و: نهژاد عزیز سورمێ
دوای تۆ
مەرگ و جودایی لە ئەستەمبۆڵێ
گەمەی چاولەڕێی هەڵخەڵەتاوی دەكرد
( مننەوەر) شووی كردەوە و ڕۆیی
ئەوانی دیش پردەكانیان سووتاند
مهرگ له (بسفۆر)ێدا
عەبدولوەهاب ئەلبەیاتی
و: نهژاد عزیز سورمێ
بۆ یادی (نازم حیكمەت(
(1)
دوای شەوی هەزارە و
پاش ساڵی دەیەم
بە ئەستەمبۆڵێدا تێپەڕیم
گهیشتمه هاوڕێیان :
هەندێكیان مرد بوون
هەندێ پیر ببوون و
هەندێ خیانەتیان كردبوو.
تریفەی مانگی لە (بسفۆر)ێدا هەڵاتوو
پاش شەوی یەكەم
هەندێكیشیان – وەك خۆیان ماونەتەوە
كە بەجێم هێشتبوون –
بەناو وێنە و
شیعر و مەی و خۆشەویستیدا.
بەرەو شاری خەون دەچێ و
هەر وەختێ (تەڕوادە(
لە خەونەكانیدا گەمارۆ دەدرێ... دەگری
)گریكەكان) شوورەكانییان كوتایەوە و
ژنەكانیان لاقە كردن
دهگری و
مەینەتی هەژاران ناگری
وهختێ گەمارۆ دەدرێن و
بەسەر شوورەی
ئەو شارە شەهیدانەوە
لە بێن دەبرێن.
بە هاوڕێیان گەیشتم :
یونسەشەل مردبوو
یوسفی زیندانیش لە سەرچاوە بوو
هێشتا بۆ (مەدرید)
لە كەشتیەكی كاغەزیدا كۆچی لێناوه و
بە تێكشكاوی
پاسەوانی بەندیخانە
لە سەرچاوەدا فریو دەدا
(شێخ بەدرەددین)یش لە عەبایەكی سووری
گوڵاڵە سوورەد، سەربڕاو
لە دەمارەوە بۆ دەمار
ماهی ڕەشی ناپاكی
لە بازن و گوارەی ژنان
مەیخانە و بازاڕ و
گەمییە سپییەكانی بسفۆرێ دایە
كرێكاری بەندەرەكە
بە جل و بەرگی شینەوە
لە مەیخانەدا
تارمایی بوو بەسەر كورسییەكەیەوە
فیلەتەنێكە بێ چەك
وەك بڵێی بە شمشێری برووسكە
لە دەریامان نەدابێ
یان تێنەپەڕیبووین
لە پێناوی ئەوەی شەوی ئادەمزاد
– خوداوەند – باڵداران
ڕووناك بكەینەوە.
هەندێكیان
وەك بەجێم هێشتبوون
وا مابوونەوە
بەسەر شانۆی چۆل و
لە سێركدا
بەسەر پشتی ئەسپێكی دارینەوە
نمایش دەكەن.
هاوڕێیان
بەسەر شۆستەی بەندەردا
لەسەرخۆ
دەبنیسان و دەمردن .
لێ سترانبێژ، بە گۆرانییەكانی
بەرەنگاریی
سیس بوون و مەرگ دەبووەوە و
لە دۆزەخیدا، هەڵقرچاو
شەوی ئادەمزاد و خوداوەند و باڵدارانی
ڕووناك دەكردەوە .
(2)
دوای تۆ
مەرگ و جودایی لە ئەستەمبۆڵێ
گەمەی چاولەڕێی هەڵخەڵەتاوی دەكرد
( مننەوەر) شووی كردەوە و ڕۆیی
ئەوانی دیش پردەكانیان سووتاند .
(3)
بەرەو قووڵایی شۆڕ دەبیەوە
بەڵام نقووم نابی
داخۆ لە تاراوگەدا
بەرەو سوڵتانخانی عەشق
بەسەر هەورێكی سەوزەوە گەڕایتەوە؟
ئایا حەریم و مانگت
لە چاویدا دی؟
ئەستێرەی جەوسەر
نهێنی نادركێنێ.
دهگریم
وەختێ كەنیزەی چاوزەیتی
دەروازەی باخچەم بۆ دەكاتەوە
كە مافووری سوورم لەژێر پێدا ڕادەخا
( یونس) بە دارشەقەكەی
بەدوامەوەیە
سوڵتانی مەملەكەتی مەرگ :
منم
ئەو پۆستەچییەم
فرمێسك و شەختە و خۆری
بۆ عاشقان هەڵگرتووە.
سەرچاوەكانی بەهارت
لە پەنجەرەی زیندانەوە: دیوە؟
یا شەمەندەفەری شەو
كە لوورەی
لە ڕەشەبایەكی بەفریندا دەنێرێ؟
بە قژی سوورییەوە كۆت كرا بووم
بەرەو مەنفایان ڕاپێچ دهكردم
دەلوورێنم و كۆت دەگەزم
كێ لە مندا دەڕوا و ناگەڕێتەوە؟
بینیت ؟
شتێك نییە
لە ژاوەژاو و
چەپڵەی هۆڵەكان زیاتر
شەو لە هەموو شوێنێكدا بوو
منیش بە قژییەوە كۆت كرابووم
وەك كۆیلە
بەدوایەوە بووم
بینیت؟
یوسفی زیندانی
ببووە جاسووسی دەسەڵات
كرێكاری چیكەنە و
چاپخانەی نهێنی بووە
ڕۆژگار وەرسووڕا
بەفر بەسەر دەروازەی
باخچەدا باری
من
سوڵتانی مەملەكەتی مەرگ
بەدوای گەورەوەمم
بەرەو تاراوگە
میراتم، گۆڕی شەهیدانە
تا ماوم
میدالەكانییان
لە دەرەوەی هۆڵی پاشا و
دزیكەرانی شیعر و
هۆزە نوێیەكان... هەڵدەگرم
هاوڕێیان هەندێكیان بزركران
یان ون بوون
هەندێكیشیان هێشتا
بە ئازایەتییەوە
لەگەڵ كاروانە مەزنەكە دەڕوا و
یونسە شەلیش
هەر لەسەر بیروباوەڕی خۆیەتی
هەموو شەوێ
نەخشەی جیهان
بە دارشەقەكەی دەپێوێ
كە دەگەڕێتەوە گۆڕیش
دەست درێژ دەكا
خۆڵ لەسەر دەم و چاوی سترانبێژ
بسڕێتەوە
كە لە گۆرانییەكانیدا
بەرەنگاری
سیس بوون و مەرگ دەبێتەوە و
لە دۆزەخیدا دەسووتێ
شەوی ئادەمزاد و خوداوەند و باڵداران
ڕووناك بكاتەوە
(*) له كۆشیعری شاعیر (سیره ذاتیة لسارق النار) بڵاوكردنهوهی
(دار الشروق) چاپی دووهم 1985 ل 60 .