و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
كه مناڵ بووم
پێڵاوی زۆرم له مزگه‌وتێ دزین
كه گه‌وره بووم
مزگه‌وتم نه‌دیته‌وه
چه‌ند شیعرێكی دی له شاعیری عێراقی (قاسم سعوودی)یه‌وه(*)
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
كراسێك له به‌غدایێ
من ئێستا
دڵخۆش به كراسه نوێیه‌كه‌مه‌وه
له شه‌قامه‌كانی به‌غدایـێدا ده‌سووڕێمه‌وه
نازانم بۆچی هه‌موو جارێ ئه‌وه ڕوو ده‌دا
به نموونه ،
چۆن بتوانم له ژێر بۆردومانی فڕۆكان
پێـتدا هه‌ڵبڵێم ..
داخۆ كه ده‌ڵێم خۆشم ده‌وێی
مووشه‌ك دوور ده‌كه‌ونه‌وه
دیوار كه به پشتته‌وه نووساوه
چۆن ڕاده‌قه‌نێ
كراسه‌كانت بۆچی هێنده دڵخۆشن
كه جه‌سته‌ی مناڵانی پێ داده‌پۆشی
تۆ نووكه گوێ له ده‌نگی گولله‌تۆپان ده‌گری
ئه‌وه ده‌نگی سه‌ری منه
زۆر ئاگاداری پشیله‌ی ماڵێ به!
ئه‌ویش ڕقی له شه‌ڕه
شووشه‌ی گوڵاوه‌كه‌تت له‌بیر نه‌چێ
كه زۆری نه‌ماوه ته‌واو بێ
ڕه‌نگه گوڵاو
نه‌ختێ ئه‌و مووشه‌كانه دوور بخاته‌وه
شتێكت پێ بڵێم
من تۆ ناناسم
به‌ڵام شتێك له‌سه‌رمدا
وام لێ ده‌كا په‌نجه‌ت بگرم
كه ئێستا دوورن
ئه‌و په‌نجانه‌ی
شۆربا و نان
له مووشه‌كی فڕۆكان چێ ده‌كه‌ن
له‌بیرم چوو پێت بڵێم
من ئێستا دڵخۆشم
زۆر دڵخۆشم به كراسه نوێیه‌كه‌م
له وه‌ختێكا
به شه‌قامه‌كانی به‌غدایێدا ده‌سووڕێمه‌وه.
پێـــڵاودز
(1)
كه مناڵ بووم
پێڵاوی زۆرم له مزگه‌وتێ دزین
كه گه‌وره بووم
مزگه‌وتم نه‌دیته‌وه.
(2)
ئه‌و وێرانه‌یه‌ی ده‌یبینین
گلێنه‌ی ده‌سكرد زیاتر نییه
ئێمه له به‌هه‌شتین
به‌هه‌شت.
(3)
مه‌سه‌له‌كه به‌و په‌ڕی ساده‌ییه‌وه
باڵنده‌یه‌كی كوێـر
له قه‌فه‌سێكی كراوه‌دایه.
(4)
نازانم باوكم
بۆچی داوای له وه‌ستای خانوو كرد
ده‌رگا و په‌نجه‌ره
بۆ ژووره‌كه‌م دانه‌نێ
چوار دیواری ته‌واو و بن‌میچ
پێی وتم: نیگه‌ران مه‌به بچكۆله‌كه‌م
ده‌رگایه‌كت
بۆ له ئه‌رزی ژوورێ ده‌كه‌مه‌وه
له‌و كاته‌وه
من له‌گه‌ڵ شه‌هیدانا ده‌نووم.
(5)
دایكم كه په‌خشانه‌شیعر ناناسێ
شیعری ( ئه‌بوته‌ممام)یش
ته‌نیا به وتنه‌وه‌ی مه‌ووالێكی (داخل حه‌سه‌ن)
خواردن زوو پێ ده‌گا
ژماره‌ی كێشكان
به‌سه‌ر داره وشكبووه‌وه‌كه‌مان
زیاتر ده‌بن و
برای بچووكم له گۆڕ دێته‌وه.
(6)
چ ده‌بێ گه‌ر به مایۆ چوویته سه‌ر شه‌قام
ده‌بینی شار له خه‌ڵك ڕووت بووه‌ته‌وه
پیره‌مێردێكی ته‌نیا
ئه‌وه‌تا نزیك به‌فرگری مردووپارێزه‌وه‌یه
چه‌ند مناڵێك چاوه‌ڕێی چێشتی
ئه‌و پرسانه ده‌كه‌ن دواییان نایێ
چه‌ند سه‌رێكی بچووك
لاشه‌ی خواوه‌ندانییان هه‌ڵگرتووه
چه‌ند فریشته‌یه‌كیش له‌وێن
نازانم پاش ئه‌و هه‌مووه
چ ده‌كه‌ن له شار؟
(7)
زۆرمان له یه‌ك ڕۆژدا كرد
سپێده له جه‌نازه‌ی
مناڵێكی تاقانه‌ی دایكیم دیتی
نیوه‌ڕۆ پێكه‌وه سواری پاس بووین
خۆرئاوایێش
سه‌رنجم دا
له‌گه‌ڵ پیره‌مێردی سه‌وزه‌فرۆش پێده‌كه‌نی
یه‌ك وشه‌م پێ نه‌گوتی
له شارێكا
كه زۆریان پێ كرد ،
له ته‌نیا ڕۆژێكدا .. زۆر .
(8)
وڵاتم بۆ هێنا
ئاوم بۆ هێنا
سترانم بۆ هێنا
نه‌بزووت
وه‌ختێ باوه‌شێك منداڵم بۆ هێنا نایانناسێ
نه‌ختێ له جێ‌دا جوولا
وای لێ هات ئاماژه‌ی
بۆ عاره‌بانه‌ی شیرینی كرد
كه به ته‌نێ له‌گه‌ڵ خاوه‌نیدا
جه‌نازه‌ی شه‌هید
له شه‌قاما وه‌ستاوه.
ژووره‌كه‌م مێرووی زۆری تیایه
دوێنێ شه‌و خه‌ونم دی
تۆم گووشی
دڵۆپ
دڵۆپ
دڵۆپ
شه‌كرت له جه‌سته‌دا هات
ته‌مه‌ن له جانتاكانی شه‌ڕدا به‌رده‌بێته‌وه و
نایه‌ته‌وه.
شه‌رم
ده‌رگه‌ی ماڵانتان زوو دامه‌خه‌ن
هه‌ندێ له ته‌رمه‌كان
شه‌وانه سه‌ردانی مناڵه‌كانیان ده‌كه‌ن
هه‌ندێكیش شه‌رم له‌وه ده‌كه‌ن.
(*) له كۆشیعری شاعیر (الصعود على ظهر أبي)
بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌زگای ( العنوان)بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه له شاریقه 2016 .
بڕوانه لاپه‌ڕه ( 20 و 21 و 55 و 74 و 130 – 134) .