زمانه‌كه‌مان
نه‌ژاد عزیز سورمێ
تۆ وه‌ره بیری لێ بكه‌وه، وڵاتێكی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا، فه‌ڕه‌نسای ڕامبۆ و ئاراگۆن و سارته‌ر و ئێلوار و بریڤێر و ده‌یان كه‌ڵه شاعیر و نووسه‌ری تر كه زمانی فه‌ڕه‌نسی ژا‌كی پێیانه‌وه گرتووه، فه‌ڕه‌نسای زانكۆ و ئه‌كادیمیا و ده‌زگای كولتووری به‌ناو و ده‌نگ… له خه‌می زمانه‌كه‌یانن، به‌و ڕاده‌یه‌ی به قانوون سزای ئه‌وانه ده‌ده‌ن وشه‌یه‌كی بیانی به‌كاربهێنن، له كاتێكدا به‌رابه‌ری به فه‌ڕه‌نسی هه‌بێ!
كه‌چی ئێمه كه چه‌ندان هه‌ڕه‌شه‌ی جیددیمان له‌سه‌ره و به چه‌ندان دژمن و نه‌یاری دیار و نادیاره‌وه گه‌مارۆ دراوین تا ئێستا به نیمچه بڕیارێكیش زمانه‌كه‌مان (كۆڵگه‌ی گرینگی بوونمان) به‌سه‌رنه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێیش نه‌كرێت بۆ مێژوو بمێنێته‌وه. باسی ئه‌وه‌ش ناكه‌م كاربه‌ده‌ست و فه‌رمانبه‌ری حزبی و حكوومیمان هه‌یه، جێی داخه (نه‌ك به‌شه‌رمه‌وه) بگره (به‌فه‌خره‌وه) كوردی نازانن و پێیان وایه له پاڵ زمانێكی ئه‌ورووپاییدا (به نموونه ئینگلیسی یا هه‌ر زمانێكی دی)، عه‌ره‌بی یا توركی و فارسیزانی سه‌ر و زیاد بێ!
له‌م ڕاسته‌دا ڕۆشنایی ده‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی داخۆ ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی چی بۆ ڕۆشنبیری و كولتووری ساڵانی ساڵ گه‌مارۆدراومان كردووه؟ چ هه‌نگاوێكی بۆ زمانه‌كه‌مان هه‌ڵێناوه كه یه‌كێكه له بنه‌ما هه‌ره گرینگه‌كانی بوونمان.
له بارودۆخێكی دووچاربووی سنگه‌كوژێی وه‌ك ئه‌مڕۆ له‌سه‌رمانه ئه‌گه‌ر جاروباریش بێ زمانه‌كه‌مان له‌بیر بێ.