وریا وه‌لی
وێڕای ئه‌وه‌ی سێ ده‌نگی جیاواز له ناو رۆمانه‌کدا ده‌بیسترێت (که‌سی دووه‌می تاک، که‌سی یه‌که‌می تاك، مه‌نه‌لۆژی ناوه‌کی)، به‌ڵام هه‌ستێکی به‌هێزم بۆ دروست بوو به‌وه‌ی شێوازێکی ده‌گمه‌نی ته‌کنکی (فلاش باك) له‌و رۆمانه‌دا به‌کارهاتووه، ته‌نانه‌ت خوێنه‌ر گه‌ر زۆر وریا نه‌بێت ئه‌وا زه‌مه‌نه‌کانی لێ تێك ده‌چێت، چونکه بازدانێکی سه‌یرو تێکه‌ڵکردنێکی هونه‌ری ناوازه‌ی تیا ده‌بینرێت له شوێن و کات و رووداوه‌کاندا.
مه‌دلوله فه‌لسه‌فیه‌کانی سۆسیۆ-پۆله‌تیك له رۆما‌نی (په‌رداخێك ژه‌هری سپی)
وریا وه‌لی
کورته‌یه‌ك
من له‌و جۆره خوێنه‌رانه‌م که‌س نه‌خشه‌ی هه‌ڵبژاردنی ناونیشان و په‌ڕتووکه‌کانم بۆ هه‌ڵنابژێرێت، کاتێك سه‌ر ده‌که‌م به کتێبخانه‌یه‌کدا زیاتر له دووی ئه‌و ناونیشانه ده‌گه‌ڕێم که‌متر میدیاکان لێیان ده‌دوێن، نووسه‌ره‌کانیان ره‌نگه ناسراو نه‌بن، ناوه‌ڕۆکه‌کانیش ره‌نگه سه‌یرو ده‌گمه‌ن بن، یه‌کێك له‌و رۆمانه کورتانه‌ی پێش ماوه‌یه‌کی باش له سوچێکی کتێبخانه‌یه‌کدا بازی چاوه‌کانم له‌سه‌ری نیشته‌وه‌و بڕیاری هه‌ڵبژاردن و خوێندنه‌وه‌یمدا بریتی بوو له رۆما‌نی (په‌رداخێك ژه‌هری سپی)- ساڵی چاپ 2010، نووسه‌ر/ره‌ند محه‌مه‌د، چاپخانه‌ی په‌یڤ. پاش چه‌ند جارێك خوێندنه‌وه گه‌شتمه ئه‌و تێگه‌شتنه‌ی که رۆمانێکه پێویستی به هه‌ڵوێسته له‌سه‌رکردن هه‌یه، چونکه له رووی فۆرم‌و بابه‌ته‌وه زۆر شتی تازه‌ی له خۆ گرتووه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رفه‌تم بێت له‌م نووسینه‌دا ده‌مه‌وێت بۆچوون و تێگه‌شتنه‌کانم له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی خوێنه‌رانی ئازیز به‌شدار پێ بکه‌م، جا نازانم ئایا ئێوه‌ش هه‌ر به‌م چاو و تێگه‌شتنه‌ی من ئه‌و په‌ڕتووکه‌تان خوێندووه‌ته‌وه یان جیاوازتر؟
ئایدیا وبیرۆکه
له پێنج به‌شدا رۆمانه‌که دابه‌ش بووه هه‌ر وه‌ك نووسه‌ره‌که‌ی له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ی پێداوه، ده‌چێته قاڵبی فیکشن و فه‌نتازیاوه، زۆر بابه‌تی جیاواز له دوتوێیدا ده‌خوێنرێته‌وه، به تایبه‌تی سۆسیۆلۆجی و پۆله‌تیکی شوێنکاتی مرۆڤگه‌لێك، که که‌م تا زۆر هه‌ر یه‌ك له ئێمه کاراکته‌ری خۆی له دووتوێی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کیدا ده‌بینێته‌وه، بۆیه من به پێویستی ده‌زانم خوێنه‌ران ئه‌م رۆمانه‌و رۆما‌نی هاوشێوه‌ی ئه‌مه بخوێننه‌وه، وێرای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی نووسه‌رانه هه‌رواش وانه‌گه‌لێلی جۆراوجۆری لێوه فێر ده‌بین. ره‌نگه وه‌ك نووسه‌ر گوته‌نی ئیلهامی چه‌ند خه‌ونێکی ناخۆش سه‌ره‌تای بیرۆکه‌ی ئه‌م ته‌رزو ژانره ئه‌ده‌بیه بێت که به‌زمانێکی قوڵی ویژدانی کاریگه‌ر نووسراوه‌ته‌وه، کۆڵنه‌دان له پێناوی ژیاندا‌و به مرۆڤبوون و هه‌وڵدان بۆ پێگه‌شتنی ئازادی راسته‌قینه له ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی رۆمانه‌که‌دا حزوریان هه‌یه، باس له ونبوونی تاکی مه‌عنه‌وی ده‌کات له زه‌مه‌ن و شوێنه جیاوازه‌کانداو له کۆتاییشدا پاڵه‌وانێکی رۆمانه‌که ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌و دروشمه به ده‌م خه‌وه‌وه ده‌ڵێته‌وه که له سه‌ره‌تای مێردمناڵی و رۆمانه‌که‌دا ده‌ستی پێده‌کات:
ئێمه‌ین چینی چه‌وساوه .... چه‌کوشه‌که‌ی ده‌ستی کاوه
ستایڵ و فۆرم
وێڕای ئه‌وه‌ی سێ ده‌نگی جیاواز له ناو رۆمانه‌کدا ده‌بیسترێت( که‌سی دووه‌می تاک، که‌سی یه‌که‌می تاك، مه‌نه‌لۆژی ناوه‌کی)، به‌ڵام هه‌ستێکی به‌هێزم بۆ دروست بوو به‌وه‌ی شێوازێکی ده‌گمه‌نی ته‌کنکی (فلاش باك) له‌و رۆمانه‌دا به‌کارهاتووه، ته‌نانه‌ت خوێنه‌ر گه‌ر زۆر وریا نه‌بێت ئه‌وا زه‌مه‌نه‌کانی لێ تێك ده‌چێت، چونکه بازدانێکی سه‌یرو تێکه‌ڵکردنێکی هونه‌ری ناوازه‌ی تیا ده‌بینرێت له شوێن و کات و رووداوه‌کاندا، نه‌ک له به‌شێکه‌وه بۆ به‌شێکی تر، به‌ڵکو له ناو هه‌ر به‌شێك له به‌شه‌کانی ئه‌و رۆمانه‌دا، ئه‌مه‌ش شێوازێکی ده‌گمه‌نه که هه‌ندێك له رۆماننووسه به‌ناوبانگه جیهانیه‌کان په‌یڕه‌وی لێده‌که‌ن، ئه‌م شێوازه هه‌ندێكجار سه‌ر له خوێنه‌رانێك تێك ده‌دات گه‌ر به ساده‌یی ده‌ستبده‌نه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه‌و ره‌نگه له کۆتایشدا بڵێن زۆر لێی حاڵی نه‌بووین، ته‌نانه‌ت جارانێك یاده‌وه‌ریه‌کان حزوریان ده‌بێت و تێکه‌ڵی ئان وساتی رووداوه‌کان و گرێی به‌سه‌رهاته‌کان ده‌بن، به‌ستنه‌وه‌ی دوێنێ به سبه‌ینێوه بۆ خویندنه‌وه‌ی واقیعی ئه‌مڕۆی ڕووداوه‌کان له سه‌رتاپای رۆمانه‌کدا ئاماده‌گی هه‌یه.
ئێکسپرێشنی فه‌لسه‌فی
له دووتۆێی لاپه‌ره‌کانی ئه‌و رۆمانه‌دا پێم باشبو، هه‌ندێك له‌و مه‌دلوله مانابه‌خشانه لێره‌دا بنووسمه‌وه، که ده‌کرێت له ژیانی رۆژانه‌دا( ئیست)ێکیان له‌سه‌ر بکه‌ین و به‌کاریان بێنین بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه جۆراوجۆره‌کانی ژیانمان و تێگه‌شتنی فراوانتر بۆ سۆسیۆپۆله‌تیکی ناوچه‌که‌مان:
* تێکدان ئاسانه و به زۆر که‌س ده‌کرێت به‌ڵام بنیاتنان ئاسته‌مه‌و به هه‌موو که‌س ناکرێت. ل7
* مرۆڤ گه‌ر له ئه‌زموونه‌وه فێری ژیان نه‌بێت ئه‌ی ده‌بێت چ مامۆستایه‌کی باشتری ده‌ستکه‌وێت وانه‌کانی به کرده‌یی فێر بکه‌ن؟ ل10
* مرۆڤ جڵه‌وی خۆی بداته ده‌ست گورگه‌کان ئه‌وا مه‌ڕو ماڵه‌ته‌که قڕیان تێده‌که‌ویت. ل10
* بێبه‌شبوون له ئازادی حه‌قیقی وا له مرۆڤه‌کان ده‌کات وه‌کو توتی دروشمی هه‌موو که‌سێك بڵێنه‌وه.. ل10
* گرنگ ساته جیاوازه‌کان نین، دۆگمابوونی عه‌قڵ، نایه‌ڵێت گۆڕانکاری بکه‌ین. ل12
* کۆمه‌ڵگایه‌ك نه‌توانێت تاکی به‌سوود به‌رهه‌م بێنێت ئه‌وا مخۆرکه‌کان ناخی هه‌ڵده‌کۆڵن. ل12
* کێ ده‌ڵێت مه‌رگ زیانه، کێ له ئێمه له‌وێوه هاتووه‌ته‌وه؟ ئایا توانیومانه پێناسه‌یه‌ك بۆ چه‌مکی ژیان بکه‌ین تا ئه‌و پرسیاره وه‌ڵام بده‌ینه‌وه؟ ل13
* هه‌میشه مرۆڤی خاکیی نزیکتره له را‌ستیه‌کانه‌وه‌و ماهییه‌تی خۆی له یاد ناچێت. ل13
* مرۆڤ پێویستی به هێوربوونه‌وه‌یه دوای هه‌موو هه‌ناسه سوارییه‌ك. ل14
* شوانی بێ به‌زه‌یی به‌ری نه‌مامه‌کان لێده‌کاته‌وه‌و نه‌مامه‌کانیش ده‌شکێنێته‌وه. ل15
* بازرگانه‌کان هه‌میشه گزیریان زۆره قه‌ره‌باڵغییان له ده‌ور دروست بکه‌ن و (به‌ڵێ) یان بۆ بکه‌ن. ل17
* مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ که‌سانێك ئه‌سته‌مه که چه‌مکی هۆش هیچ ئه‌رزشێکی نه‌بێت لایان. ل17
* هه‌موو کاسبییه‌ك نهێنی خۆی هه‌یه. ل18
* ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر گومان ده‌ژین ته‌نانه‌ت گومان له سێبه‌ره‌که‌ی خۆشیان ده‌که‌ن. ل19
* ده‌سمایه‌یه‌کی قێزه‌ونه گه‌ر مرۆڤ له‌سه‌ر ره‌تاندنی هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆی بژی. ل19
* که‌سانێك هه‌ن چێژ وه‌رده‌گرن له ئازاردانی مرۆڤه‌کان. ل19
* زه‌وی بۆ مردنی من و تۆ له سوڕانه‌وه‌ی خۆی ناکه‌وێت. ل23
* له هه‌ندێك جێ مانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان پابه‌نده به هێنده‌ی جه‌نگانییان بۆ ژیان. ل24
* هه‌میشه راستییه‌کان تاڵن، به تایبه‌تی که‌سانێکی بێده‌سه‌ڵات بیاندرکێنن. ل26
* مرۆڤ که هه‌موو شتێك له‌ده‌ست بدات ژیان و مردنی لا یه‌کسان ده‌بێت.ل26
* نه‌فامی ده‌ردێکی کوشنده‌یه، کاریگه‌رترین هۆکاره دوژمن له ناو هه‌ر میلله‌تێکدا بڵاوی بکاته‌وه تا له‌سه‌رخۆ به ده‌ستی یه‌کتر له‌ناویان ببات. ل26
* مرۆڤ ته‌نیا بیر له ئاکامی کاره‌کانی خۆی بکاته‌وه‌و خۆی بخاته قاڵبی که‌سانی تر کاتێك تووشی چه‌رمه‌سه‌ری ده‌بن، ئه‌وا زۆر هه‌ستو نه‌ستیان لێك نزیک ده‌بێته‌وه. ل27
* مه‌حاڵه وتوێژکردن له‌گه‌ڵ که‌سانی به‌دو نائاگا که هه‌ر له زمانی پێوه‌دان ده‌زانن. ل29
* سه‌گه‌کان تا ئێسقانیان پێ بدرێ زیاتر هارتر ده‌بن بۆ گیانی ڕێبواران. ل29
* کاتێک مرۆڤه‌کان ده‌بنه دڕنده، ئه‌وا دڕنه‌کان زۆر میهره‌بانتر ده‌بن. ل30
* داماