پێشه‌وا كاكه‌یی
ڕێواس چه‌ند ناسك بوو،
داته به‌ر بیوری دانه‌كانت.
گیا خۆی سه‌مای ده‌كرد،
شێلاته‌وه به پێیه‌كانت.
كه‌نگر چه‌ند به فه‌قیری ڕووابوو،
له بن تاشه‌به‌ردێكه‌وه سه‌ری ده‌رهێنابوو.
گڕگاز و سێوه بن عه‌رزه
له داخی په‌تاته خۆیان مه‌ڵاس دابوو.
ئه‌ی مرۆڤ
پێشه‌وا كاكه‌یی
ئه‌ی مرۆڤ
چیدی من ناچمه‌وه سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌كی تۆ
چیتدابوو له شیكاری مه‌یموون
له سڕبوونی بۆق و،
ته‌پبوونی كیسه‌ڵ.
چیتدابوو له به‌غیلی بردن به ته‌مه‌نی دایناسۆڕ و،
بژێوی مۆریانه.
چی سه‌رقاڵیێكت بۆ خۆت تووش كرد:
به جیكاری ئایین و فه‌لسه‌فه.
به توانه‌وه‌ی عیشق و مه‌عریفه.
چیتدابوو له دار زه‌یتوون و هه‌نجیر،
چ زاتێك سوێندی پێ خواردووه.
ئیشت به جه‌نگه‌ڵستان چی بوو،
بولبول چلۆن ده‌خوێنێت.
كوكوختی له كوێدا هێلانه چێ ده‌كات.
له‌گه‌ڵ نووسینی شیعرێك:
بولبول له خوێندن كه‌وت.
كوكوختی له باڵ كه‌وت.
به بیانووی بیناسازییه‌وە
به ته‌ورێكه‌وه به‌ربوویته ته‌ڵاشكردنی داره‌كان...
خانوویێك له دار دروست بكه‌یت.
كورسی بۆ دیكاتۆره‌كان
سیسه‌م بۆ جووتبوونی شه‌وێكی ژن و مێرده‌كان
كتێبخانه‌یێك بۆ دیكۆری ماڵه‌كان.
ڕێواس چه‌ند ناسك بوو،
داته به‌ر بیوری دانه‌كانت.
گیا خۆی سه‌مای ده‌كرد،
شێلاته‌وه به پێیه‌كانت.
كه‌نگر چه‌ند به فه‌قیری ڕووابوو،
له بن تاشه‌به‌ردێكه‌وه سه‌ری ده‌رهێنابوو.
گڕگاز و سێوه بن عه‌رزه
له داخی په‌تاته خۆیان مه‌ڵاس دابوو.
ئه‌ی مرۆڤ
چیتدابوو له زۆنگاوه‌كان
بۆ به دوای كوشتنی تیمساحدا وێڵ بووی؟
چیتدابوو له چه‌مه‌نزاره‌كان
چه‌قه‌ڵ زیانی بۆ تۆ چی بوو؟
چیتدابوو له چیته‌ڵانه‌كان
قالۆر خۆی شمشاڵی ژه‌نی بوو!
3-1-2015