ما 543 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

موحسین ئەمینزادە

بۆیە ئیدیعایەکی مشتومڕاوی لەم بابەتەدا ئەوەیە کە "بەسیاسیکردنی ئەم کێشە کۆمەڵایەتییە، مەترسی تیرۆر بەدوای خۆیدا دێنێت!" ئەمەش وا دەکات ئارێنت وەک بیرمەندێکی سیاسی، سەبارەت بەم کێشە کۆمەڵایەتیە بێهەست بێت. بەڵام بەو مانایە نییە کە ئارێنت مەبەستی ئەوە بێت کە ئەمە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە، پێویستە سارد و بێهەست بیت بەرامبەری! هەر بۆیە دەڵێت پێویستە چارەسەرێکی تەکنیکی و دروستی بۆ بدۆزرێتەوە! بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم چارەسەرە ناتوانێت سیاسی بێت، چونکە بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی لادان!

ئەندێشەکانی هانا ئارێنت (٧)

موحسین ئەمینزادە

 

بەشی دووەم: کێشەی کۆمەڵایەتی

ئەم بەشە بە داوایەک دەست پێدەکات کە لەسەر بنەمای چاودێری دامەزراوە؛ ئەو داوایەی کە دەڵێت: "هەژاری (poverty) بە مانای نەهامەتی (misery)  نییە". هەروەها هەژاری بەکۆمەڵ (mass poverty) هەمان هەژاری نییە، بەڵکو نەهامەتییە.

ئەمه واتای چیه؟

لێرەدا هانا ئارێنت هەوڵدەدا جیاوازی دانەنێ لە نێوان ئەو هەژارییەی کە لە نووسینی گەشتیاران و چاودێرانی ئەمریکا و فەرەنسادا ڕەنگدانەوەی هەیە. باسی چ سەردەمێک دەکەین؟ لەو فەزایەدا کە ئەمریکا لە سەردەمی ئیستعماری بەریتانیا و لە سەردەمی دوای ئیستعماردا بوو (ئەمریکای سەرەتایی) ئەو سەردەمەی کە خەڵک دەیانگوت لە ئەمریکا هەژاری نییە؛ ئەوان دەیانگوت هەرچەندە خەڵک هەژارن، بەڵام بەدبەخت و بێبەش نین.

ئێستا، لەم وەرزەدا، هانا ئارێنت هەوڵدەدا لە مانای ئەم ڕستەیە تێبگا و بۆ ئەوەی لێی تێبگا، جیاوازی دەکا لە نێوان هەژاری و نەهامەتی (یان بێبەشی). ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەماندا زۆر باسی نەهامەتی نابیستین. لەسەر دەوڵەمەند و هەژار دەبیستین، بەڵام کەمتر لەبارەی بەدبەختییەوە دەبیسترێت.

قسەکانی هانا ئارێنت ئەوەیە کە ئەو کەسانەی هەژارن هێشتا چانسی گەورەبوون و شایستەبوونیان هەیە! ئەمه واتای چیه؟ بەو مانایەیە کە پارەیان نییە، بەڵام هێشتا دەتوانن ڕۆڵیان هەبێت لە جیهاندا، لە سیاسەتدا؛ هێشتا دەتوانن هەست بە باشی خۆیان بکەن و بەشێک بن لە کۆمەڵگایەکی دیموکراسی. بەڵام کەسانێک کە بەدبەختن - کەسانێک کە بە واتایەکی ڕاستەقینە بەدبەخت و هەژارن - ناتوانن. ئەوان ئەوەندە بێدەسەڵاتن کە دەبێت هەموو کاتەکانیان بە دۆزینەوەی خۆراک و شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خۆیان بەسەر بەرن، و تەنها سەرقاڵی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیانن. دەرئەنجامەکەی ئەوەیە کە ئەوان نامێنن و چیتر دیار نین. کێشەکە لە کوێیە؟

بۆچوونی هانا ئارێنت ئەوەیە کە کارەساتی ڕاستەقینەی هەژاری بەکۆمەڵ (یان نەهامەتی)، کەمی پارە نییە! چونکە بەڕای ئەو کاتێک کەسێکی هەژار دەبینیت، لە ڕاستی دا کەسێکی بەختەوەرترە، لەوانەیشە زۆر لە ژیانی خۆی ڕازی و قانیع بێ. ناتوانی هەژاری بە پێوەر بزانیت، چونکە بەم پێناسەیە، دەوڵەمەندەکان هەندێک جار بەدبەختن. لە خاڵێکەوە ئەوە پارە نییە کە دڵخۆشی یان ناخۆشی دروست دەکات، بەڵکو دڵخۆشی و ڕەزامەندی لە ڕێزگرتنەوە سەرچاوە دەگرێت؛ بۆ ئەوەی هەست بکەیت بینراوی!

