه هـێرۆیـەکی باڵابـه‌رزی سـپی.
په‌پـووله‌کان: گـوڵه هـێرۆی دلـۆڤـان، که‌مـێک خـۆت دەکـه‌یتـه‌وە، بـێیـنه ژوورەوە تا بارانـه‌که دەوەسـتـێـت.
گـوڵه هـێرۆ: جـێگای په‌پـووله سپـیـیه‌که دەکـه‌مه‌وە، چونـکه رەنـگه‌که‌ی له رەنگی منـه. بـه‌ڵام پێـویسـته په‌پـووله سـوور و سـه‌وزەکه له دەرەوەدا بمـێنـنه‌وە.
په‌پـووله سپـییه‌که: گه‌ر پێشـوازی له هـاوڕێ سـوور و سـه‌وزەکه‌م نه‌کـه‌یت. منیش نایـه‌مه ژوورەوە، له‌بـه‌ر بارانـه‌که‌دا له‌گـه‌ڵیانـدا دەمـێنمه‌وە، پێـمخـۆشـه که ته‌ڕبین، نه‌ک له یه‌کـتری دابـڕێـین.
په‌پـووله بچکـۆله‌کـان فـڕیـن و دوورکه‌وتنـه‌وە، چـوون بـۆ لای گـوڵه گـه‌زیـزەیـه‌کی سـه‌وزی مه‌یـله‌و سـوور، تا جـێـگایـان بـکاتـه‌وە.
په‌پـووله‌کان: گوڵه گه‌زیـزەی جـوان و بـۆنخـۆش، جێگامان دەکه‌یته‌وە بێـینه ژوورەوە تا بارانـه‌که لـێـدەکـاته‌وە؟
گـوڵه گه‌زیـزە: جـێگای په‌پـووله سـه‌وزەکه دەکـه‌مـه‌وە، تـا رادەیـه‌ک رەنـگه‌کـه‌ی له رەنگی مـن دەچـێـت. به‌ڵام په‌پـووله سپی و سوورەکه، دەبێـت له دەرەوەدا بمـێـننه‌وە.
په‌پـووله سه‌وزەکه: من به‌بێ هـاوڕێکانم نایه‌مه ژوورە، ته‌ڕبوونم پێ باشترە، له‌وەی له هـاوڕێـکانـم جـیـابـبمه‌وە.
په‌پـووله‌کان فـڕین و دوورکه‌وتنه‌وە. سه‌رەڕای ته‌ڕبوونیان، پشتی یه‌کـترییان به‌رنه‌دا.
خۆر که لە پشتی په‌ڵه هه‌ورێکه‌وە بوو، گوێی له هه‌موو قسه‌کانی په‌پووله بچکـۆله‌کان بوو. له دڵسوزی و خۆشه‌ویستی هـاوڕێتی گیانی به گیانیان تێگه‌یـشـت. بۆیه له نێـوان هـه‌ورەکه‌وە، به زەردەخـه‌نه‌یەکی ناسکه‌وە، دەموچـاوی دەرخست. پاڵی به هه‌ورەکه‌وە نا و دووری خسته‌وە و بارانه‌که‌ی وەستانـد. تیشکه‌کانی بۆ گـوڵـزارەکه نارد. به په‌لکه زێـڕینـه‌ی حـه‌وت رەنگـیش ئاسمانی رازانـدەوە.
په‌پـووله بچـکـۆله‌کـان گـه‌رم بـوونـه‌وە و باڵـه‌کـانیان وشکبـوونـه‌وە، خه‌میـان نه‌مـا و
شادی و خۆشی که‌وته دڵیـانه‌وە. دەسـتـیان به یـاری و چاوشارکێ و سەما کـرد. پێـش خۆرئـاوابـوونیـش، گه‌ڕانـه‌وە بۆ ماڵـه‌کـانی خۆیـان.
ژێرنووس:
(*) بە کەمێک دەستکارییەوە، ئـەم چـیرۆکەم لە ئینگـلیزییەوە وەرگـێڕاوە بۆ کوردی.
چـیرۆکێکی فـۆلکلـۆرییە. ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و چەنـد ولاتێکی تر، دەیـدەنە پـاڵی خۆیان.
ئەو مەبەستەی لەم چیرۆکەدایە، مەبەستێکی رەوشتییە، هـاوڕێتی راستەقـینە دەخاتە روو، بە تایبـەتیـش لە کـاتی تەنـگانـەدا.
(*) لە دەقـە ئینگـلیزییەکانـدا، رەنگی پەپـوولەکان جیـاوازییان هـەیە:
(سپی، سوور، زەرد) و (سپی، سوور، شین) و (سوور، سپی، سەوز). سێیەمیان لە
رەنـگی ئـاڵای کوردستانـدا هـەن. بۆیـە ئـەو سێ رەنـگەم هـەڵـبژارد.