ما 3718 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

براده‌ر!

هه‌وری ڕه‌شن

له‌ دڵ دا ده‌بارن

ئێمه‌ش به‌ چه‌تره‌ بچكۆله‌كانمانه‌وه‌

ڕا ده‌كه‌ین

جیهان به‌ شیعری خه‌مباره‌وه‌

ته‌نگ بووه‌

شـوانی بۆشـایی

عه‌بدولجه‌واد ئه‌لعوفیر(*)

و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

ڕانه‌گه‌لی بۆشایی

بۆ مێرگی به‌ پیتی ڕۆحم

به‌ پێش خۆم داوه‌

منم بۆشایی به‌ره‌و مه‌رگ ده‌به‌م

گوڵ بۆن ناكه‌م

گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێ جوانی پێ ببه‌خشم.

 

براده‌ر!

هه‌وری ڕه‌شن

له‌ دڵ دا ده‌بارن

ئێمه‌ش به‌ چه‌تره‌ بچكۆله‌كانمانه‌وه‌

ڕا ده‌كه‌ین

جیهان به‌ شیعری خه‌مباره‌وه‌

ته‌نگ بووه‌

ئه‌و ژنه‌ی

به‌سه‌ر باڵی بیرۆكه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌فڕێ

بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێ ونی بكه‌ین

خۆشمان ناوێ

دڵمان

به‌ته‌نیا

جێی مردووانی تێدا ده‌بێته‌وه‌.

 

 

 

 

(*) شاعیرێكی نوێخوازی مه‌غریبییه‌ .

      بۆ ئه‌سڵی شیعره‌كه‌ بڕوانه‌ : ڕۆژنامه‌ی (الزمان)

       ژماره‌ 2854 له‌ 24-11-2007 لاپه‌ڕ 10 .

گەڕان بۆ بابەت