ما 2450 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

موحسین ئەمینزادە

بەڵام بێ گومان ئەمە هەمووی ئەو شتانە نییە کە حکومەتەکان دەیانەوێت، که ڕێکخراوه مەدەنییەکان خۆیان له ژێر دەسەڵاتی خەڵکدا بن و له هەر حاڵەتدا دەبێت لەلایەن حکوومەتەوه سەرپەرشتی بکرێن بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان به سەرکەوتوویەتی ئەنجام بدەن و بەهیچ شێوەیەک لە پەیڕەوەکانیان لانەدەن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پێویستی بە چاودێری و کۆنترۆڵکردنی ئەو ڕێکخراوانە هەیە.

کەمڕەنگبوونی ڕێکخراوە مەدەنییەکان

موحسین ئەمینزادە



دە ساڵ یان ڕەنگە ١٥ ساڵ لەمەوبەر، ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە دیدێکی ڕوون و بە چەمکی نوێ و ئەرکی هەمەچەشنەوە چوونە ناو گۆڕەپانە فەرمییەکانی کۆمەڵگاوە .هاتنە ژوورەوە و پێکهێنانی ئەم ڕێکخراوە مەدەنییانە لە ئێران هەم جیددی و هەم پڕ لە دروشم بوو، لە ڕێکخراوە مەدەنیە ژینگەپارێزەکانەوە تا ڕێکخراوە خێرخوازی یان کۆمەڵایەتییەکان، هەموویان دەستیان بە لەدایکبوون و پەرەسەندن کرد، بەڵام دوای ئەم ساڵانە کاتێک سەیری داهاتووی ئەم ڕێکخراوانە دەکەین، دیدگای شکۆمەندی ڕابردوو ناتوانرێت خەیاڵ بکرێت.ئەم دابەزینە تایبەتە بە ئێران نییە بەڵکو ڕەنگدانەوەی جیهانی گۆڕانی تێڕوانینەکانە بەرامبەر بە پێکهاتە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئابوورییەکانی لە سەرانسەری جیهان دایە.
ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئەو ڕێکخراوانەن کە ڕۆڵی نێوەندگیری لە نێوان خەڵک و حکومەتدا دەگێڕن بەبێ ئەوەی بەشێک بن لە پێکهاتەی حکومەت. ئەم ڕێکخراوانە زۆرجار قازانج نەخوازن (غیره انتفاعی) بودجەیان لەلایەن بەخشینی گشتی یان دەزگاکانی حکومەتەوە بۆ دابین دەکرێت. هەر لە سەرەتای لەدایک بوونیانەوە دوو بۆچوونی تەواو جیاواز لەبارەی رێخراوە مەدەنییەکان هەیە:گروپێک چالاکییەکەیان پەسەند دەکات و گروپەکەی تریش بەو شێوەیەی کە پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ چالاکییەکانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان ناکەن، بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا تا ئێستا هیچ کام لە گروپەکان نەیانتوانیوە بۆ ئەوەی هۆکارێک بۆ لابردنی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بخاتەڕوو. هەرچۆنێک بێت، لە فراوانبوونی جیهانی ئەمڕۆدا، بوونی ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە سەرانسەری جیهاندا شتێکی حەتمییە کە حکومەتەکان دەبێت قبوڵیان بکەن.
بەڵام بۆچی حکومەتەکانی لەم لاو لای جیهان ناچارکران ڕێکخراوە مەدەنییەکان قبوڵ بکەن؟ بۆچی دەبێ بیر لە ڕۆڵ و شوێنێک بۆ ئەم ڕێکخراوانە لە بنیاتنانی ئیدارەی کۆمەڵگادا بکەنەوە؟ لە کاتی دیاریکردنی پێگەی ئەم دامەزراوانەدا، ئابووریی جیهان جووڵەی خێرای خۆی بەرەو گەشەکردن و گەشەسەندن دەستپێکرد بوو و پەرەسەندنی پڕۆسەی بە تایبەتکردن و ئابووری سەرمایەداری لە بنیاتنانی کولتووری و کۆمەڵایەتیدا لە دژایەتییەکی جددیدا بوو لەگەڵ دەسەڵاتە حکومەتیەکان لە بواری کولتوور و سیاسەت و بنیاتنانی کۆمەڵایەتیدا، لێرەوە و بە مەبەستی چاودێریکردنی کەین و بەینی نێوان پێکهاتەکان، قبوڵکردنی گەشەسەندنی دامەزراوە مەدەنییەکان حەتمی بوو.
بەڵام حکومەتەکان چ وڵاتانی پێشکەوتوو یان تازەپێگەیشتو ئارەزووی لەدەستدانی پۆستە سەرەکییەکانی بڕیاردانیان نەبوو بۆیە ڕێنمایی هەمەلایەنەیان کرد بۆ ئەوەی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بتوانن لە ناوچە کەمتر پەراوێزییەکان وەک کۆمەڵەی خێرخوازی، ژینگە یان بابەتگەلێکی مرۆیی و ئاشتیخوازدا کاربکەن،چونکە ڕەخنەی گەورە هەیە کە هەندێکیان بەم شێوەیەن:

ـ ناڕوونی لە پەیوەندییەکانی نێوان ڕێکخراوە مەدەنییەکان و بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگا.
-
شێواندنی سنووری ناسنامەی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و لایەن سیاسی.
-
پرسی دابینکردنی سەرچاوەکان بۆ ئەم ڕێکخراوانە و ئەو بەربەستانەی کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە.
-
ناڕوونی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەم ڕێکخراوانە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
-
نەبوونی گەرەنتی ڕون و لێپرسینەوەی ئەو ڕێکخراوانە بەرامبەر بە گروپە بەرژەوەندخوازەکان.
-
دانپێدانان بە ڕۆڵی ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە پرۆسەی بڕیاردان دروستکردن و بڕیاردان لە کۆمەڵگادا و دابینکردنی بنەمای یاسایی پێویست بۆ لێکۆڵینەوە و دابینکردنی ئازادییە سەرەتاییەکانی خەڵک بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوە مەدەنییەکان.

بەڵام بێ گومان ئەمە هەمووی ئەو شتانە نییە کە حکومەتەکان دەیانەوێت، که ڕێکخراوه مەدەنییەکان خۆیان له ژێر دەسەڵاتی خەڵکدا بن و له هەر حاڵەتدا دەبێت له لایەن حکوومەتەوه سەرپەرشتی بکرێن بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان به سەرکەوتوویەتی ئەنجام بدەن و بەهیچ شێوەیەک لە پەیڕەوەکانیان لانەدەن، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پێویستی بە چاودێری و کۆنترۆڵکردنی ئەو ڕێکخراوانە هەیە.

ڕەنگە دوو خاڵ بەشێوازى کۆ و سەرەکی وەک هۆکاری دابەزینی جیهانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان هەڵسەنگێندرێت، یەکەم، ئاستەنگی و پاشەکشەی توندی ئابوورییە جیهانییەکان، بەتایبەتی لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا، کە زۆرێک لە سیستەمی سەرمایەداری و بەردەوام کایەی نفوزی بێسنووریان هەیە، ئەوە سێبەری لەسەر کەرتی تایبەت دانا، دووەمیش گۆڕانکاری و پێشهاتە گەورەکانی وڵاتانی عەرەبی کە بە بەهاری عەرەبی ناسراون. بۆ نموونە لە میسر یاسای دامەزراندنی یەکێتی کان و ڕێکخراوەکان لە ساڵی ٢٠٠٢ پەسەند کرا و بە یاسای ٨٤ ناسراوە، مەرجی قورسی بۆ ڕێکخراوە مەدەنییەکان داناوە و هەروەها دەسەڵاتی بەرفراوانی بە بەرپرسانی حکومەت داوە. بەپێی بڕگەی ٤٢ی ئەم یاسایە، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەتوانێت هەر سەندیکایەک لە هەلومەرجێکی دا هەڵبوەشێنێتەوە و دەست بەسەر موڵک و بەڵگەنامە و سامانەکەیدا بگرێت. یەکێک لەو مەرجانە وەرگرتنی یارمەتی دەرەکییە بەبێ هەماهەنگی و مۆڵەتی لایەنی بەرپرس. هەڵوەشانەوە بە بەبێ فەرمانی دەسەڵاتی دادوەری ئەنجام دەدرێت. هه ڕوه ها له بڕگەی 17ی هه مان یاسادا، وه ڕگرتنی هەر هاوکارییەکی دەرەکی به بێ مۆڵەتی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی قەدەغەیه . پەسەندکردنی ئەم یاسایە لە هەمان کاتدا ناڕەزایەتی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی لێکەوتەوە کە بێگومان ئەمەش کاریگەر نەبوو. ڕووداوێکی دیکە کە چەند مانگێک لەمەوبەر و دوای پێشهاتە نیشتمانییەکانی ئەم دواییە ڕوویدا، پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاسای ٨٤ بوو، کە ڕێکخراوە مەدەنییەکانیان زیاتر سنووردار کرد بە فراوانکردنی ئەگەرەی دژایەتی حکومەتی سەربازی.

بەڵام لە ڕەهەندی ناوخۆدا ئەم هەوراز و نشێوانە کەمێک جیاوازن، بە واتایەکی تر، ڕووی نداوە لە مێژووی  ئێمەدا کە ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئەوەندە بەهێز بن کە کاریگەری و ئامادەبوونیان لە بنیاتنانە گشتییەکانی وڵاتدا هەبێت ، بەڵام تاڕادەیەک ئاماری فەرمی هەیە کە لە بواری پێوانەی ژینگەیی ڕێکخراوە مەدەنییەکان زۆرترە، بەپێی ئامارە فەرمییەکان دابەزینی ڕێژەیی ڕێکخراوە مەدەنییەکان نیشان دەدرێت. بەڵام هۆکارەکانی ئەم دابەزینە دەتوانرێت لە گۆشەنیگای جیاوازەوە ڕەخنەیان لێ بگیرێت.
بێ گومان یەکێک لە هۆکارە هەرە گرنگەکانی ئەم هەلومەرجانەی دابەزینی ڕێژەیی، مەسەلەکە تێنەگەیشتن یان داننان بە پێگەی ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکانە، کە بیرۆکراسی حوکمڕانی پۆلە لاوەکییەکانی ناو بنیاتنانی ناوەڕاستی حکومەت، بە تایبەت سەبارەت بە چەمک و بابەتەکەی ژینگە، چڕتر کردووەتەوە. بەڵام ئەوەی نابێ له ته نیشت ئەم بابەته گرنگەدا پێناسه بکرێت، شەفاف نەبوونی پێگەی ڕێکخراوه ژینگه پارێزەکان له کاردانەوە و ڕێبازەکانی گەشەی وڵاتدا، لاوازی ناوەکی و نێوخۆیی ئەو ڕێکخراوانەیهڕەنگە بوونی ڕەنگاوڕەنگتری کۆمپانیا تایبەتەکان و کۆمپانیا داراییەکان نیشانەیەکی زۆر ئەرێنی نەبێت، لەلایەکی دیکەوە، هەندێکجار دانپێدانانە بە پێگەی فەرمی و یاسایی ئەو ڕێکخراوانە لەلایەن ئەندامەکانییەوە قەیران و پەراوێزخستن دروست دەکات.
لەگەڵ هەموو ئەم شتانە پێویستە ئەم شتانەی خوارەوەش زیادبکرێن:

1-
لاوازی لە بەڕێوەبردن.
2-
نەبوونی پلانی بۆ  ماوەی ناوەڕاست (میان مدت) و درێژخایەن.
3-
نەبوونی پلان بۆ وەرگرتنی هەمیشەیی ئەندامان.
4-
نەبوونی لێهاتوویی لە پاراستنی ئەندامان.
5-
نەبوونی توانا و کەرەستەی زانستی بەڕۆژووبوون.

ڕێبازەکانی حکومەت و ئەدای ئەم ڕێکخراوانە بووەتە هۆی جۆرێک لە بێهیوایی گشتی لەناو خەڵکدا، ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو حەماسەت و متمانەی خەڵک لەم بابەتەدا کەمکردووەتەوە.

ئەنجام:
  
بەپێی هەلومەرجی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی دەتوانرێت پاشەکشەی ڕێکخراوە مەدەنییەکان پشتڕاست بکرێتەوە و لەبەرچاو بگیرێت، بەڵام ستراتیجی دەرچوون لەم فەزایە چییە؟ پێش ئەوە پێویستە دووبارە پێناسەی پێداویستی و ئەرکی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بکرێتەوە. ئەگەر ئەم پێویستییە لە ژێر بارودۆخی ئێستادا دووبارە پشتڕاست بکرێتەوە، کە بێ گومان هەیە، بە خستنەڕووی بەرنامەی نووسراو و بەردەوام، پەسەندکردنی یاسا و ڕێسای (آییننامه) پارێزەر-چاودێری و نەک سنووردار، ئامادەکاری ئەوشتانەی کە هەن و دابینکردنی بنەما بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە مەدەنیە نوێیەکان. لە لایەکی دیکەوە پێویستە چالاکوانانی ئەم بوارە ڕۆڵی سەرەکی و تایبەتمەندیان بە دوورکەوتنەوە لە پەراوێز و دوورکەوتنەوە لە سیاسەت بگێڕن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بنیاتنانی تازەپێگەیشتووی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بەدەستهێنانی متمانەی گشتی بەهێزتر بکەن. ڕەنگە بەرنامە میحوەری و دابینکردنی نەرمەکاڵای (نرم افزاری) باشترین ستراتیژی بێت بۆ پەرەپێدانی ئەم ڕێکخراوانە.

سەرچاوەکان:
1-       اقبال کوتاه سازمان‌های مردم‌نهاد (http://www.hamshahrionline.ir/news-156368.aspx) )همشهری 19 دی 1390)
2-       خزان سازمانهای مردم نهاد در بهار مصر، نویسنده: محمدعلی رفیعی، سايت ديپلماسی ايرانی- 11 دی 1390
3-       بررسی علل افول تشکل های زيست محيطی غير دولتی در دوران برنامه چهارم توسعه- رضا مستوری و همکاران- هفتمين همايش دوسالانه انجمن متخصصان محيط زيست ايران

گەڕان بۆ بابەت