ئارام سدیق
د. محه‌مه‌د كه‌مال له یه‌كه‌م به‌رهه‌مییه‌وه تا ئێستا، پرسیاری بوون له‌نێو هه‌موو نووسینه‌كانیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه و هه‌ر بۆیه خۆیشی وه‌كوو بوونگه‌رێك ئه‌ژمار ده‌كرێت و یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ی له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه وه‌كوو بانگه‌شه‌كارێكی فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی ئه‌ژمار كراوه. ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌ی نووسه‌ردا سه‌رنجم ڕاده‌كێشێت، ئه‌و چڕبوونه‌وه‌یه‌ی نووسه‌ره له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی بوون و تێگه‌یشتن له واتای بوون.
د. محه‌مه‌د كه‌مال و فه‌لسه‌فه‌ی بوون
ئارام سدیق
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیرییه‌كان ئاسۆی بینین و پانتاییی ئیستاتیكی له به‌رده‌مماندا زیاتر بكه‌ن، ئه‌وا خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته فه‌لسه‌فی و فیكرییه‌كان به‌ره‌و دونیای بیركردنه‌وه و تێڕامان و پرسیاركردن په‌لكێشمان ده‌كه‌ن. له ماوه‌ی ئه‌و پانزه ساڵه‌ی كه سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و بابه‌ته زانستییه‌كان بووم، هه‌میشه هه‌ستم كردووه جێگه‌یه‌ك هه‌یه، كه ئه‌ده‌ب و زانست خۆیانی لێ ناده‌ن، جێگه‌یه‌ك هه‌یه به به‌تاڵی له ڕۆحی مندا ماوه‌ته‌وه. تا دواجار به بابه‌ته فیكری و فه‌لسه‌فییه‌كان ئاشنا بووم و له‌وێشه‌وه دونیایه‌كی تر له به‌رده‌ممدا كرایه‌وه و ئه‌و پرسیاره قورسانه‌ی كه زۆرجار به خه‌یاڵمدا تێده‌په‌ڕین و بێوه‌ڵام بوون، لانی كه‌م له‌نێو دونیای به‌رینی فه‌لسه‌فه‌دا تاوتوێ ده‌كران. هه‌ر لێره‌وه بوو كه د. محه‌مه‌د كه‌مالم ناسی و بۆ یه‌كه‌م جار له ڕێی كتێبی "ئۆنتۆلۆژیی بنه‌ڕه‌تی و بوونی مرۆڤ" ئه‌گه‌چی ئه‌و كتێبه نه‌یتوانی تینوێتی من بشكێنێت، به‌ڵام به‌شێك له پرسیاره‌كانی خه‌یاڵی منی له خۆیدا هه‌ڵگرتبوو و تاوتوێی كردبوون. من له‌وكاته‌وه بوومه خوێنه‌ری بابه‌تی فه‌لسه‌فی و هاوكات یه‌كێكیش له خوێنه‌ره به‌رده‌وامه‌كانی د. محه‌مه‌د كه‌مال و ساڵ له‌دوای ساڵ به‌دوای به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره‌وه بووم. نوێترین په‌رتووكی ئه‌م نووسه‌ره، كه له‌م ماوه‌یه‌دا خوێندمه‌وه كتێبی (فه‌لسه‌فه‌ی بوون- لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له هزری پاش میتافیزیك)ه، كه یه‌كێكه له چاپكراوه‌كانی ناوه‌ندی رۆشنبیری و هونه‌ریی ئه‌ندێشه. ئه‌م كتێبه‌ش وه‌كوو زۆرێك له كتێبه‌كانی تری ئه‌م نووسه‌ره دیسان، تاووتوێی پرسیاره گه‌وره‌وگرانه‌كه ده‌كات، كه (بوون)ه.
