ما 9092 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

نه‌ژاد عزیز سورمێ

له‌ چاخه‌ مێژووییه‌كانیشدا هه‌ندێ جۆره‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانمان دیوه‌ و بیستووه‌ به‌ناوی وه‌رزشه‌وه‌ به‌ به‌رچاوی خه‌ڵك جێبه‌جێ ده‌كرێ وه‌ك تێكوه‌رانه‌ی مرۆڤ و هه‌ندێ له‌ گیانله‌به‌ری له‌ وێنه‌ی شێر و پڵنگ و گادا له‌ پیاده‌كردنی ئه‌شكه‌نجه‌داندا وا دێته‌ به‌رچاو جه‌للاد و بینه‌ر بچنه‌وه‌ ناو یه‌ك ئه‌ڵقه‌، جه‌للاد وه‌ك )سادی) یه‌ك كه‌ حه‌ز به‌ ئازاردانی به‌رامبه‌ر ده‌كا و بینه‌ریش وه‌ك )مازۆشی) یه‌ك كه‌ ئاره‌زووی له‌ خۆئازاردانه‌ به‌ بینینی ئازاردانی هیتر!

 

په‌راوێـزێكی دی تێـكست

نه‌ژاد عزیز سورمێ

 

(زۆر كه‌س هه‌ن ده‌گرین، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س فرمێسكیان ببینێ،

 ئه‌مه‌ش هێزیان پێ ده‌به‌خشێ)

نازم حیكمه‌ت

له‌شانۆگه‌ریی )پیاوێكی سه‌یر)دا

 

 

 

ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ مێژوودا پێشینیه‌كی دێرینی هه‌یه، بۆ یه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ك له‌ مێزوپۆتامیا، به‌تایبه‌تی پاش پێكه‌وه‌لكاندنی به‌ ئاگروئاسنی ده‌وڵه‌تۆكه‌كانی سۆمه‌ری له‌لایه‌ن (سه‌رجۆنی ئه‌كه‌دی)ـه‌وه‌، كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ده‌دان بیانگوتبایه‌ له‌ل! له‌وساوه‌  ئه‌وه‌ی دوایی ناوی به‌ دیكتاتۆریایه‌تی  رۆیی چه‌كه‌ره‌ی كرد .

 

له‌ میسری دێرینیش هه‌ر به‌وجۆره‌ بوو، له‌ بنیاتنانی ئه‌هرامه‌كانه‌وه‌ بگره‌، تا ده‌گاته‌ ململانێی توندی نێوان مه‌زه‌به‌كانی په‌رستن له‌ نێوان یه‌كتاپه‌رست و ئه‌وانی تر.

گریگه‌كانیش ئه‌گه‌رچی ڕێگای ئازاردانیان له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیاندا پیاده‌ كردووه، به‌ڵام دیسان وه‌كو پره‌نسیپ و كولتوور، ئه‌شكه‌نجه‌دانیان بۆ مرۆڤ به‌ كارێكی نابه‌جێ و ناپه‌سند زانیوه، به‌وه‌ی مرۆڤی تێدا زه‌لیل ده‌بێ، بۆیه‌ پێیان وابووه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان ته‌نیا بۆ بێگانه‌ و كۆیلانه‌!!

 

له‌ چاخه‌ مێژووییه‌كانیشدا هه‌ندێ جۆره‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانمان دیوه‌ و بیستووه‌ به‌ناوی وه‌رزشه‌وه‌ به‌ به‌رچاوی خه‌ڵك جێبه‌جێ ده‌كرێ وه‌ك تێكوه‌رانه‌ی مرۆڤ و هه‌ندێ له‌ گیانله‌به‌ری له‌ وێنه‌ی شێر و پڵنگ و گادا له‌ پیاده‌كردنی ئه‌شكه‌نجه‌داندا وا دێته‌ به‌رچاو جه‌للاد و بینه‌ر بچنه‌وه‌ ناو یه‌ك ئه‌ڵقه‌، جه‌للاد وه‌ك )سادی) یه‌ك كه‌ حه‌ز به‌ ئازاردانی به‌رامبه‌ر ده‌كا و بینه‌ریش وه‌ك )مازۆشی) یه‌ك كه‌ ئاره‌زووی له‌ خۆئازاردانه‌ به‌ بینینی ئازاردانی هیتر!

 

له‌هه‌ر خانه‌یه‌كیش دابنرێ، ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ نه‌ستی جه‌للاددا ده‌سته‌وه‌ستان نییه‌ له‌ چوونه‌ ناو جوغزی دیالۆگ و تێگه‌یاندن و تێگه‌یشتنی به‌رامبه‌ر؛ ڕق و  كینه‌ و داخ له‌ دڵی و هه‌ڵاوسانی گرێ ده‌روونییه‌كانی ده‌رده‌بڕی.

 

به‌هه‌ر بیانوو و پاساوێك بێت ئه‌شكه‌نجه‌دان كورت هێنانه‌ له‌ دیتنی به‌رامبه‌ر وه‌ك مرۆڤ، وه‌ك ئاده‌مزادكه‌ پێ بزانێ یان نا به‌لای خۆدیتنی خوودی خۆیشیه‌وه‌ ده‌شكێته‌وه‌، به‌ واتایه‌كی دی كورت هێنانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر )خوود) كه‌ خوودیش له‌ جه‌سته‌ لێكده‌ترازێ، شتێك نامێنێ به‌ناوی مرۆڤ، ئه‌وه‌ی ده‌شمێنێ له‌ دره‌ختێكی وشكه‌وه‌بوو ده‌چێ له‌ به‌رامبه‌ر باهۆزی گۆڕانی به‌رده‌وامدا خۆی ناگرێ..

 

ئه‌گه‌ر نموونه‌ت ویست، له‌وانه‌ی به‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌یشتنه‌ لووتكه‌ و ویستیان به‌رز بفڕن تا هه‌تایێ. زۆر دوور مه‌ڕۆ. شایانترین نموونه‌ )سه‌دام حوسێن)ـه‌، كه‌ به‌هه‌موو پێوه‌رێك دواجار خۆی له‌ كرداره‌كانی بینییه‌وه‌.

ئه‌وانه‌ی له‌ یه‌كه‌م چركه‌ساتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانییان بیر له‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌كه‌نه‌وه‌ ئینجا هه‌ر چه‌شنێكی بێ، نه‌خۆشن و شایانی به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه‌ن و پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ری ده‌روونی هه‌یه‌.

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت