نەژاد عزیز سورمێ
بۆ من كۆلاژ، دیوه‌كه‌ی تری شیعر بووه، بۆیه ده‌بینی له ڕووی ته‌كنیكی كاركردنیشمهوه پابه‌ندییه‌كی ڕۆمانسڕهمزی له تابلۆكانمدا ده‌رده‌كه‌ون. من له كۆلاژدا هه‌ست به ئازادییه‌كی ڕه‌هاتر ده‌كه‌م، هه‌ست به‌و شێتیه‌تی و به‌و وه‌همانه ده‌كه‌م كهپێموایه كه‌م و زۆر له هه‌مووماندا هه‌یه.
كـۆلاژ له تـاراوگهی شیعردا
كـڵاوڕۆژنه‌یه‌ك له شه‌خته‌دا
نه‌ژاد عزیز سورمێ
» به‌ئه‌وین و هیوا سوێندت ده‌ده‌م
پاڵه‌وانی ناو گیانی خۆت وه‌لامه‌نێ!
هیواكانی خۆت به پیرۆز دابنێ.
نیتـچه«
كرۆكی مه‌سه‌له‌كه لێره‌وه ده‌ستی پێكرد.
كۆتهڵساز، ڕموهشێنی مه‌یدان...
ئاگردز...
هه‌موو ئه‌و تافتانه (تارا) یه‌كیان پێ نه‌هۆنرایه‌وه!
وشه ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بوو، به‌ڵام ڕه‌نگه نه‌مان ویستبێ له ڕۆحی دره‌وشاوه‌ی بده‌ین، ئه‌مه‌ش هه‌ستێكی به‌سۆزه كه ئاده‌مزادێك ده‌بینی خولانه‌وه‌ی له‌مه‌ودای ئیستاتیكاوه پێ له‌پێشتر بێ، له‌وه‌ی هیوا ستراتیژییه‌كانی كه ژیان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن به شكۆیه‌كی وه‌ختی بدا.
لێره‌وه (كـۆلاژ) بۆ من دیوه‌كه‌ی تری شیعر بوو له سه‌رده‌مێكی ئیفلیجدا، با له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی هونه‌ری نوێیش بێ په‌یوه‌ندی نه‌بووبێ كه زه‌مانه به‌ویستن بێ یا به نه‌ویستن به‌سه‌ریدا سه‌پاندووین، به‌ڵام هه‌وڵێكیش بوو له ئێواره‌ی مێژوو و ڕۆژپه‌ڕی جوگرافیا بۆ ناسینه‌وه‌ی به‌هاره سووتاوه‌كان و ڕۆژگاره له‌ده‌ست چووه‌كان.
ته‌كنیكی ژیان بوو، به‌ر له‌وه‌ی ته‌كنیكی گه‌مه‌ی ده‌ست و هزری په‌تی به‌شێك له‌و ژیانه بێ ناومان ناوه (شێوه‌كاری) یا هونه‌ری شێوه‌كاری.
ئه‌م هونه‌ره ڕه‌نگه له كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌گه‌ر شه‌ره‌فی ئیش تێداكردنی به‌منیش بڕابێ، له هونه‌ری دونیادا نوێ نییه، ته‌نانه‌ت به‌ر له‌په‌یدابوون و دانپێدانانی (سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م) له‌نێو ناوه‌ندی هونه‌ری ئه‌ورووپایێدا، له هونه‌ری هه‌ره دێرینی شارستانییه‌تی مێزۆپۆتامیا و میسر و دۆڵی سنددا به شێوازێك له شێوازه‌كان هه‌بووه.
له حه‌قیقه‌تیشدا كۆلاژ وه‌ك واژه‌یه‌كی ڕووت واتای )چه‌سپاندن) ده‌گه‌یه‌نێ-كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پارچه‌ی جیاجیا له بابه‌ت و ڕه‌گه‌زی جیاجیاوه له ڕووبه‌رێكی دیاریكراو بۆ پێكهێنانی ڕووبه‌ڕێكی تر و پانتاییه‌كی دیكه و ڕوانینێكی تر،
ئه‌مه وه‌كو واژه‌یه‌كی ڕووت... به‌ڵام بێگومان وه‌ك هونه‌ر، كـۆلاژ هونه‌رێكی سه‌ربه‌خۆیه ئه‌گه‌رچی له‌سه‌رێك ڕه‌نگه له‌دونیای ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه نزیكتر بێ
تا هونه‌ری شێوه‌كاری په‌تی ، به‌ڵام دیسان له خۆیدا هه‌ردێته‌وه قاوخی هونه‌ری شێوه‌كاری،
له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه‌ش زۆر هونه‌رمه‌ند په‌نایان بۆ بردووه، كه به‌ڕاستی ڕه‌هه‌ندێكی ناسكئامێزی هه‌یه...
كاركردن و ته‌كنیكی كاركردن له هونه‌ری كۆلاژدا، ڕاستیی به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئازادی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی هه‌مه جۆر و مه‌ودای به‌رفراوانی كارتێداكردنی هه‌یه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ش به‌رهه‌ستیی بزاڤی شێوه جۆراوجۆر و فره‌بابه‌تی له بۆشاییدا كه هونه‌رمه‌ند ده‌یه‌وێ زه‌مینه‌یه‌كی لێ پێك بهێنێ یا كه‌شفی نوێی پێ بكا، هه‌روه‌ها دایه‌لۆگی هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ ڕه‌مز و مه‌ودا و ڕهههندهكانیدا، هونه‌رێكه سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌و ئاسانییه نییه و نابێ ئه‌گه‌ر پاشخانێكی مه‌عریفی و جوانناسی له‌پشته‌وه نه‌بێ.
بۆ من كۆلاژ، دیوه‌كه‌ی تری شیعر بووه، بۆیه ده‌بینی له ڕووی ته‌كنیكی كاركردنیشمهوه پابه‌ندییه‌كی ڕۆمانسڕهمزی له تابلۆكانمدا ده‌رده‌كه‌ون. من له كۆلاژدا هه‌ست به ئازادییه‌كی ڕه‌هاتر ده‌كه‌م، هه‌ست به‌و شێتیه‌تی و به‌و وه‌همانه ده‌كه‌م كهپێموایه كه‌م و زۆر له هه‌مووماندا هه‌یه.
لهكاركردنیشمدا هه‌رگیز لایه‌نی ئیستاتیكی و ته‌كنیكی كاركردن و ڕوئیای شێوه‌خوازیی له مه‌ودایه‌كی ڕههاترم به قوربانی ناوه‌رۆكێكی ئیفلیج نه‌كردووه.
لهپیشانگاكانمدا هه‌میشه هه‌وڵمداوه ڕیتمی ونكراو له‌ناو ژاوه‌ژاوی سه‌رده‌م بدۆزمه‌وه، له كاتێكدا هاوسه‌نگیمان ڕوو له ئاوابوون بوو.
ئه‌وه‌ش وه‌همێك بوو، دوور له‌و مه‌نتیقه‌ی زۆربه‌مان پێیه‌وه گرفتار بووین.
خۆش نییه مرۆڤ بێ وههم بژی.