هەستێ مانادار بوونەکە وا دەکا هەست بە دڵخۆشی و ڕازیبوون بکەیت. ئەمە باوەڕێکی سەرەکییە لە قسەکانی ئارێنت! لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا "سەرچاوەی تۆتالیتاریزم" بە شێوەیەکی جیاواز ئەمەی وتووە. دەڵێ: مرۆڤبوون، مانای ڕاستەقینەی مرۆڤبوون، ئەوەیە تۆ مافی ئەوەت هەیە هەندێک مافت هەبێ! قسە لەسەر ئەوە نییە خۆراکت پێ بدەن، یان دەوڵەمەند بیت؛ بەڵکو گرنگ بی و بتوانی لە گۆڕەپانی گشتیدا قسەی خۆت بکەیت؛ تریبونێکت هەبی؛ هەروەها ئەوەی گرنگە بتوانی بیکەی! بۆ ئەوەی خەڵک گوێت لێبگرن، قسەکانت ببیستن؛ بەم شێوەیە زیندووبوونت، ژیانت گرنگ بێت”.

هانا ئارێنت ئەمەی زۆر بە جددی وەرگرت. هەر بۆیە دەیگوت دەکرێت بێ پارە و فەقیر بیت، بەڵام بەدبەخت و هەژارنەبێت! دەشڵێت، هەمیشە لە ناو هەژاری بەکۆمەڵدا شەرعیەتی سیستم دەخرێتە ژێر پرسیارەوە، بەتایبەتی ئەگەر ئێمە لە سەردەمی دیموکراسیدا بین.

بۆیە دەڵێ لە سەردەمی شۆڕشی فەرەنسادا بارودۆخی کۆمەڵگەی گشتی لە هەژارییەکی بەرفراواندا بووە و نەهامەتی باو بووە، ئەوەی لە دۆخێکی وادا ڕوودەدا و هەروەها لە فەڕەنساش ڕوویدا ئەوە بوو کە شۆڕشگێڕانی فەرەنسا وا خۆیان نیشاندەدا کە هاوسۆزی هەژارانن بۆ ئەوەی بتوانن شەرعیەت بەدەست بهێنێ. بەرهەمێک کە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە بیرکردنەوەکانی "ڕۆسۆدا" بە بەها دادەنرێت. ئەم هەستی هاوسۆزییە دواتر لەلایەن ڕۆبێسپێر و باقی شۆڕشگێڕەکانەوە به لاڕێدا چو و گۆڕا بۆ ئەوەی هانا ئارێنت پێی دەڵێ "بەزەیی" و هاوسۆزی؛ بەزەیی بە جەماوەری هەژاران!

ئەم بەزەییە لە بنەڕەتدا دڵڕەق و دڕندەیە، چونکە کاتێک ئەم جەماوەرە بە چاوی گروپێک دەبینیت کە پێویستیان بە یارمەتی و هاوکاری ئێوە هەیە، بە جۆرێک لە کەرامەتی ئینسانی خۆیان دیاندەبەزێنین و بێ مرۆڤیان دەکێن و وەک بوونەوەرێکی بەزەییدار مامەڵەیان لەگەڵ دەکێن، ئەمە بە ئەرکی خۆمان دەزانین، بڕیاریان بۆ بدین کە چی بۆ ئەوان باشترە؟!

ڕاستییەکە ئەوەیە کە هەستێکی وا دەتخاتە ناو جۆرێک لە بێهەڵوێستی ئارمانی لە بواری خێرخوازیدا! بەڵام خێرخوازی واقیعی نییە، چونکە تۆ ئەم مرۆڤە هەژارانە بێ بایەخ و نەبینراوتر و بێ بایەختر دەکەیت! چونکە تۆ ئەو کەسەی کە بڕیار دەدەیت چی بۆ ئەوان باشترە! ئەوە ئێوەن بڕیاردەدەن چی بۆ ئەوان گونجاوە!