د. محه‌مه‌د كه‌مال له یه‌كه‌م به‌رهه‌مییه‌وه تا ئێستا، پرسیاری بوون له‌نێو هه‌موو نووسینه‌كانیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه و هه‌ر بۆیه خۆیشی وه‌كوو بوونگه‌رێك ئه‌ژمار ده‌كرێت و یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ی له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه وه‌كوو بانگه‌شه‌كارێكی فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی ئه‌ژمار كراوه. ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌ی نووسه‌ردا سه‌رنجم ڕاده‌كێشێت، ئه‌و چڕبوونه‌وه‌یه‌ی نووسه‌ره له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی بوون و تێگه‌یشتن له واتای بوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ واتاكانی بوون و سه‌رهه‌ڵدانی ئۆنتۆلۆجی. نووسه‌ر كتێبه‌كه‌ی بۆ شه‌ش به‌ش دابه‌ش كردووه و له به‌شی یه‌كه‌مدا، كه ته‌رخان كراوه بۆ تێگه‌یشتن له واتای بوون، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه بوون جه‌وهه‌ری نییه. هه‌روه‌ها باس له دوو خه‌سڵه‌ته تایبه‌ته‌كه‌ی بوون ده‌كات، كه ئه‌وانیش (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و دامه‌زراندنه.) نووسه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو خه‌سڵه‌ته گرنگه، ناتوانین له یه‌كتری جیا بكرێنه‌وه. ده‌شڵێت: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه به‌بێ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و له‌پێناوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا، ده‌بێت به وێرانكردن.
له به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌دا كه ته‌رخان كراوه بۆ چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی، كه یه‌كه‌میان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ واتای بوون و دووه‌میش، سه‌رهه‌ڵدانی ئۆنتۆلۆجی و سێیه‌میش له ئۆنتۆلۆجییه‌وه بۆ میتافیزیك و دواته‌وه‌ریش، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئۆنتۆلۆجی. له‌م به‌شه‌دا، نووسه‌ر ده‌نووسێت: له واتا ئه‌نتۆلۆجییه‌كه‌دا (بوون) ده‌بێت به بنه‌ڕه‌تێكی له بنه‌ڕه‌ت به‌ده‌ر بۆ ئه‌گه‌ره‌كان. ئه‌گه‌ر بوون نه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه، زانین په‌یدا نابێت. زانین ئه‌گه‌رێكی بوونه. هاوكات باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه هایدگه‌ر یه‌كه‌م بیریاره ئاماژه به نامۆبوونی بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی ده‌كات و پڕۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئۆنتۆلۆژی به سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی داده‌نێت. هه‌ر له‌م به‌شه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، كه فه‌لسه‌فه‌ی پاش میتافیزیك ڕه‌تدانه‌وه‌ی هیچگه‌رایه‌تی و گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و ئۆنتۆلۆجی.
به‌شی دواتری ئه‌م كتێبه، كه یه‌كێكه له به‌شه گرنگه‌كانی كتێبه‌كه‌ش، ته‌رخان كراوه بۆ دووانه‌ی (بوون و جه‌وهه‌ر)، بۆ شرۆڤه‌كردنی ئه‌م دوانه‌یه نووسه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانیی كۆن و له‌وێوه ئاماژه به فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتوون و ئه‌ریستۆ و پارمه‌ندیس ده‌كات و به‌وردی شرۆڤه‌ی بیروبۆچوونه‌كانیان له‌سه‌ر جه‌وهه‌ر ده‌كات. له فه‌لسه‌فه‌ی نوێشدا ئاماژه به هه‌ریه‌ك له دیكارت و نیتچه و هیگڵ و فیخته ده‌كات. هه‌رچی به‌شی چواره‌میشه، بۆ تێگه‌شتن له جیاوازیی نێوان بوون و هه‌بوو ته‌رخان كراوه. بۆ تێگه‌یشتن له‌م به‌شه‌ش، نووسه‌ر دیسان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی دێرین و له‌وێوه گه‌ڕانه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی ده‌ست پێ كردووه. نووسه‌ر ده‌نوسێت: هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی بووندا په‌یدا ده‌بێت. خودی بیركردنه‌وه به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌لماندنی بوون و بوونیش بناغه‌یه بۆ بیركردنه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌رچه‌ند چه‌مكه‌كانی بوون و هه‌بوو هه‌ردووكیان واتای (ئاماده‌بوو) ده‌به‌خشن. به‌ڵام جیاوازییه‌كی ئۆنتۆلۆژی و بنه‌ڕه‌تی له‌نێوانیاندا هه‌یه. نووسه‌ر ته‌واوی ئه‌م به‌شه‌ی بۆ ده‌رخستنی ئه‌و جیاوازییانه‌ی نێوان دووانه‌ی بوون و هه‌بوو ته‌رخان كردووه.
(بوون) و پڕۆژه‌ی ئۆنتۆلۆجی مۆنیزم. بابه‌تی به‌شی پێنجه‌می كتێبه‌كه‌ی د. محه‌مه‌د كه‌ماله و له‌م به‌شه‌شدا دیسان (بوون) ده‌بێته‌وه به سه‌نته‌ری هه‌موو پرسیار و چه‌مكه‌كانی دیكه و ده‌نووسێت: بوون راسته‌قینه‌یه‌كی سه‌رجه‌مگیره و ده‌بێت جیاوازی لایه‌نێكی ئه‌م ڕاسته‌قینه‌یه بێت. واته بوون یه‌كێتییه به جیاوازییه‌وه. له ته‌وه‌رێكی تری ئه‌م به‌شه‌دا، كاتێتی بوون و بوونی كات خراوه‌ته به‌ر شرۆڤه و نووسه‌ر ده‌نووسێت: ده‌بینین كات ده‌بێت به خه‌سڵه‌تی ئه‌و هه‌بووانه‌ی گۆڕان تیایاندا ڕوو ده‌دات. هه‌رشتێك نه‌گۆڕ بێت، له كات به‌ده‌ره.
به‌شی كۆتاییی ئه‌م كتێبه، ته‌رخانه بۆ فه‌لسه‌فه وه‌كوو ئۆنتۆلۆجی. له‌م به‌شه‌دا، چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك خراوه‌ته ڕوو له‌وانه (مرۆڤبوون)، تایبه‌تمه‌ندێتی شێوازی بوونی. هه‌روه‌ها شێوازی داهێنه‌رانه‌ی بوونی مرۆڤ و بوونی داهێنه‌رانه و ڕاستی، دواته‌وه‌ریش له‌سه‌ر بوونی داهێنه‌رانه و كێشه‌ی به‌ها ره‌وشتییه‌كانه. نووسه‌ر له‌م به‌شه‌دا ده‌نووسێت: بێجگه له مرۆڤ، هیچ هه‌بوویه‌كی دیكه به تێگه‌یشتنه‌وه ڕوو له (بوون) ناكات. مرۆڤبوون یان شێوازی بوونی مرۆڤ، له توێژینه‌وه‌كه‌ماندا چه‌مكێكی هه‌مه‌كی و فۆرمێكی به‌رز نییه. هه‌موو شێوازێكی بوون، كه مرۆڤبوون یه‌كێكه له‌و شێوازانه، خه‌سڵه‌تی هه‌بووی هه‌نده‌كی وه‌ر ده‌گرن و له‌نێو كات و شوێندا په‌یدا ده‌بن. (په‌یدابوون) له‌م ئاسته‌دا ئاماژه بۆ (كاتێتی)ی سه‌ره‌تا و كۆتایی ده‌كات. هه‌ر له‌م به‌شه‌دا، له‌باره‌ی گرنگیی داهاتووشه‌وه ده‌نووسێت: (داهاتوو) ئه‌و ڕه‌هه‌نده نییه كه مرۆڤ ناچارانه ده‌بێت بیگاتێ، ئاسۆیه‌كی فراوانی ئه‌گه‌ره‌كانی بونێتی، كه ده‌توانێت هه‌ڵیان بژێرێت و بیانكات به پڕۆژه. مه‌به‌ستدارێتی داهاتوو له دامه‌زراندنی پڕۆژه‌كانی بووندایه. مرۆڤی خاوه‌ن پڕۆژه داهاتوویییه، به‌و پڕۆژانه، مه‌به‌ست بۆ بوونی دیاری ده‌كات و واتای پێ ده‌به‌خشێت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م كتێبه زۆر ته‌وه‌ری گرنگی تری تێدایه، به‌ڵام ئه‌م نووسینه ته‌نها ناساندنێكی سه‌ره‌تاییی كتێبه‌كه‌یه، تا خوێنه‌ر به به‌شێك له بۆچوونه‌كانی نێو كتێبه‌كه ئاشنا ببێت و ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه ده‌ست بخات و بیخوێنێته‌وه. هه‌ر لێره‌وه ده‌ستخۆشی بۆ د. محه‌مه‌د كه‌مال، به‌هیوای به‌رهه‌می نوێتر و گه‌شتی فه‌لسه‌فیی به‌رده‌وام.