ما 12530 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئەدەب و گۆڕانی خوازراو

جیهان بە ئارامی تێدەپەڕێ و، بەردەوام دەگۆڕدرێ. هیچ شتێک لە شوێنی خۆی نامێنێ. گۆڕان خەسڵەت یاخود زاتی سەرەکیی دونیا و 'بوون'ە. گۆڕان هەروەها لەگەڵ خۆیشی حەز و نەفرەت دێنێ. حەز بۆ ئەو شتانەی وا ئاواتمانە رووبدەن و، نەفرەت لەو شتانەی وا ئارەزوومانە روونەدەن.

لەگەڵ ئەوەی جیهان دەگۆڕدرێ، بەڵام جاری وایە حەزدەکەین هەندێ لە گۆڕانەکان زووتر رووبدەن. بگرە کاریشی بۆ دەکەین بۆ ئەوەی خێراتر بێنەئاراوە. بەڵام وەک بڵێی پەلەیان نیە و، لە هەمان لۆژیکی ئارامی گۆڕان پەیڕەوی دەکەن.

ئەدەب و چیرۆک ئەو شوێنەیە کە جگە لەهەموو تایبەتمەندییەکانی تری، ئایدیا و روانگەی نوێمان پێدەبەخشێ. بۆیە گرینگە کەسی گۆڕانخواز پێوەندی خۆی لەگەڵ جیهانی ئەدەب و چیرۆک نەپچڕێنێ. گۆڕان، پێوەندی پتەوی لەگەڵ جیهانی ئەدەب هەیە.

بەناوبانگە کە دەگوترێ پانتایی ئەدەب هەر هەمووی سیاسەتە. ئەم قسەیە راستە. هیچ شتێک بە ئەندازەی ئەدەب ئێمە بۆ قووڵایی ناو کێشەکان راپێچ نادا. ئەدەب ئەو شوێنەیە کە کێشەکان لەگەڵ ناخی تاک گرێ دەخۆن و، بۆیە قووڵایی و پانتایی فراوانتر پەیدادەکەن.

ئەدەب دەکرێ چەک، ئامراز یاخود یاریدەدەرێکی سەرەکیی گۆڕانە خوازراوەکان بێت. با لەبیرێ نەکەین!

سایتی قەڵەم

٢٤ی سێپتامبری ٢٠٢٣

گەڕان بۆ بابەت