ما 162 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

مەتین ئەزیزان

کۆچی باڵندەکان  /فەرشێک لە گەڵا چرچ و لۆچەکان / شەقامە درێژەکان  / خۆڵەمێشی و شێدارن / زۆر دەفتەر بۆ پڕکردنەوە / بۆ شێعر و هۆنراوە  / قەزوان بۆ گوژمە و شەوچەرە  / سڵاو پاییزی جوان!

بەخێر هاتی پاییز

مەتین ئەزیزان

 

چیت هێناوە؟

قەرتاڵەیەک ترێ ڕەشە

شانەیەک هەنگوین

گوێزی پێگەیشتوو

توربێنێک هەرمێ

دوو جەڕە ڕۆنەکەرە

دوو کووزوو پەنیر

بەرهەڵبێنەیەک کارگ

شەوانی دوور و درێژ

تەمی چڕ و ئەستوور

کرانەوەی درگای قوتابخانە

جوانیەکانی وەرزم

کۆچی باڵندەکان

فەرشێک لە گەڵا چرچ و لۆچەکان

شەقامە درێژەکان

خۆڵەمێشی و شێدارن

زۆر دەفتەر بۆ پڕکردنەوە

بۆ شێعر و هۆنراوە

قەزوان بۆ گوژمە و شەوچەرە

!سڵاو پاییزی جوان

 

گەڕان بۆ بابەت