نه‌ژاد عزیز سورمێ
بۆ ئێمه ڕه‌نگه وێوه‌تریش بێ، به‌وه‌ی چه‌ندین ده‌شتی به‌پیتمان به‌شایه‌دی پسپۆر و شاره‌زایانی بیانی ئه‌و بواره هه‌یه، له وێنه‌ی ده‌شتی شاره‌زوور و قه‌راج و كه‌ندێناوه و هه‌ریرێ و... تاد كه به‌پێی ئاماری فه‌رمی بژێوی نه‌ك ته‌نیا كوردستان به‌ڵكو ته‌واوی عێراقیشیان پێ دابین ده‌كرێ و بایی دا كردنیش ده‌مێنێته‌وه. یه‌كه‌مین گیرسانه‌وه و جێگیربوونی ئاده‌مزادیش له دونیایێدا - چاخی به‌ردینی نوێ -هه‌ر له كوردستاندا بووه، گوندی (چه‌رمۆ)ی نزیك چه‌مچه‌ماڵ، كه پشكنینه ئاركیۆلۆژییه‌كان سه‌لماندوویانه.
ئه‌منـیـیه‌تی بـژێـوی
نه‌ژاد عزیز سورمێ
(برسیه‌تیی ڕه‌گێكی هاریی تێدایه) پێشینان وایان گوتووه؛ ئینجا میلله‌ت هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته به‌و چه‌شنه شیرازه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تێـكچووه، داخۆ ئه‌گه‌ر بیگاتێ چۆن؟
له‌و نێوانه‌دا ڕاگرتنی كێرڤی ئه‌منییه‌تی بژێوی هاووڵاتیان پرسێكه ده‌خوازێ وه‌كو ستراتیژ سه‌یر بكرێ، ئه‌مه له زۆربه‌ی وڵاتانیش هه‌روا ته‌ماشا كراوه، ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌یش سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنیان به دیكتاتۆرییه‌ت ناسراون، بۆ ئه‌وانیش هیچ نه‌بێ بۆ ڕاگرتنی له‌نگه‌ری ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ ڕای گشتی و ورووژانی جاده و كورسی و پایه‌ی خۆشیان بێت ده‌یكه‌ن.
تاقیكردنه‌وه‌ی ساڵانی پێش ده‌رچوونی بڕیاری 689، ئه‌گه‌رچی نه‌گه‌یشتبووه ئاستی (قاتـی)یش، به‌ڵام بینیمان له پاڵ له گرێژنه‌چوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕێژه‌ی تاوانیش به‌رز ببووه‌وه. دوای بڕیاری 689 یش خه‌ڵكی ئاهێكی هاته‌وه به‌ر، به‌ڵام ئه‌و ئازووقه و ده‌رمانانه‌ی دابه‌ش ده‌كران به‌هۆی كاكه‌له‌براله‌یی به‌رپرس و كارمه‌ندانی UNبێ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی ئه‌وسای به‌غدا و بازاڕ، یا بێسه‌روبه‌ری و ناشاره‌زایی و گه‌نده‌ڵی و بیرۆكراسییه‌تی كاره‌كانی UNی پێ ده‌ناسرێنه‌وه بێ؛ ورده ورده وای لێهات ئه‌و ئازووقه‌یه‌ی ده‌درا، كه به‌زه‌بری دۆلاریش ده‌كڕدرا، بڕه زۆره‌كه‌ی جیاوازییه‌كی جه‌وهه‌ریی له‌گه‌ڵ ئالیكی ئاژه‌ڵاندا نه‌بێ.
له كه‌رتی تایبه‌تیش گه‌ڕێ كه هه‌ندێ سه‌ره‌داویان كه‌وتبووه ده‌ست و هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ندێكیان تاڕاده‌ی ده‌ست له ئه‌خلاق به‌ردان بوو، له ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و فێڵ و گرانفرۆشی و بازاڕگری.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه ئێستا بیر له دانانی نه‌خشه‌یه‌ك بكرێته‌وه بۆ دابینكردنی ئه‌منییه‌تی بژێوی وه‌ك ستراتیژ، په‌یوه‌ندیدار به ئێستا و به ئایینده.
ئه‌م كوردستانه‌ی ئێمه، وه‌ك ده‌ڵێن شكرێ چی ماوه تێیدا نه‌بێ. قسه لێره‌دا ده‌چێته‌وه سه‌ر كشتوكێڵ كه سه‌رچاوه‌ی بژێوی دانیشتووانی هه‌ر وڵاتێكه.
بۆ ئێمه ڕه‌نگه وێوه‌تریش بێ، به‌وه‌ی چه‌ندین ده‌شتی به‌پیتمان به‌شایه‌دی پسپۆر و شاره‌زایانی بیانی ئه‌و بواره هه‌یه، له وێنه‌ی ده‌شتی شاره‌زوور و قه‌راج و كه‌ندێناوه و هه‌ریرێ و... تاد كه به‌پێی ئاماری فه‌رمی بژێوی نه‌ك ته‌نیا كوردستان به‌ڵكو ته‌واوی عێراقیشیان پێ دابین ده‌كرێ و بایی دا كردنیش ده‌مێنێته‌وه. یه‌كه‌مین گیرسانه‌وه و جێگیربوونی ئاده‌مزادیش له دونیایێدا - چاخی به‌ردینی نوێ -هه‌ر له كوردستاندا بووه، گوندی (چه‌رمۆ)ی نزیك چه‌مچه‌ماڵ، كه پشكنینه ئاركیۆلۆژییه‌كان سه‌لماندوویانه. به‌واتا كوردستان پێشینه‌یه‌كی دوورودرێژی هه‌ر له چاخه‌كانی پێش مێژووه‌وه هه‌یه له وه‌ناوهێنانی زه‌وی و ماڵیكردنی ئاژه‌ڵ و دروستكردنی واری جێگیربوون، كه دواییش ده‌ستپێكی شارستانییه‌تی لێكه‌وته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسه گرینگه كه په‌یوه‌ندی به ئێستا و ئایینده‌وه هه‌یه ، به نه‌خشه و پلانی زانستی به‌ڕێوه‌بچێ و و بایه‌خی به‌قه‌د خۆی پێ بدرێ ڕه‌نگه له چه‌ند ساڵی دادێ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕه‌سمی گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی تری له‌خۆ زیاد بنێرته ده‌ره‌وه. باسی چوونه‌وه سه‌ركاری ئه‌و جووتیار و كشتیارانه‌ش ناكه‌م كه به زۆر ڕاگوێزرابوون، هه‌روه‌ها لایه‌نه ئیجابییه‌كانی دیكه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و پرۆسه‌یه و مسۆگه‌ربوونی ئه‌منییه‌تی بژێوی كه سه‌قامگیری و ئاسووده‌یی ده‌هێنێ. لایه‌نێكی دیكه‌ش كه هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش چاودێری ڕاگرتنی هه‌موو ئه‌و خۆراك و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی ده‌هێنرێنه كوردستان له‌ڕووی ته‌ندروستی و كارایی به‌كارهێنان كه ئه‌ویش هه‌ر ده‌چێته‌وه ناو مه‌سه‌له‌ی ئه‌منییه‌تی بژێوی كه ده‌بێ له ئاستی پێویستدا بن، دیاره ئه‌مه‌ش ده‌خوازێ ئه‌ركی له‌پێشه‌وه‌ی حكوومه‌ت بێ.