هەر لەبەر ئەمەشە هانا ئارێنت دەڵێت بەزەیی دەتوانێت دڕندەتر بێت لە خودی ستەم. لە زۆر ڕووەوە هەر ئەم کێشە کۆمەڵایەتییە - واتە هەژاری بەکۆمەڵ و نەهامەتی - کە دەبێتە هۆی گومڕاکردنی شۆڕشەکان!

شۆڕشەکان بۆ ئازادی ڕوودەدەن؛ بۆ ئەوەی هەموو مرۆڤەکان بە دەوڵەمەند و هەژار لە گۆڕەپانی گشتی، لە کۆمەڵگادا ببینرێن و کاریگەر بن و بەو هۆیەوە گرنگ بن و ببنە شکۆمەند.

کاتێک گوتاری زاڵ لە شۆڕشێکدا ئەوەیە کە چۆن خۆراک بە برسییەکان بدرێت، چۆن بتوانین زیاتر خەڵکی هەژار پەنابدەین یان دەوڵەمەندیان بکەین؟ لە ڕاستیدا ئەوەی ڕوودەدات ئەوەیە ئێمە لە خەمی ئازادیی ئەوان دووردەکەوینەوە و لەو بەڵێنە نزیک دەبینەوە کە وەک دۆستۆیڤسکی وتی - لە کتێبی برایان کارامازۆڤ، بەشی موفەتیشی گەورە- "ئازادییان ببە و نانیان پێ بدە"! هەر بۆیە ئارێنت دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی موفەتیشی گەورە. لەم بابەتەدا دۆستۆیڤسکی ئیدیعایەکی ڕەسەن لە دەمی موفتیشی گەورەوە دەکات لە دۆخێکدا کە مەسیح گەڕاوەتەوە سەر زەوی و موفەتیشی گەورە دەستگیری کردووە و پێی وتووە کە مرۆڤەکان بەڕاستی گرنگی بە ئازادی نادەن. تاکە شتێک کە بۆ ئەوان گرنگە ئەوەیە کە تۆ خۆراکیان پێ بدەیت و میواندارییان بکەیت.

بۆیە ئارێنت دەڵێ شۆڕشە کۆمەڵایەتییەکان کە لە شۆڕشی فەرەنساوە سەریان هەڵدا، مۆدێلی ئەو باوەڕەیان بۆ دانراوە کە دەبێ بەزەیان بە هەژاراندا بێتەوە و لە ڕاستیدا گرنگی ئازادی دادەبەزێنن و لە جیاتی ئەوە بایەخ بە خۆراکدان و لە کات بەسەربردن ڕێز دەگرن و گرنگی پێدەدەن.

بۆیە یەکێک لە ڕستە گرنگەکانی ئەم بابەتە لێرەدایە کە دەڵێت "تەواوی مێژووی شۆڕشەکانی ڕابردوو، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بێ گومان هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە کۆمەڵایەتییە لە ڕێگەی سیاسەتەوە، بە تیرۆر کۆتایی دێت". ئەم تیرۆرە چارەنووسی شۆڕشەکان مەحکوم بە لەناوچوون دەکات. خۆپاراستن لە هەڵەیەکی کوشندە لەم جۆرە، کاتێک شۆڕشێک لە هەلومەرجی هەژاریی بەرفراوان و بێدەسەڵاتی خەڵکدا ڕوودەدات؛ ئەمە ناتوانرێت ئینکاری بکرێت.

بۆیە واتای قسەکانی ئارێنت ئەوەیە کە هەوڵی زیاتر بدەین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە کۆمەڵایەتییە لە ڕێگەی میتۆدی سیاسییەوە، واتە پێویستە دەسەڵات لە خەڵک وەربگرین و بێدەسەڵاتیان بکەین بۆ ئەوەی بتوانین کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەین. جا بۆ ئەوەی بتوانین ئەم کارە بکەین، دەبێت لێرە و لەوێ دەسەڵات و موڵک و سەروەت و سامانیان لێ وەربگرین و لە شوێنێکی تر بیاندەینەوە! ئەمەش خۆی ترس و تیرۆر دروست دەکات، چونکە خەڵک وا بە ئاسانی دەستبەرداری موڵک و ماڵی خۆیان و ئازادی خۆیان نابن، یان دەبێت پلانیان بۆ دابنێین. با نموونەیەک بهێنینەوە. بۆ نموونە وای دابنین کە لافاوێکی زۆر لە ناوچەیەک دروست دەبێت، بۆیە دەبێت خەڵکەکە بگوازینەوە بۆ ناوچەیەکی تر. وە لەم نێوەندەدا هەندێک کەس بەرەنگاری کۆچی زۆرەملێ دەبنەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی تیرۆر. بۆیە کاتێک دەتەوێت کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە "سەرەوە بۆ خوارەوە" چارەسەر بکەیت، لە ڕێگەی سیاسەتەوە، ڕێگاکەت بە ناچاری دەبێتە هۆی ترس و تیرۆر و بە ناچاری بەرەو تۆتالیتاریزم و پاوانخوازیت دەبا.

ئەمە کێشەیەک بوو کە ئارێنت زۆر جار بینیویەتی ڕوودەدات: لە فەرەنسا، لە ڕووسیا، لە هایتی (نزیک کوبا) و لە هەموو ئەم شوێنانەدا کە شۆڕشی کۆمەڵایەتی تێدا ڕوویداوە، دەڵێت ئەمە کارەساتی شۆڕشە مۆدێرنەکانە و ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو نییە. چونکە لە هەلومەرجێکدا کە نەهامەتی بەربڵاوە، چۆن چاوەڕوانی شتێکی تر دەکەی جگە لە داواکارییەک بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە کۆمەڵایەتیانە؟!

ئارێنت دەڵێ، پێدەچێت بووە بە مۆد ئەو شۆڕشانەی کە لەسەر بنەمای بیرۆکەی ئازادی دروست دەبن، دووبارە و سێبارە، بە داوای بەزەیی بە هەژاران و چارەسەرکردنی ئەم کێشە کۆمەڵایەتییە، بەلاڕێدا بچێت و پەنا بە میتۆدی تیرۆریستی ببن.

بۆیە ئیدیعایەکی مشتومڕاوی لەم بابەتەدا ئەوەیە کە "بەسیاسیکردنی ئەم کێشە کۆمەڵایەتییە، مەترسی تیرۆر بەدوای خۆیدا دێنێت!" ئەمەش وا دەکات ئارێنت وەک بیرمەندێکی سیاسی، سەبارەت بەم کێشە کۆمەڵایەتیە بێهەست بێت. بەڵام بەو مانایە نییە کە ئارێنت مەبەستی ئەوە بێت کە ئەمە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە، پێویستە سارد و بێهەست بیت بەرامبەری! هەر بۆیە دەڵێت پێویستە چارەسەرێکی تەکنیکی و دروستی بۆ بدۆزرێتەوە! بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم چارەسەرە ناتوانێت سیاسی بێت، چونکە بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی لادان!

لە درێژەی ئەم بابەتەدا هانا ئارێنت باس لە حاڵەتێکی ناوازە دەکات لەو شۆڕشانەی کە تا ئێستا ڕوویانداوە و ئەوەش نموونەی شۆڕشی ئەمریکایە. چی وایکردووە شۆڕشی ئەمریکا لە ڕوانگەی هانا ئارێنتەوە ناوازە بێت؟ دەڵێت ئەمریکییەکان ئەوەندە بەختیان هەبوو کە هەوڵیان نەدا لە ڕێگەی سیاسییەوە ئەم کێشە کۆمەڵایەتییە چارەسەر بکەن. چونکە ئەم کێشە کۆمەڵایەتییان نەدەبینی! ئەمەش بۆ ئەوان باش بوو چونکە ڕێگەیان دا شۆڕشەکەیان ببێتە هەوێنی ئازادی خۆیان! لەبری ئەوەی ئامانجەکەی چارەسەرکردنی ئەم کێشە کۆمەڵایەتییە بێت! کاتێک ئامانجی سیاسەت بنبڕکردنی هەژارییە، مانای وایە سیاسەتمەدار بۆ جەماوەری هەژاران بڕیار بدات چی بۆ ئەوان باشە و چی بەدەردیان دەخوات! ئەمەش وا دەکات بەشێک لە خەڵک کەمتر گرنگ بن و کەمتر بتوانن کاریگەر بن و جیاواز بن. ئەم چارەسەری دەبێتە هۆی جیاوازی ڕەگەز و ڕەگەزپەرستی! له ئاکامدا بە تیرۆر کۆتایی دێت!

ئارێنت دەڵێت هەرچەندە لە ئەمریکا خەڵکی هەژار لە ژێر نازناوی "کۆیلە"دا زۆر زیاتر بوون لە فەرەنسا؛ هەرچەندە ژنان لە هەردوو وڵات بارودۆخیکی باشیان نەبوو، بەڵام ئەوەی لە ئەمریکا ناوازە دەیکردن ئەوە بوو کە ژن و کۆیلە ئەمریکییەکان، هەژارییان نەدەبیندرا، لە ڕووی سیاسییەوە گرنگ نەبوو! ئارێنت دەڵێت کۆیلایەتی تاوانە! ئەمەش ڕاستە کە لە ڕووی سیاسییەوە نەبینرێت، بەشە خراپەکەیە. بەڵام بە جۆرێک ئەمریکییەکان بەختیان باش بوو کە ئەم نەهامەتییەیان نەبینی! چونکە بووە هۆی ئەوەی کە ئامانجی شۆڕشەکەیان ئازادی بێت، نەک ئەوی کە کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە سیاسەت چارەسەر کرێت و دواتریش تیرۆر و شۆڕشەکەیان لابدات! بۆیە هانا ئارێنت شۆڕشی ئەمریکا بە تاکە شۆڕشی سەرکەوتوو دەزانێت لە دامەزراندنی ئازادی لە سەردەمی هاوچەرخدا.

سەرچاوەکان:

۱. کتاب انقلاب نوشته هانا آرنت

۲. کلاب‌هاوس، کلاب آرنت خوانی، اتاق گزارشی از کتاب “خاستگاه‌های توتالیتاریسم” اثر هانا آرنت

۳. کانال یوتیوب هانا آرنت سنتر در باره کتاب انقلاب

درێژەی هەیە...

 

 

بەشی سێیەم: بەدوای بەختەوەریدا

ڕاستییەکە ئەوەیە کە هانا ئارێنت تەمەنێکی بە بیرکردنەوە لە پەیوەندی نێوان "ئازادی" و "کردەوەی پراکتیکی" و "سیاسەت" بەسەر بردووە و هەر بۆیە شۆڕشی ئەمریکا و فەرەنسا بەراورد دەکات تا بڵێت چۆن دەتوانێت سەرەتایەکی نوێ بوو ژیانێکی ئازاد لە کۆمەڵگەیەکی ئازاددا سازبکرێت. بۆیە بەڵگەی بەشی سێیەمی ئەم کتێبە لە ڕاستیدا دەڵێت:"بە جۆرێک چەمکی شۆڕش پەیوەستە بە ئەگەری دروستکردنی ژیانێکی ئازاد بۆ هاووڵاتی".

لە پێشەکی کتێبەکەمدا ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن تەنها ئازادی دەتوانێت پاساو بۆ ڕوودانی شەڕ و شۆڕشەکان لە سەردەمی هاوچەرخدا بهێنێتەوە. بەڵام ئێستا دەمانەوێت بزانین ئەو "ڕۆحی شۆڕشگێڕانە" چییە کە هانا ئارێنت باسی دەکات و ئەم ڕۆحە کە پێی وایە لە هەردوو شۆڕشی ئەمریکا و فەرەنسادا باو و باڵادەست بووە، بۆچی لە مەترسی لەناوچووندایە و تەنانەت ڕەنگە لەبیریش بکرێت و لەدەست بچێت.؟ لە دوا بەشی کتێبەکەیدا بەناونیشانی "نەریتی شۆڕشگێڕانە و گەنجینەی ونبووی" هۆشدار دەدات کە ئەمریکا نەریتی شۆڕشگێڕانەی لەدەست داوە. بۆیە سەرەتا لەسەر ئەم بابەتە ڕوونی دەکاتەوە، ئەم ڕۆحە شۆڕشگێڕییە چییە کە پێویستە ئاگاداری بین.

