ما 14419 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رەزا شوان

سەرۆکی تیـمەکە و ئەوانی تری تیـمەکە، ئەم ماڵەیان بەجـێهـێـشت، بۆ ئەوەی خانووە رووخـاوەکانی تر بگەڕێـن. بە هـۆی هەنـدێک هـۆکارەوە، سەرۆکی تیمەکە بە ناچاری گەڕایەوە بۆ خانـووە تەبخـبووەکەی ژنە گەنجە مـردووەکە. جارێکی تریش ئەژنۆکانی دادان و قـۆڵی لـە رێـگەی شەقـە تەسـکەکـانـەوە درێـژکـرد، بـۆ پـشکـنـیـنی رووبـەرە بچـووکەکەی ژێـر تەرمەکە. لە ناکاودا، بە جـۆش و خـرۆشەوە هـاواری کـرد، منـداڵ، منـداڵـێکی سـاوا لەژێـر تەرمـەکە دایە.

گیانبەخـشینی دایکـێک لە پێناوی منـداڵەکەی

رەزا شوان

چـیرۆکـێکی راسـتەقـیـنەی گیانبەخـشینی دایکـێکە لە کاتی بوومەلـەرزەکەی ژاپـۆن.

 

دوای ئەوەی کە بوومەلەرزەکە خامـۆش بـووەوە، کاتێک پیاوانی فـریـاگوزار، گەیشتنە ماڵە وێـرانبـووەکان، روویـان لە خانووە وێـرانبـووەکەی ژنـێکی گەنـج کـرد. لە میانەی شەقەکانەوە تەرمەکەیان بینی. بەڵام دۆخی جەستەی تا رادەیەک سەیر بوو. ئەژنۆکانی دادابـوون، وەک کەسێکی کڕنـۆشبەر، جەستەی بـۆ پـێشـەوە نوشتابـووەوە. دەستەکانی وادەردەکەوتـن کە شـتـێکـیان بە باوەشـەوە گـرتـووبـێـت. خانـووە داڕووخاوەکە پـشـت و سـەری ژنەکەیـان وێـران کـردبـوو.

بە سەخـتییەکی زۆرەوە، سـەرۆکی تـیمی فـریـاگـوزار، دەسـتی خـستە نـاو بـۆشـاییەکی تەسکی دیوارەکەوە، تا بگات بە جەستەی ژنەکە. هیوای ئەوەی دەخواست کە ئەو ژنە لە ژیـانـدابـێـت. بەڵام جەسـتەی سارد و رەقـبـووی، پێـیـوت کە بە دڵـنیاییەوە مـردووە.

سەرۆکی تیـمەکە و ئەوانی تری تیـمەکە، ئەم ماڵەیان بەجـێهـێـشت، بۆ ئەوەی خانووە رووخـاوەکانی تر بگەڕێـن. بە هـۆی هەنـدێک هـۆکارەوە، سەرۆکی تیمەکە بە ناچاری گەڕایەوە بۆ خانـووە تەبخـبووەکەی ژنە گەنجە مـردووەکە. جارێکی تریش ئەژنۆکانی دادان و قـۆڵی لـە رێـگەی شەقـە تەسـکەکـانـەوە درێـژکـرد، بـۆ پـشکـنـیـنی رووبـەرە بچـووکەکەی ژێـر تەرمەکە. لە ناکاودا، بە جـۆش و خـرۆشەوە هـاواری کـرد، منـداڵ، منـداڵـێکی سـاوا لەژێـر تەرمـەکە دایە.

هەموو تیمەکە پـێکەوە کاریان کرد. بە وریاییەوە داروپەردوویان لەسەر و لە دەوری ژنـە مـردووەکە لابـرد. منـداڵـێکی بچـووکی تەمەن (٣) مانـگان، کە لەژێـر جەسـتەی دایکـیدا بـوو، بە بەتانییەکی گـوڵگـوڵـییەوە پێچـرابـوو. دیارە ژنەکە گیـانبەخـشینێکی گـەورەی داوە، بـۆ رزگـارکـردنی کـوڕەکەی. کاتـێک کە خانـووەکەی رووخـاوە، ئـەم دایـکە وەک قـەڵـغـان جـەسـتەی خـۆی بەکـارهـێـناوە، بـۆ پـاراسـتـن و رزگـارکـردنی کـوڕەکەی. کە سەرۆکی تیمەکە کوڕە کۆرپەکەی هەڵگرت، بە ئارامییەوە نووستـبوو.

دکتۆرێک بە خێرایی بۆ پـشکـنینی کوڕە کۆرپەکە هات. دوای ئەوەی کە بەتـانییەکەی لێکـردەوە، مـۆبایـلـێکی لەنـاو بەتانییەکەدا بینی. لەسەر شاشەکەیدا، نامەیەکی کورت  هەبـوو، دەقـی نامـەکە، نـووسرابـوو:"ئەگەر بتـوانیـت لە ژیـانـدا بـمـێنیـتەوە، دەبێـت ئەوەت لەبـیربـێـت کە خـۆشـتـم دەوێـیـت".

ئەم مـۆبایـلە لە دەستـێکەوە بۆ دەستـێکی تر دەگوازرایەوە. هەموو ئەو کەسانەی کە نامەکەیان خوێنـدەوە:"ئەگەر بتوانیت لە ژیاندا بمێـنیتەوە، دەبێت ئەوەت لەبیربێت کە خـۆشـتـم دەوێـیـت" بەکـوڵ گـریـان. ئەمـەیە خـۆشـەویستـیی دایـک بـۆ منـداڵـەکـەی.


(*) ئەم چـیرۆکە راسـتیـیە، لە زمـانی ئینگـلیـزییەوە، وەرمگـێڕاوە بـۆ کوردی.

 

گەڕان بۆ بابەت