ما 420 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاوڕێ نەهرۆ

لە ڕاستی دا خۆپاکردنەوە بە ئاو مرۆڤ ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ دەستی بە پیسایی خۆی دەکەوێ لەرووی سایکۆلۆژییەوە کاتێ مروڤ دەستی بە پیسایی خۆی دەکەوی مروڤی خودخواە و ئیگۆئیست لێ دەرناچی هەر بۆیە لە ئاینی مەسیحی دا ئیش لەسەر مروڤی ئیگوئیست و ئیندیفدویل و تاکگەرا دەکا، بەڵام لە ئاینی ئیسلام دا ئێش لەسەر کەسایەتی کۆمەڵایەتی دەکا بۆ نموونە ژیانی کۆلەکتیڤ لە نێو کۆمەڵگای ئێسلامی باوە. لەوانەیە لەم رووەوە سەرکەوتووترە.

دیوی پوزەتیڤی پەیامی ئاینی        

هاوڕێ مەهرۆ 

 

وەک ئاشکرایە ئاین وەک سیستەم و بیروباوەرو ئایدیولوژیا بەرهەمێکی بەنرخی ئاوەزی مروڤە لە قوناغێکی دیاریکراودا، ئاین پروسەیەکی دوورو درێژە لە پڕێکا لە دایک نەبووە، بۆ نموونە ئاین و دەسەڵاتی جولەکە ماوەی پینج سەد ساڵ دیالۆگیان هەبوو لەگەڵ دەسەڵاتی خوداوەند تا وەکو دەقێکی پیرۆژی وەکو تەوراتیان نووسی. بەواتایەکی دی ئاین وەک ئالیەت و میکانیزم دەسەڵاتی خوداوەند روون دەکاتەوە کە چۆن لەگەڵ مرۆڤەکانی سەر زەوی مامەڵە بکا، چ بۆیان رەوایەو چ بۆیان رەوا نییە، دەسەڵاتی خوداوەند لای هەندێ کەس دیارو بەرجەستە کراوە، لای هەندێ دیکەش نادیارو ئاڵوزوبوغرەنجە. هەندێ دەڵێن دەسەڵاتی خوداوەند دەنگی گەلە، هەندێ دیکەش دەڵێن دەسەڵاتی یادەوەری تاک و کۆیە. لەگەڵ یادەوەری سروشت و یادەوەری کۆچکردووان و مردووان و شەهیدانی سەر گوێ زەوی و گەردوون بە گشتی. دەسەڵاتی ئاین دەسەڵاتێکی موقەدەس و پیرۆزە، ئەم دەسەڵاتە ئاڵوزو بوغرەنجە تا مروڤایەتی مابێ بە هیچ شێوەیەک پێناسە ناکرێ و ناخرێتە چوارچیوەوە، ئەگەر بتوانین وێنای بکەین وەک دەرکەوتنی پشتی ئەو ماسی و مار ماسیانەیە لە تاریکی لە نێو رووبارو دەریاکان و لە پڕیک دا دەرئەکەون و نوقم ئەبن.

دەسەڵاتی خوداوەند هوشیاری هاوبەشە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ئاتموسفێری گەردوون جیگیرە، هەندێ لە ئەفسانە یونانیەکان دان بەوەدا دەنێن کە چەندین خوداوەند هەن خوای خوشەویستی و خوای دەریا و خوای ئاگر، خەتی هاوبەش لە نێوانیان دا هەیە بەمەبەستی بونیادنانی کۆمەڵگای بەشەری رێک وەکو تەلی کارەبای سری فەیز وایە کە بەناوە زانستیەکەی پێکهاتووە لە ئاڕو ئیس و تی لەپاڵ خەتی ساردا کە هاوبەشە لە نێوان خەتەکان دا، بەڵی هەندێ جار یان زۆر جار خوداوەندەکان پێکهاتوون لەسەر بوونی کۆمەڵگا  بەشێوەیەکی درامی لە روانگەی بوونی خۆشی و کارەسات و بوونی شەرو ئاشتی، بوونی پێکەنین و گریان مامەڵە لەگەڵ شێوەوشیوازی کۆمەڵگا دەکەن، لێرەدا من هوشیارم رەوایەتی بە هەژاری و کەمدرامەتی و نەخۆشی وسەقەتی نادەم بەڵام ئەم پروسەیە یان ئەم دیاردەیە تاقیکردنەوەی خوداکانە لەسەر ئاوەزو یادەوەری مرۆڤ.

مرۆڤ کە لەسکی دایکی بەردەبێتەوە دەستبەجێ دەکەوێتە نێو تۆڕ و ڕایەڵەکانی دەسەڵاتەوە بەواتایەکی دێ دەسەڵاتی کۆمەڵگا یادەوەری بەستەزمان وەردەگرێ بەپێ میکانیزمی پاداشت و سزا مامەڵەی لەگەڵ دەکەن وەکو کایەی مارو پەیژە. دەسەڵاتەکانیش بریتین لە دەسەڵاتی خێڵ و قوتابخانەو گەرەک و شارو گوند هەر کەسەو بە پێ یەکەی جوگرافی بەڵی یادەوەری کورپە کە لە دایک دەبێ لەلایەن دەسەڵاتەکانەوە وەردەگیری بە پێ مەنیتقی لۆژیکی نالۆژیکی ئیشی لەسەر دەکەن گوایا لە ئایندەی نزیک و دوور روڵی خۆی بگێڕی بەمەبەستی دانانی کاریگەری و کارتیکردن و ئەنجام پێشخستنی کۆمەڵگا (ئەگەر وەکو بەردەکەی سیزیف لێمان غلور نەکەنەوە ) بەڵی پێشکەوتنی کۆمەڵگا دیارە پیویستی بەو یادەوەریانەیە کە بە تاقیکردنەوەی جودا و جیاوازدا برا بێ  رێک وەک دروستکردنی بوتڵێکی شەراب کە چۆن سەرەتا ئاوی میوەو شەکەرو خومرەی تیا ئەکەن ماوەیەکی دیاریکراو سەری دادەخەن بەمەرجی ئەوەی هەوا نەکێشێ بەڵام دووی ئۆکسیدی کاربون دەر بدا تاوەکو دەبێتە شەرابێکی خەست بەکەڵکی خواردنەوە دێت بۆ کەسانی مەی خۆر.

بەڵی دەسەڵاتی ئاینی ئەگەر لایەنە نەگیتڤەکەی لێ داماڵی کە وەک تلیاک ئەندامانی کۆمەڵگا مەست دەکاو ئینسانەکان بێ بەش دەکا لە خەیرو خۆشی دونیایی.بەڵام وەک لایەنی روحی و عیرفانی پیداویستی ریژەیی کۆمەڵگایە، ئاین وەک دەسەڵاتێکی مەعریفی ئیش لەسەر مۆراڵی تاک و کۆ دەکا وەک دزی نەکردن، درۆ نەکردن، خەڵک نەکوشتن، وەک لە ئاینی ئیسلام هاتووە ئەگەر کەسێ کەسێکی دی بکوژی وەک ئەوە وایە تێکڕای مرۆڤایەتی کوشتبێ.

گەرچی بەرزکردنەوەی ئەگرەسیڤ و شەرئەنگیزی و دابەزاندنی پروسەیەکی فیزیکی زانستی یە. دەکرێ بەڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ کایە لەسەر یادەوەری دیاریکراو بکرێ و تاوانی پێ ئەنجام بدرێ.

لێرەدا پێم باشە باسی پروسەی رێنکارنەیشن بکەم بەواتای پروسەی دۆناودۆن بۆ نموونە مرۆڤ کە دەمرێ، دواجار یادەوەریی یان روحی لە فەزای دەرەوەی گەردوون جێگیر ئەبێ وەک یەکەیەکی سەربەخۆو هاوبەشی یادەوەری، لە دەسەڵاتی ئاینی دا دەکرێ یادەوەری دیاریکراوا بگەرێندرێتەوە بۆ سەرلەنوێ پروسەی لە دایک بوون. وەک چەند ساڵێک پێش ئێستا دەسەڵاتی زانستی نیازی بوو مروڤ لەرووی جیناتەوە کوپی بکرێ سەرەتا لەگەڵ یەکەی بایلوژی مەڕ تاقییانکردەوە کە ناویان لێ نا مەڕی دەولی. کەچی ئەمرۆ دەسەڵاتی زانست ئیش لەسەر ڕینکارنەیشن دەکا بەشێوەیەک کە لەسەر زیندووەکان پەیڕەوی دەکا کە بەعەرەبی پێ دەڵێن (تقمص) دەکرێ کەسایەتی کچ و کوڕ ئاڵوگۆڕی پێ بکرێ، دەکرێ کەسایەتی نووسەرێکی بە توانا بدرێتە زەلامێکی دیکە بەمەبەستی نووسینی دەقێکی ئەدەبێ بەمەرجی وشەو کەرەستەکان لە مێشکی زەلامی ناوبراو بوونی هەبێ. یان دەسەڵاتی وێنە کێشێکی بەتوانا دەدرێتە مێرد مناڵێک وێنەی دیمەنێکی دڵتەزێن ئەکێشی. یان دەسەڵاتی بتهوڤن و باخ دەدرێتە کەسێکی دیاریکراو کە سوناتەیەکی مۆزیکی بژەنی. بەمەرجی ریتم و کۆدی موزیک شارەزا بێت. بەڵی پروسەی ژیان زۆر لەوە قورسترو ئاڵوز ترە کە ئێمە بە دیوە ڕاستەوخۆو سادەکە لێ تێگەیشتووین، ئەگەر لێرەدا باسی موعجیزەو پەرجوو بکەین ئەوە لە ئایەتێکی قورئان دا نووسراوە، دەسەڵاتی خوداوەند دەتوانی روح بخاتە بەر ئێسک و پروسکی فڕێ دراو بەڵی دەسەڵاتی ئاینی ئەوەی پێکراوەو دەکرێ بەڵام دەسەڵاتی زانستی کە باکگراوندەکەی ئاینی یە رێگا نادا بە هەندێ دیاردەوە و پروسە دووبارە بنەوە نەوەکا مروڤایەتی تووشی شۆک و سەرسوڕمان بێت، لە هەندێ خەڵکی بەئەزموونی شێوعی دەپرسن ڕاتان چی یە بەرانبەر کەسایەتی مەحەمەدی پەیامبەر لە وەڵام دا دەڵێن پەیامبەر توانی خێڵەکانی عەرەب بگۆڕێ بە یەکەی گەلی عەرەبی یان گەلانی عەرەب. یەکی لەسەربەرزییەکانی ئاینی ئیسلام لەرووی میژووییەوە نەهێشتنی زیندە بەچاڵ کردنی ئافرەت بوو گەرچی لەلایەکی دیکەوە لە ئاینی ئێسلام دا زۆر ناهەقی دەرهەق بە مافی ئافرەت و ژن کراوە وەک ژماردنی ئافرەت بە نێو شاهید و رەوا دان بە چوار ژنەوەو هەندی دیاردەی نامۆ بە شارستانیەتی کە بەڕای من سەرپۆش یەکێکە لەو دیاردە نامۆیانە.