جاڕنامەی سەربەخۆیی ئەمریکا کە لەلایەن تۆماس جێفرسۆنەوە نووسراوە، جیهانی گۆڕی. جێفرسۆن وشەکانی جۆن لۆک "ژیان، ئازادی، موڵک" (ئەو دروشمەی کە باستیام لە کتێبی یاسادا بەکاری هێناوە) گۆڕی بە "ژیان، ئازادی، گەڕان بەدوای بەختەوەریدا ".

ئایا جۆن لۆک دەناسیت؟ باوکی لیبرالیزمی کلاسیک، لە پێشینانی ڕێگای ئازادی! ڕەنگە فرێدریک باستیا لە رێگای کتێبی یاسا و چیرۆکی شۆڕشەکانی فەرەنساوه بناسیت! باستیا دوای جۆن لۆک ژیاوە و بیرکردنەوەکانی لە ژێر کاریگەری جۆن لۆکدا بوون. بێ گومان جۆن لۆک یەکێک بوو لە فەیلەسوفە سیاسییە کاریگەرەکانی ڕێگای ئازادی که پرسی جیاکردنەوەی ئایین لە سیاسەت لە بەردەم حکومەتی موتلق وروژاند. ژیان؟ ئازادی؟ دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"ت بیرناخاتەوە؟ دروشمێک کە توخمێکی ژنە کە ئاماژەیە بۆ لابردنی هەموو جۆرە جیاکارییەک و جیاوازیک. ئەڵمانی کە لە لایەک دەتوانین بڵێین، ئاماژەیە بۆ "مافی موڵکایەتی بۆ جەستە" و بە جۆرێک ئاماژەیە بۆ مافی " خاوەنداری". تۆماس جێفرسۆن " خاوەنداری" گۆڕی بۆ " گەڕان بەدوای بەختەوەری"، بەڵام ئەم گۆڕانکارییە مانای چی بوو؟

لە ڕوانگەی هانا ئارێندتەوە، گۆڕینی ئەڵمانی  سێیەم بۆ "گەڕان بەدوای بەختەوەری"دا، هەروەها داهێنانە و کێشەدارە بەهۆی ئەو لێکدانەوە دوولایەنەیەی کە دەتوانرێت لێی بکرێت. ئەو دەڵێت گۆڕینی ئامانجی شۆڕشی ئەمریکا بۆ "بەدواداچوون بۆ بەختەوەری" بێ هەڵە نەبووە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، لەم بابەتەدا باس لەوە دەکات کە چۆن عەقڵیەتی هاوبەشی ئەو سەردەمە، کە بە دوای بەختەوەری هەمووان دەگەڕا و لەم دروشمەدا ڕەنگدانەوەی هەبووە، و کەسانی وەک جێفرسۆن و مادیسۆن لە نووسینەکانیاندا باسیان کردووە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، بە شێوەیەکی جیاواز لێکدرایەوە.

ڕاستییەکە ئەوەیە کە دەرئەنجامی باسەکانی کەسانی وەک جێفرسۆن گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە بەختەوەری مرۆڤەکان زۆر وابەستەی ئازادیی هەمووی مرۆڤەکانە لە گۆڕەپانی گشتی کۆمەڵگادا؛ پەیوەستە بەوەی کە هەموومان لە کۆمەڵگادا ئازاد بین. ئەوەی جێفرسۆن بە مەبەست یان بێ مەبەست کردوویەتی، جێگرتنی "بەدواداچوون بۆ بەختەوەری" گشتی بوو بە چەمکی پاراستنی "خاوەن" لە دروشمی "ژیان، ئازادی، موڵک" و بە ئەنجامدانی ئەم کارە، لە ڕاستیدا سەرنجی بۆ بابەتی بەختەوەری گشتی ڕاکێشا وە لە ئەنجامدا بۆ یەکەمجار لە جاڕنامەی سەربەخۆیی ئەمریکا و دواتر لە نەریتی سیاسەتی ئەمریکادا پرسی ئازادی گشتی وروژاند.

هانا ئارێنت دەڵێت هۆکاری ئەم داواکارییە گشتییە بۆ ئازادی لە نووسینی نووسەرانی کۆنی ئەمریکیدا دەبینرێت. ئەمانە ئاغا و بیرمەند و نوخبەن کە تاڕادەیەک بەرژەوەند بوون؛ ماف و ئیمتیازاتی تایبەتیان بوو و دەیانتوانی ژیانێکی خۆشیان هەبێت! بەڵام پێیان باش بوو بەرژەوەندیکانیان وەلانین! سوودەکانیان لەدەست بدەن! وە تەنها ژیانێکی کەساێتیان هەبێت کە تێیدا لەسەر ئەم بیرۆکە نوێیە ، دەربارەی "ئازادی گشتی" بنووسن.

بیرۆکەیەی "ئازادی گشتی" ئەو بیرۆکەیە کە هانا ئارێنت لە زۆرێک لە کتێبەکانیدا باسی دەکات. بابەتێکی هەیە بە ناوی "ئازادی چییە؟" و خاڵی سەرەکی ئەم نووسینە ئەوەیە کە بە شێوەیەکی نەریتی ئازادی بە "ئازادی ئیرادە" یان ئازادی هەڵبژاردن و بڕیاردان و لە ئەنجامدا ئازادی تاک ناسرابوو. بۆیە ئەمە ئازادی تاکەکەسی منە کە بەو شێوەیەی کە دەمەوێت و بەو پێیەش مامەڵە دەکەم. بۆیە ئازادی چەمکێکی دەرونیە.

ئێستا هانا ئارێنت دەڵێت ئەوەی مرۆڤەکان لەم شۆڕشانەدا درکیان پێکرد، هەروەها ئەو نووسەرە کۆنانەش، ئەوەیە کە بیرۆکەی نوێی ئازادی بەرهەمی ئیرادە یان تاک نییە، بەڵکو ڕەفتارێکی سیاسییە! شێوازێکی سیاسی گشتییە بۆ ژیان لە کۆمەڵگادا.

ئەمە ئو بابەتێه کە نووسەرانی ئەمریکی لە ڕابردووەوە لەسەری دەنووسن و تۆماس جێفرسۆنیش لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئەمریکادا بە شێوەی "بەدواداچوون بۆ بەختەوەری" باسی کردووە.

بەڵام هەر لە سەرەتاوە ئەم دروشمەی "بەدوای بەختەوەری" ڕوون نەبوو. لەلایەک باس لە چەمکی بەختەوەری گشتی و بەکومەڵ کرا، لەلایەکی دیکەشەوە بەختەوەری تاکەکەسی، واتە ڕۆشتن بە دوای موڵک و ماڵ و خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی تاکەکەسی.

لە لایەک ئەم ناڕوونییە بووە هۆی ئەوەی دامەزرێنەرانی ئەمریکا هاندەر بدۆزنەوە و بەدوای بەختەوەری گشتیدا بگەڕێن و ئەمەش خۆی لە خۆیدا بەشدارییەکی گەورەی هەبوو لە بەدیهێنانی نەریتی دەستووری کە لەسەر بنەمای دەستووری ئەمریکا دامەزراوە و لە لایەکی دیکەشەوە و بەداخەوە ، ئەم ناڕوونییە بە تێپەڕبوونی کات بووە هۆی ئەوەی کە بەها و گرنگی چەمکی بەختەوەری هەمووان لەبیر بکرێت و بەرەو بەختەوەری تاکەکەسی بڕوات. بە واتایەکی تر گەڕان بەدوای بەختەوەریدا، لەبری ئەوەی جەخت لەسەر بەختەوەری گشتی بکاتەوە، سەرنجی لەسەر بەختەوەری و خۆشگوزەرانی تاکەکەسی بوو.

هەر بۆیە هانا ئارێنت دەڵێت ئازادی و ناز و نیعمەت (یان ئاڕاستەی لوکسە) دژ بەیەکن. وە دەستەواژەی بەناوبانگی "خەونی ئەمریکی" زیاتر بە مانای خۆشگوزەرانی و چێژ دادەنرا - کە بێگومان تا ڕادەیەکی دیاریکراو مانای ئەمە بوو - بەڵام ئارێنت پێی وایە کە نووسەرانی ئەمریکی، مرۆڤی قەڵەم بەدەست و ڕۆشنبیران، هەروەها دامەزرێنەرانی ئەمریکا و ئەوە نەوەی ئەمریکا کە شۆڕشیان کرد لایەنی تاکەکەسی ئەم دەستەواژەیە کشانەوە و وەلایانا.

