هاوڕێ نەهرۆ

وەک لە سەرەتا دا گوتم ئێمە دەبێ باسی ڕەگەزی نێرو مێ بکەین پێش و پاش مێژووی ئادەم و حەوا، پێش ئادەم و حەوا ئاماژەمان بە پەرتووکی ئینگلس دا سەبارەت بەم بابەتە هەروا باسی پەرتووکی جان جاک رۆسۆمان کردووە لەم بارەیەوە، لە نێوەندەش دا ئاماژەمان بە ئەفسانەی میتافوری ئادەم و حەوا دا، بۆ نموونە لەم ئەفسانەیەدا دەڵێ سەرەتا خۆداوەند ئادەمی لە قوڕ دروست کردووە ئەوجا فووی تێکردووە، حەواش لە پەراسووی ئادەم دەرهێنراوە و ئەفرێندراوە شایانی ئاماژەپێکردنە لێرەدا، هەندێ خەڵکی کونەپەرەست دەڵێن ئافرەت وەک پەراسوو چەوتە ڕاستکردنەوەی زەحمەتە.

مەملەکەتی ئادەم و مەملەکەتی حەوا

هاوڕێ نەهرۆ 

ئەگەر لە گۆشەنیگای سوسیولوژی یەوە سەیری مێژووی مرۆڤایەتی بکەین، ئەوە دەکرێ هەڵسەنگاندن بکەین بۆ پێش و پاش مێژووی ئادەم و حەوا وەک مێژوویەکی ئاینی شارستانی یان شارستانی ئاینی، جان جاک رۆسۆ لە پەرتووکی پەیمانی کۆمەڵایەتی باسی ژیانی مرۆڤایەتی ئەکا پێش دۆزینەوەی یاسا کە ژیانێکی غەریزی بووە، یاسا هات سنوورێک بۆ  ئەم ژیانە هەرەمەکی یە دانا، سیغموند فروید دەڵێ، کاتێ قوناغی شارستانی دەستی پێکرد مرۆڤ لە باتی بەرد وشەی بە کار هینا یان کاتێ مرۆڤ لە باتی بەرد وشەی بەکارهینا ئەو کات قوناغی شارستانی دەستی پێکرد بە مەبەستی دەربڕینی ناخی شەڕەنگیزی خۆی، لێرەدا دەبێ بگوتری ئاین مرۆڤایەتی دەستەمۆ کرد، دەستەمۆ کردنی ناداد پەروەرانە، لەسەردەمی سەرهەڵدانی ئاین، کەمینە زاڵ بوو بەسەر زورینەدا، کەمینەکان وەک پادشاکان، میرنشینان، پیاوانی ئاینی وەک ئەمیرو خەلیفەوە تا دەگاتە واعز و ئەوانەی پێش نوێژی دەکەن، ئەگەر سەیری قوناغی پێش ئادەم و حەواو پاش ئادەم و حەوا بکەین ئەوە دەکرێ باسی ڕەگەزی نێرو مێ بکەین وەک ئینگلس لە پەرتووکی (بنەچەی خێزان و خاوەندارییەتی تایبەت و دەوڵەت) تیایدا ئینگلس باسی تەمەنی گەردوون دەکا کە خۆی لە قەرەی چەندین ملیار ساڵ دەدا، سەرەتا کە خێزان دروست بوو مناڵەکان بە نێوی دایکیانەوە ناو دەنران، لەبەر ئەوەی ئافرەت سەرەتا چەند مێردێکی هەبوو، هەر ئافرەتیش بوو سەرەتا نهێنی کشتوکاڵی دۆزییەوە بەڵام کە ئیش دابەشکرا، ئافرەت کەوتە ماڵەوە بۆ بەخێو کردنی ئاژەڵ لە لایەک و چاودێری و پەروەردەی مناڵ لە لایەکی دیکە، لێرەدا ئینگلس دەڵێ دابەشبوونی کار یەکەم شکستی ئافرەت بوو لە مێژووی مرۆڤایەتی دا، تەنانەت هەندێ خێڵ هەبوون سەرەتا کە کچ مێردی دەکرد دەبوایە یەکەم شەو بچێ لە تەک سەرۆک خێڵەکە دا بخەوێ، لێرەدا ئەگەر باسی مێژووی پێش ئیسلام بکەین لە سەردەمی جاهلی دا، ئافرەتیان زیندە بەچاڵ دەکرد، ئیسلام هات ئەو دیاردە قێزەوەنەی نەهێشت، کەواتە دەکرێ بڵێن ئیسلام یان ئاینە ئاسمانیەکان دیوی ئەرینی یان هەیە بەڵام ئاین وەک پەیام وەک ئیمان وەک مۆراڵ شتێکی چاکە بەڵام وەکو دەستووری نەگۆڕ بۆ هەموو کات و ساتێ دەقەکانی ناشێن، بۆ نموونە مەسیح لە ئینجیلی سەردەمی نوێ دەڵێ، ئەگەر لە گۆنای ڕاستیان دای گۆنای چەپی بدە بەر، گەرچی لە دەقی ئینجیلی سەردەمی کۆن وەک ئیسلام دەڵێ چاو لە جێ چاو، ددان لە جێ ددان بەڵام ئەگەر لە ناوەرۆکی وتەی ئەگەر لە گۆنای ڕاستیان دای گۆنای چەپی بدە بەر، وتەیەکە سەراپا پر لە فانتازیای رومانسی و دونیای میهرەبانی یە بەڕاستی پرنسیپێکی باشە ئەگەر پەیڕەو بکرێ، ئەمە ئەگەر بە شێوەیەکی ئەبستراک باس بکرێ بەڵام گەمەی یادەوەریی وشەڕئەنگیزی گەمەیەکە تا بڵێت ئاڵۆزە، حاڵەتی شەڕەنگیزی لای مرۆڤ بە زانینی وتەیەکی مەسیح خاوەن مەتلەب سارد ناکاتەوە، شەڕەنگیزی ئینسان بە دەیان پلان و میتود و ماشین بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەرزو نزم دەکرێتەوە، لێرەدا دەبێ بڵێن بە ڕاستی قەدەر گەمەیەکی ئاڵوزە وەک چۆن ئیسلام دەڵی لە لەوحی مەحفوز دایە! گەرچی رۆماننوس دان براون بەشێویەکی زانستی و سیمبولی قەدەر شیدەکاتەوە.

نەوال سەعداوی وەک نووسەرێکی (متعهد)ی دەزگا نهێنیەکانی جیهان، ئافرەتێکی خۆد خواە و خۆ پەرەست و خۆ دەرخەر بوو، لە تێکرای چاوپێکەوتنەکانی دا دووپاتی دەکاتەوە کە دکتورەو ئەنالیزەی جەستەی نێرو مێ یی کردووە، بۆ ماوەی دە ساڵ مێژووی ئاینەکانی لە نزیکەوە خوێندوە، باوکی زانایەکی ئەزهەر بووە، دیارە نەوال سەعداوی قسەی باش و قسەی خراپی هەیە، یەک لە قسە باشەکانی ئەوەیە کە ئاینی ئیسلام لە گەواهی (شهادە) دوو ئافرەت بەرانبەر بە پیاوێک دەژمێردرێ، گەرچی ئافرەتەکان زانای فیزیاوی بن و پیاوەکەش شوانێکی نەخوێندەوار بێ، لێرەدا ئاینی ئیسلام ناهەقییەکی ئاشکرا دەکا بەرانبەر بە رەگەزی مێ بە درێژایی مێژوو بەڵام نەوال سەعداوی وەک مارکسی یەکی توندڕەوی گرێ گرتە دەڵێ، مێ بنەچەیە (الانثی هي الاصل) لە ڕوانگەی خۆیەوە وەک مێ یەنەیەک سەیری پروسەی نێوان مێ و نێر ئەکا، بۆ نموونە نەوال سەعداوی مێزێکی لە بەردەم دایە لە گۆشەنیگای خۆییەوە ئەڕوانی بۆ شکڵ و شێوەی مێزەکە، وەک ئانالیزە کردنێکی هەمەلایەنە سەیری سەراپای مێزەکە ناکا کە لە چوار لاوە بیبینێ، بە ڕای من نە نێر بنەچەیە نە مێ، نێرو مێ یەکتر تەواو دەکەن پروسەی پەیدا بوونی مناڵ بە هاوکاری و هاریکاری نێوان نێرو مێ دێتە کایەوە، لێرەدا من لەگەڵ یەکسانی تەواوی ئافرەت و پیاوم بە شێوەیەکی مودرێن بەڵام لە رووی زانستی یەوە قەوارەی مێشکی ئافرەت لە مێشکی پیاو بچوکترە، گەرچی پردی نێوان بەشی ڕاستی مێشک و بەشی چەپی مێشک لای ئافرەت بەرینترە هەر بۆیە ئافرەت لە یەک کات دا دەتوانێ چەندین ئیشی هەمەجۆر ئەنجام بدا بە بێ ئەوەی شیلوو یان شپرزە ببێ ، بەڵام ئەم پردەی نێوان هەردوو بەشی مێشک لای پیاوو ڕەگەزی نێر باریکترە.

لەکاتێکدا لە دارشتنی ئەفسانەی میتافوری ئادەم و حەوا، حەوا تاوانبار کراوە کە ئەو هانی ئادەمی داوە لە درەختی حیکمە سێوێک بخوا ئیدی کەوتونەتە بەر نەفرەتی خودا و داگیراوان بۆ سەر ئەرز، لەو رۆژەوە تێکرای بەدبەختیەکانی مرۆڤایەتی لە نێوچاوانی حەواوە مۆرکی تاوان لێدراوە، گوایا حەوا بەرپرسیارە لە دەرکردنیان لە بەهەشت، ئیدی لەو رۆژەوە مرۆڤ تاوانی کردووە دەبێ هەمیشە باجی تاوانەکەی بدا، لەلایەکی دیکەوە دەقی قورئان ئاراستەی ڕەگەزی نێرینە کراوە، لە ئایەتەکان دا هەمیشە دەڵی (یا ایها الذین) هەرگیز جارێکیش نەیوتووە (یا ایتها اللواتي) قورئان پیاوی کردۆتە دەم ڕاست و ڕابەر، ژن و ڕەگەزی مێ بە پلەی دووەمی داناوە، ئاخۆ دەبێ لە بەر ئەوە بێ کە ئافرەت سوڕی مانگانەی هەیە وەک باجی ئافرەت بوون چەندین هرمۆن وەک ئامادەبوونیکی فسیولۆژی جەستە بەمەبەستی سک پڕ بوون لە کاتێک دا مناڵدان و هیلکەدان و ڕژێنی نخامی روڵی سەرەکی دەگێڕن و هۆرمۆنی بروجسترون و هۆرمۆنی ئیستروجین دەردەکا لە کاتی پروسەکە دا، کە بەچوار قوناغ تێپەڕ دەبێ، دەردانی هۆرمۆن و گۆرانکاری فسیولۆژی جەستە کار دەکاتە سەر رەفتارو سایکۆلۆژیەتی ئافرەت، پێم وایە هەر بۆیە لەبەر ئەم هۆیە فسیولۆژییە قورئان رووی دەمی ئاراستەی رەگەزی نێر کردووە، ئافرەت و ڕەگەزی مێ خستۆتە پەناوە.

وەک لە سەرەتا دا گوتم ئێمە دەبێ باسی ڕەگەزی نێرو مێ بکەین پێش و پاش مێژووی ئادەم و حەوا، پێش ئادەم و حەوا ئاماژەمان بە پەرتووکی ئینگلس دا سەبارەت بەم بابەتە هەروا باسی پەرتووکی جان جاک رۆسۆمان کردووە لەم بارەیەوە، لە نێوەندەش دا ئاماژەمان بە ئەفسانەی میتافوری ئادەم و حەوا دا، بۆ نموونە لەم ئەفسانەیەدا دەڵێ سەرەتا خۆداوەند ئادەمی لە قوڕ دروست کردووە ئەوجا فووی تێکردووە، حەواش لە پەراسووی ئادەم دەرهێنراوە و ئەفرێندراوە شایانی ئاماژەپێکردنە لێرەدا، هەندێ خەڵکی کونەپەرەست دەڵێن ئافرەت وەک پەراسوو چەوتە ڕاستکردنەوەی زەحمەتە!

قوناغی دوای مێژووی ئادەم و حەوا قوناغی رێنێسانسی ئەوروپایە، قوناغی شوڕشی پێشەسازی و باڵا دەستی زانست و جیاکردنەوەی ئاینە لە دەوڵەت لە بواری سیاسەت و فەرمانڕەوایی دا، لەم قوناغە رۆژ لە دوای رۆژ کەسایەتی ئافرەت چ لە لایەن خۆیانەوە وەک سیمون دی بوفوار هاوسەری سارتەر و دەیان کەڵە نووسەر تێکۆشەری دیکەی ئافرەت وەک روزا لوکسمبورگ و کلارا زتکین، چ لەلایەن پیاوانی مارکسیست و هومانیست و پێشکەوتنخوازەوە پاڵپشتی دەکرێن، بە ئەرک و مافەکانیان پێداچوونەوە دەکرێ، هەر وەک لینین دەیگوت، دەبێ ئافرەت لە کونجی موبەق و ناندین رزگار بکەین لەم بوارەدا ئینگلسیش دەیگوت پێشکەوتنی ئافرەت پێوانەی سەرەکی پێشکەوتنی کۆمەڵگایە، تەنانەت ئەمرۆ لە ئەوروپا بزوتنەوەی فیمینزم هەیە کە خۆدی ئافرەتان داکوکی تەواو لە خۆدی خۆیان و تایبەتمەندییەکانیان دەکەن، هەر بۆ ئاگاداری یادەوەریی ئافرەت بەشێکی گرنگە لە یادەوەری گەردوون بەشە مێ یەنەکەی، بە بێ بوونی روڵی تەواوی ئافرەت مرۆڤایەتی لە کیماسییەکی ئەبەدی و ئەزەلی دەژێ، مرۆڤایەتی بە لەنگی بەرێوە دەچێ، ئەمرۆ ئێمە چەند باسی ئافرەت بکەین، حەقی شەپۆلی سۆزوحەنان و میهرەبانی ساتێکی ئافرەت نادەین، ئافرەت باڵای لە بنمیچی گەردوون بەرز ترە، لە تیشکی خۆر سیماو چهرەی درەوشاوەترە، لە تریفەی مانگ نورانی ترە، لە تروسکایی ئەستێرەکان گەشترە، لە سروەی بەرە بەیان هەڵاوی جەستەی ئافرەت فێنک ترە، ئەی ئافرەت وەک دایک، وەک خۆشک، وەک خوشەویست چەند مەزنی، لە ئاست گەورەیی تۆ سەر دادەنوێنم، سوپاس بۆ ئەو ئافرەتانەی لە دەروازەی مێژوو بۆ ساتێک ناسیومن.

گەڕان بۆ بابەت