ما 462 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئاشتی گەرمیانی

ژاینی خۆی وەکو مەشخەڵ و چرایەك بەرزکردەوە بۆ گۆڕانکاریەك لەو سەردەمە سەختەدا، بە نوسین و بابەت و لێکۆڵینەوەکانی توانی ڕوبەری بڵاوکراوەکان ڕۆشن بکاتەوە، ئەو سەردەمەی کە ناوی لێ دەنێین سەردەم یان سەدەی ئاڵتونی ئەو کەڵە نوسەرو هونەرمەندو پسپۆڕو دەستڕەنگینانەی لێ کەوتەوە کە هەرگیز سەدەیەکی بەو شێوەیە لەو باوەڕەدام ڕوو ناداتەوە، بەڵام گرنگی خەبات و تێکۆشانەکەی ئەوان و چەندانی تر بوون بەو بناغە ڕۆشنبیری و ئەدەبیاتەی کەئەمڕۆ سوودی ڕاستەو خۆی هەیە بۆ کەڵچەری کوردی و کوردستان بەگشتی.

سەردار جاف

نوسەر و لێکۆڵێنەر و شاعیری کورد لە نێو ئەزموونە ئاڵتوونیەکانەوە بۆ سەدەکانی ئەمڕۆ

ئاشتی گەرمیانی

 

سەردار جاف کەسایەتیەکی ناسراوی کورد  لە کوردستان و تاراوگە لە خەمی زمان و شیعرو نوسین و لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی هەموو پەرتووکەکانە بە هەموو زمانە جیهانییەکان بەتایبەتی کورد بۆ ڕزگار کردنیان لە فەوتاندن و کاڵ بونەوەیان وە خەمێکی تری کۆکردنەوەی هەموو خاوەن خامەکان و نوسەرانی کوردە لە سەرانسەری جیهان بۆ ئەوەی لەنێو کۆنفداسیونێکدا چرای ڕۆشنبیری و کەلتووری و کەڵچەری کوردی کۆبکاتەوە. خەونەکەی کاك سەردار جاف لەو سەردەمە زێڕین و ئاڵتونیەدا بوو کە سەردەمی داهێنان و خەباتی قەڵەم و ڕامیاری و بوژاندنەوەی ڕۆشنبیریەت لە شاری کەرکوكدا بوو کە هەموو شتێك قەدەغەکراو بە سانسۆر کراو لێپرسینەوە بوو ، ئەو ڕۆژانەی کە بە نهێنی کارو چالاکی ڕۆشنبیری ئەنجام دەدا وە ژاینی خۆی وەکو مەشخەڵ و چرایەك بەرزکردەوە بۆ گۆڕانکاریەك لەو سەردەمە سەختەدا، بە نوسین و بابەت و لێکۆڵینەوەکانی توانی ڕوبەری بڵاوکراوەکان ڕۆشن بکاتەوە، ئەو سەردەمەی کە ناوی لێ دەنێین سەردەم یان سەدەی ئاڵتونی ئەو کەڵە نوسەرو هونەرمەندو پسپۆڕو دەستڕەنگینانەی لێ کەوتەوە کە هەرگیز سەدەیەکی نبەو شێوەیە لەو باوەڕەدام ڕوو ناداتەوە، بەڵام گرنگی خەبات و تێکۆسانەکەی ئەوان و چەندانی تر بوون بەو بناغە ڕۆشنبیری و ئەدەبیاتەی کەئەمڕۆ سوودی ڕاستەو خۆی هەیە بۆ کەڵچەری کوردی و کوردستان بەگشتی .

دۆستایەتی من و کاك سەردار بۆ ڕۆژانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لقی کەرکوك دەگەڕێتەوە کاتێك بەڕێزیان جێگری سکرتێری لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان بوو کەلە ساڵی ٢٠١١ پێشانگایەکی تایبەتیان لە قشڵەی کەرکوك کردەوە کە ئەوکات کاك لەتیف فاتیح فەرەج سەرۆکی سەندیکا بوو، بێگومان سەرپەرشتیاری چەندین چالاکی و کۆڕو سیمینارو بە چاپ گەیاندنی بڵاوکراوەکان بوون لەکەرکوك، هەر خۆی پیاوێکی نوسەر و ڕاگەیاندنکارو شاعیر بوو بێجگە لەوەی کەلە ڕۆژنامەو گۆڤار و سایتە کوردی و عەرەبیەکان لە کوردستان و عێراق و ووڵاتانی عەرەبی بابەتی زۆری بڵاو کردۆتەوە، توێژینەوەی بۆ زۆر دەقی بابەتی لێکۆڵێنەوەیی کردوە وە ئەندامی دەستەی نوسەرانی کەرکوک بوو، لە زۆربەی چالاکیەکان گەرمیان و کوێستانی دەکرد وەکو نوێنەرێکی شاری کەرکوك، لە زۆر پێگەو جێگەی تر وەکو ڕادیوی دەنگی کوردستان و  بەڕێوەبەری تەلەفزیونی کوردستان لە هەڵەبجە کاری کردووە.

کاری ڕۆژنامەگەری و نوسین و تێڕوانین ئەوەندە ئاسان و سادەو ساکار نی یە، بێگومان هزرو ڕۆشنبیری و لێکدانەوەی زۆری دەوێت تاوەکو بتوانیت داهێنان و تازەگەری بەخش بکەیت و کۆمەڵگایەك بگەیەنیتە ئاستێکی پڕ لە زانست و ڕۆشنبیری، ئەوەش بارێکی ئەوەندە ئاسان نەبووە بۆ نوسەر و ڕۆژنامەنووس سەردار جاف کە لەوێوە بیری کردۆتەوە وە ئەو ئازادی و سەربەخۆییەی کە چەندین سەدەیە کورد لە پێناویدا دەجەنگێت.   

گەڕان بۆ بابەت