ما 2220 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

هەمیشە زانیومانە

شتێك لە ملدا هەیە

لێی دەترسین

نابێ‌ لە پەتی لوولدراو

نزیك بینەوە

سێ شیعر له‌ (مەناهل ئەلسەهوی)یه‌وه‌(*)

و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

(1)   

              ژنـانی ئه‌‌ورووپا

 

 

 

خەمبار

بەسەر پێخەفە نەرمەكەدا،

پاڵ دەكەوم  ..

ڕووم بەلای دیواردا وەردەگێڕم

زەردەمسكە دەبمەوە  

بە پەنجەم

ناوت لەسەر دیواردا دەكێشم

لەگەڵ دەنگی تەقینەوەی دوورەوە

چاو دەنووقێنم

ئێستا دەتوانم بنووم

بێ‌ ئەوەی خەون بە هیچەوە ببینم

بێ‌ ئەوەی چاوەڕێی هیچ بكەم

دەزانم زۆرن ئەوانەی

وەكو تۆ

كۆچیان بۆ ئەوروپایێ كرد

كۆچیان بۆمەرگ و زیللەت كرد

بەڵام پاش چەندان ساڵ

كە منداڵەكانیان

هۆی هاتنیان لێ‌ دەپرسن

دەڵێن:

چونكە جەستەی ژنانی ئەورووپا

لە ژنانی ئێمە گەرمترە

ژنانی ئێمە

كە لەوێ‌

لە بەتەنێیدا مردن .

 

 

 

                                 (2)

                      له‌ ملدا

 

هەمیشە زانیومانە

شتێك لە ملدا هەیە

لێی دەترسین

نابێ‌ لە پەتی لوولدراو

نزیك بینەوە

چەقۆیەك

یا دوو مشتی بێ‌ بەزەیی

كەواتە ئێمە مەرگ دەناسین !

ئەو مەرگەی ڕێك لە ملدایە

لە جێیەك

لە هەموو جێیان پتر لێ دەدا

لە هەموو جێیان گەرمترە

لەوێدا ماچـیش هەیە.

 

                          (3)

             هه‌ناسه‌بڕكێ

 

ئەمڕۆ

بە كیسەی زۆرانبازیم هاتییە بەرچاو

بە مشتان وەرتگەڕامێ‌

ئەوەی لە كاتی خۆیدا نەمدایتی

كیسەكە دەهات و دەچوو

دوور دەكەوتەوە

پاشان بە هێزێكی زۆرترەوە

دەگەڕایەوە

مشتی دیكەی لێبوەشێنم

جارێكی دی وەك دڕندەیەكی برسی

دەهاتەوە

وا مامەوە  

تا هەستم كرد شەكەت بووم

بە دەستەكانم گرتم

بە جومگەی پەنجە قڵیشاوەكانم

سەرم پێ كرد

پڕ بوون لە خوێن و

بە ڕوونی

گوێم لە هەناسەبڕكێی خۆم بوو

وێنەی ئاژەڵێكی تۆقیو

خێراتر دەبوو .

 

 

 

(*) خانمه‌شاعیرێگی گەنجی سورییە، یەكێكە لەو شاعیرە ژنانەی ڕەخنەگران ئایندەیەكی لە شیعری نوێی عەرەبی تیا دەبینن .

 

* له‌ سايتى گۆڤاری (كـيـكا)وه‌ كراون به‌ كوردى. بڕوانه‌:   

http://www.kikahmagazine.com/?p=5486

 

گەڕان بۆ بابەت