بۆیە بە تێپەڕبوونی کات، ئەمریکا بوو بە خاکی دەرفەتەکان و خاکی بەڵێندراو، وەک ئەو وتە بەناوبانگە کە دەڵێت: لە ڕووبارەکانی شیر و هەنگوین دەڕژێن. تا ڕادەیەکی دیاریکراو ئەم گۆڕانەی ڕوانگایە، ڕێگری لێناکرێت، کە بەختەوەری و خۆشگوزەرانی زیاتر و زیاتر لە ڕووی ئابوورییەوە لێکدەدرێتەوە! لە ڕێگەی کۆکردنەوە و بەدەستهێنانی موڵک و مالەوە! وە ئەم لایەنەی بەختەوەری وەک ئازادی گشتی لەدەستچوو. وە ئەمەش هۆکاری کەمبوونەوە و تەنانەت لەدەستدانی ئەو ڕۆحە شۆڕشگێڕییە بوو کە ئارێنت باسی دەکات.

لە مێشکی ئارێنتدا ئەم بابەتە بە پرسیارێکی گەورە کۆتایی دێت کە لە باقی کتێبەکەدا باسی کردووە و ڕەنگە بە بیری زۆر کەسدا هاتبێت. کە: "تا چ ڕادەیەک، تا چ ڕادەیەک دەتوانرێت کۆمارێک دروست بکرێت کە تێیدا هەوڵ بۆ ئازادیی هەمووان و بەختەوەری گشتی بەردەوام بێت؟"

چونکە ئەمریکییەکان نەیاندەویست سیستەمێکی ئازاد تەنها بۆ خۆیان و نەوەی خۆیان دابمەزرێنن، بەڵکو دەیانویست سیستەمێکی وا و حکومەتێکی وا بمێنێتەوە! ئەمە مەسەلەێک بوو کە ئەوان دوودڵیان بۆ دروست بوو. بۆیە لە باقی کتێبەکەدا باس لەوە دەکات کە چارەسەری ئەم کێشەیە چییە و لانیکەم تا ڕادەیەک چۆن چارەسەر دەکرێت؟ کەواتە باسی چ مەسەلەێک دەکەین؟ پێشکەوتنی ناز و نیعمەت یان ئاڕاستەی لوکسە بەسەر ئازادیدا! کە بە شێوەیەکی تر دەبێتە هۆی هەڵەیەکی ستراتیژی لە ڕێگای ئازادیدا.

ئەنجام

ئەوەی بیستوتانە تەوەری "پەیوەندی نێوان شۆڕش و ئازادی لە ڕوانگەی هانا ئارێنتەوە" بوو. من.... پێکەوە لەگەڵ ...........پۆدکاستی ........ دروست دەکەم. بۆ ئەم سێ بەشە سەرچاوەی جیاوازمان هەبوو کە لە وەسفی هەر بەشێکدا هاتون.

لەم بەشەدا هەوڵماندا هەندێک لە بیرۆکە گرنگ و بەناوبانگەکانی هانا ئارێنت ڕوون بکەینەوە. وە لە بەشکانی داهاتووشدا دەچینە سەر کتێبی "شۆڕش"، دوا کتێب کە هانا ئارێنت توانی لە ماوەی ژیانیدا تەواو بکات و بڵاوی بکاتەوە. ئارێنت لەم کتێبەدا پەیوەندییەک لە نێوان چەمکەکانی "ئازادی" و "کردەوەی پراکتیکی"دا دادەمەزرێنێت و بە لێکۆڵینەوە لە شۆڕشی ئەمریکا وەک تاکە نموونەی مێژوویی سەرکەوتوو لە دامەزراندنی ئازادیدا، و بەراوردکردنی لەگەڵ شۆڕشی فەرەنسا، هەوڵدەدات هۆکارەکان شی بکاتەوە بۆ سەرکەوتنی شۆڕشی ئەمریکا.

سەرچاوەکان:

۱. کتاب انقلاب نوشته هانا آرنت

۲. کلاب‌هاوس، کلاب آرنت خوانی، اتاق گزارشی از کتاب “خاستگاه‌های توتالیتاریسم” اثر هانا آرنت

۳. کانال یوتیوب هانا آرنت سنتر در باره کتاب انقلاب

درێژەی هەیە...

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت