ما 1521 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە نۆروێژییەوە: فەڕۆخ نێعمەتپوور

دەمەوێ دەست بە قژتدا بێنم / دەمەوێ پێت بڵێم / چەندە گرنگیت پێدەدەم / پاشان ترسێکی لەناکاو دەبینم  / لە چاوەکانتدا /   زەردەخەنە بۆ یەکتر دەکەین.

دوو شیعر لە یون فۆسە

لە نۆروێژییەوە: فەڕۆخ نێعمەتپوور

 

تۆ روونیت، زۆر

تۆ روونیت، زۆر

ئەوەندە، کە لە ئێستادایت

لە خراپە و چاکەکاندا

لە هەموو شتێکدا کە دەبوو بیکەیت

تۆ دەچیتە ئەوێ

تۆ بە هێواشی ئەنجامی دەدەیت

بەڵام بۆ خۆت

بێسنوور بەخێرایی

تۆ گەورەترین خۆشەویستی منیت

ئایا دەبێ بڵێم خۆشەویستی چییە

دەبێت ناوت بڵێم

تۆ خۆشەویستمی

تۆ خۆشەویستی خۆتیت

تۆ خۆشەویستی

 

یەکتر

دەمەوێ دەست بە قژتدا بێنم

دەمەوێ پێت بڵێم

چەندە گرنگیت پێدەدەم

پاشان ترسێکی لەناکاو دەبینم

لە چاوەکانتدا

زەردەخەنە بۆ یەکتر دەکەین

 

یون فۆسە براوەی خەڵاتی نۆبیلی بواری ئەدەبە

گەڕان بۆ بابەت