نه‌ژاد عزیز سورمێ
به‌مجۆره كابرا ده‌بێ به گه‌وره‌ترین به‌رتیلخۆر و له‌وه‌ش ڕه‌ت ده‌كا، پایه‌ی به‌وه‌ی سه‌رۆكی كهچهڵانه به‌كارده‌هێنێ و هه‌رچی كه‌چه‌ڵی وڵاتییه باجی ده‌خاته سه‌ر و حه‌واڵه‌ی باخه‌ڵی ده‌كا، تا ئه‌وه‌ی باره‌كه ته‌واو ده‌شێوێ و وڵات ده‌شڵه‌ژێ و هه‌رچی كه‌چه‌ڵ هه‌یه ناتوانێ له‌ترسی سه‌رۆكی كهچهڵان سه‌ری خۆی بخورێنێ! به‌ڕاده‌یه‌ك ده‌گاته ئه‌وه‌ی سوڵتان فه‌رمان بدا جاڕبده‌ن: ئه‌ی كهچهڵهكانی وڵات له‌مه‌ودوا ده‌توانن به ئاسووده‌یی سه‌رتان بخورێنن.
به‌رتـیل له‌مێـژوودا
نه‌ژاد عزیز سورمێ
به‌رتیل و به‌رتیل خواردن و به‌رتیلخۆر و بهرتیلخۆریی، وه‌ك دیارده‌یه‌كی په‌یوه‌ندار بهشێواویی سیسته‌می حوكم و به‌ره‌ڵڵایی ئیداره و ناسه‌قامگیری قانوون و تێكچوونی باری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌گ داكوتانی ههلپهرستایهتی (ئینتهازیهت) و خۆپه‌رستی و چاونزی له‌راده‌به‌ده‌ر و له‌ق بوونی بیروباوه‌ڕ. واپێده‌چێ سه‌ردانانی له ڕۆژگاره هه‌ره دێرینه‌كانه‌وه بووبێت.
چیرۆك نووسی میسری (مجید طوبیا)، له‌م باره‌یه‌وه باسێكی ئاماده‌كراوی ساڵی 1981بڵاوكردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه نوێشكێكیهتی:
له‌م ڕۆژگاره‌دا به به‌رتیل ده‌ڵێن، ده‌ستخۆشانه و شیرینی و هه‌ندێ جاریش پاداشت!
له‌كاتێكدا زه‌مانی مه‌مالیكه‌كان ڕاشكاوانه پێی گوتراوه به‌رتیل (البرطلة)، مه‌سه‌لا وتوویانه فڵانه كه‌س به‌رتیلی وه‌رگرت، واته به‌رتیلخۆره، ئه‌و بهرتیلهش هه‌ندێك جار پێی گوتراوه پاداشت، كه پاداشتیش هه‌موومان ده‌زانین پتر په‌یوه‌ندی به به‌خشش و به‌خشینه‌وه هه‌یه.
ڕاستیه‌كه‌ی به‌رتیلیش ئه‌گه‌ر به‌رته‌سك و تاكه كه‌سی بێ ئه‌و بایه‌خ و مه‌ترسیه‌ی نابێ.
به‌ڵام كه ده‌بێ به دیارده‌یه‌كی گشتی و هه‌موو له هه‌موو، دیاره ده‌بێته هۆی داته‌پین و تێكـچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵ و ده‌ردێكی كوشنده و په‌تایه‌ك ته‌واوی ده‌وروبه‌ر داده‌گرێ.
هه‌زار و سێ سه‌د ساڵ پێش زایین (حۆرمحهب)ی پاشای میسر قانوونێكی بۆ به‌رتیلخۆری داناوه تیایدا ئیعدامی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و سه‌رباز و كاهینانه داناوه به‌رتیل وه‌رده‌گرن.
دوای ئه‌ویش (سییتی یه‌كه‌م) بڕیاری بڕینی لوت و گوێی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی داوه شوێنه‌كه‌ی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كار ده‌هێنێ...
به‌ڵگه‌نامه‌ی تریش زۆرن كه باسی دیارده‌ی به‌رتیل له كۆمه‌ڵگای گریكی و ڕۆمانی ده‌كه‌ن ، هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ش نامه‌یه‌كی دكتۆرا به‌ناونیشانی (به‌رتیل له زه‌مانی سوڵتانه‌كانی مه‌مالیك) پێشكه‌ش به زانكۆی قاهیره كراوه.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه به‌رتیل بۆ سه‌ده‌كانی سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ئیسلام ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه له ناو حاكم و وه‌زیر و والی و كرێگرته و قاز‌یان دا بڵاوببووه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر دژی ئه‌و دیارده‌یه بوون!
له‌م ڕووه‌وه ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن: یه‌كه‌مین كه‌س له ئیسلامدا به‌رتیلی خواردبێ (مغیره بن شعبه)یه كه ساڵی 662ی زایینی والی كوفه بووه ، ئه‌مه‌ش له به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی دا ئاماژه‌ی پێ دراوه.
له‌سه‌رده‌می عه‌باسیشدا ، ئه‌وانه‌ی عه‌وداڵی وه‌زاره‌ت و پله و پایهكانیتر بوون له ده‌وڵه‌ت، بۆ گه‌یشتنیان به‌رتیلیان ده‌دایه ژنانی كۆشك و فه‌رمانده توركه‌كان ، هه‌ر به نموونه ده‌گێڕنه‌وه: ده‌رگه‌وانی خه‌لیفه مه‌نسور، به سه‌د هه‌زار دینار بۆته پێناوی – عراب - (یاقووبی كوڕی داود) له‌وه‌ی بیكا به وه‌زیر، ئه‌وجا هه‌موو وه‌زیرێكی نوێش لایه‌نگیر و ده‌وروبه‌ری خۆی به به‌رتیل ده‌هێنا و كاری پێ ده‌دان ، بۆیه هه‌ر كاتێك ئه‌و له فرمانه‌كه‌ی خۆی كاركهنار بكرابووایه، ئه‌وانیش نه‌ده‌مان، ئه‌مه‌ش ببوو به‌هۆی ناسه‌قامگیریی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و بڵاوبوونه‌وه‌ی بهدڕهوهشتی و پتربوونی زوڵم و زۆری.
ته‌نانه‌ت كار به‌وه گه‌یشتبوو، له‌سه‌رده‌می عه‌بباسیدا خه‌لیفه‌كان خۆشیان به به‌رتیلخۆر تاوانباركراون، به‌و به‌ڵگه‌ی (طبری) له مێژووه‌كه‌یدا ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێ خه‌لیفه هادی هه‌وڵێكی زۆری له‌گه‌ڵ خه‌لیفه هاروون دا كه له بری وازهێنانی له جێنێشینیهتی هه‌زار هه‌زار دیناری بداتێ!
(مه‌قریزی)ش - ضاهر برقوق- ی یه‌كه‌م سوڵتانی مه‌مالیكه چهركهسییهكان به‌وه ڕیسوا ده‌كا كه له‌كاتی حوكم كردنی دا به‌رتیل به ئاشكرایی وه‌رده‌گیرا و ده‌درا، به‌مه‌ش هه‌رچی ڕه‌زیل و سه‌فیل و هه‌رچی و په‌رچی هه‌بوو پله و پایه‌ی به به‌رتیل به‌رده‌كه‌وت...
د. ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌زاق، كه خاوه‌نی ئه‌و نامه دكتـۆرایهیه له پێشدا باسمان كرد، بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی به‌رتیل له زه‌مانی مه‌مالیكه‌كان دا زیاتر بۆ ده‌ست بڵاوی و زێده ئیسرافی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به نموونه ده‌ڵێ ئاهه‌نگی خه‌ته‌نه‌ی كوڕی سوڵتان (قایتهبای) حه‌فت ڕۆژ و حه‌فت شه‌وی خایاند و هه‌موو قاهیره‌ی تێدا ڕازانراببووهوه، یا وه‌ك (ئیبنی ئه‌یاس) ده‌ڵێ: ڕۆژ و شه‌وی جۆرێك بوون، نه دیترابوون، نه له‌بیرده‌چنه‌وه!
هه‌ندێ جار ئیش و كار و پله‌و پایه‌ی ئایینیش به‌رتیلی تێدا دراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی (محی ا‌لدین النقیب) شه‌ش جاران له‌سه‌ر یه‌ك به‌زه‌بری به‌رتیل كراوه‌ته‌وه به قازی.
له‌دوا دواكانی (1051)ی زاینیشدا، خه‌ڵكی هه‌بوو به به‌رتیل ته‌نانه‌ت ده‌گه‌یشته پایه‌ی سوڵتانیش! هه‌ر به نموونه: (الغوری) ناوێك له شه‌ست ساڵیدا بوو به سوڵتان له‌كاتێكدا وڵات سه‌یار و دهیار كه‌وتبووه‌وه سه‌ر ساغه، كابراش له كۆكردنه‌وه‌ی چه‌شنه‌ها باج و سه‌رانه قسوری نه‌ده‌كرد.
به‌ڵام له هه‌موویان خۆشتر كه هه‌ر مه‌قریزی له پێشهاته‌كانی ساڵی 1427ی زایینی دا ده‌گێڕێته‌وه ڕووداوی كابرای كه‌چه‌ڵه: گوایه ڕۆژێ كابرایه‌كی كه‌چه‌ڵ له حزوری سوڵتان دا كڵاوی له‌سه‌ر دادهكهلێ و كهچهڵیهكهی ده‌رده‌كه‌وێ، به‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی پێكه‌نینی دانیشتووان، ئیتر كابرا هه‌ل ده‌قۆزێته‌وه و تكا له سوڵتان ده‌كا بیكا به سه‌رۆكی كهچهڵان.
سوڵتانیش له قاڵبی گاڵته‌دا ده‌ڵێ باشه له‌مڕۆوه تۆ سه‌رۆكی كهچهڵانی!
به‌مجۆره كابرا ده‌بێ به گه‌وره‌ترین به‌رتیلخۆر و له‌وه‌ش ڕه‌ت ده‌كا، پایه‌ی به‌وه‌ی سه‌رۆكی كهچهڵانه به‌كارده‌هێنێ و هه‌رچی كه‌چه‌ڵی وڵاتییه باجی ده‌خاته سه‌ر و حه‌واڵه‌ی باخه‌ڵی ده‌كا، تا ئه‌وه‌ی باره‌كه ته‌واو ده‌شێوێ و وڵات ده‌شڵه‌ژێ و هه‌رچی كه‌چه‌ڵ هه‌یه ناتوانێ له‌ترسی سه‌رۆكی كهچهڵان سه‌ری خۆی بخورێنێ! به‌ڕاده‌یه‌ك ده‌گاته ئه‌وه‌ی سوڵتان فه‌رمان بدا جاڕبده‌ن: ئه‌ی كهچهڵهكانی وڵات له‌مه‌ودوا ده‌توانن به ئاسووده‌یی سه‌رتان بخورێنن.