لێرەدا ئەگەر سەرنجی ئەفسانەی میتافوری ئادەم و حەوا بدەین کە ئالیەت و میکانیزمی کۆمەڵگایەکی بچوک بەرجەستە دەکا بۆ نموونە حەوا ئادەم هەڵدەخەڵەتێنێ کە لە داری حیکمەت سێوەکە بخوا. قابیل هابیلی برای دەکوژێ وەک داننان بە بوونی رەگەزی ململانی لە نێو کۆمەڵگا دا تەنانەت لە نێو براکان دا وەک دیستوفسکی لە رۆمانی براکانی کارمازوف باسی لێوە دەکات کە لەڕاستی دا بەرجەستە کراوی ململانی یە لە نێو ئاینە ئاسمانیەکان بەدیوە میتافورو سیمبولیەکەی یان قابیل و هابیل خوشکەکانی خۆیان دەهێنن بەواتایەکی تر لفانەی یەکتر دەهێنن. چونکە بەجمک لە دایک بوونە لەو ساتەوەختە لەرووی شەرعەوە سێکس کردنی بڕاوخۆشک رێگا پێدراو بووە بەڵام پەیامی ئاینی لێرە قەتیس نابێ لەو پانتاییە کۆمەڵایەتی یە فراوانترە دەیەوێ یەکەی کۆمەڵگا پتەوو سەقامگیر بکا، تەنانەت لەم رووەوە ئاینی کریستیانەکان پێشکەوتوو ترە لە پەیامی ئاینی ئێسلامی، لە ئاینی مەسیحی دا نابێ کچە مام و کچە پور بهێندرێ. ئەم پەیامە ئەوە دەگەیەنێت کە یەکەی کۆمەڵگا لەسەر بنەمای خوێنێکی دیاریکراو پێک نەیەت بەڵکو خوێنە جیاوازەکان تێکەڵ یەک بکرێن و یەکەی بایلوژی نوێ بەرهەم بهێندرێ، بەداخەوە ئیستا لە نێو هەندی بنەماڵەی بەناو شیوعی تەنیا لە نێو خزم و کەس وکاری خۆیان هاوسەرگیری دەکەن وەک بڵێت کە خاوەن و خوێن و مۆڕالی تایبەتن ( اصحاب الدم النبیل ) ....

لە کۆتایی ئەم بابەتەدا دەمەوێ باسی دیاردەیەک بکەم کە بە ئاشکرا جیاوازە لە نێوان ئاینی کریستیان و ئاینی ئیسلام دا، وەک ئاشکرایە ئاینی ئێسلام پینج سەد ساڵ پاش ئاینی مەسیحی هاتۆتە کایەوە کەواتە لەرووی زەمەنییەوە مۆدرێنە ترە، پێشکەوتوو ترە، بۆ چی لە ترادیشیونی ئاینی مەسیحی دا کاتێ دەچنە سەر ئاودەست بۆ خۆ پاککردنەوە کاغەزی کلینس بەکار دەهێنن گەرچی ئەوروپیەکان دەڵێن پێش ئاینی مەسیحیش ئێمە کاغەزی کلینس مان بەکار هێناوە لە ترادیشیونی چینی یەوە وەرمان گرتووە. کە چی لە ئاینی ئێسلام دا ئەم میکانیزم و پروسەی فیزیکی یە پەیڕەو ناکرێ، لە ترادیشیونی ئێسلام دا بە ئاو خۆیان خاوێن دەکەنەوە لە ئاو دەست، گەرچی پەیامبەری ئیسلام بە بەرد خۆی خاوێن کردوتەوە لەکاتێ دەست بە ئاو گەیاندن!

لە ڕاستی دا خۆ پاکردنەوە بە ئاو مرۆڤ ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ دەستی بە پیسایی خۆی دەکەوێ لەرووی سایکۆلۆژییەوە کاتێ مروڤ دەستی بە پیسایی خۆی دەکەوی مروڤی خودخواە و ئیگۆئیست لێ دەرناچی هەر بۆیە لە ئاینی مەسیحی دا ئیش لەسەر مروڤی ئیگوئیست و ئیندیفدویل و تاکگەرا دەکا بەڵام لە ئاینی ئیسلام دا ئێش لەسەر کەسایەتی کۆمەڵایەتی دەکا بۆ نموونە ژیانی کۆلەکتیڤ لە نێو کۆمەڵگای ئێسلامی باوە. لەوانەیە لەم رووەوە سەرکەوتوو ترە!

 

 

گەڕان بۆ بابەت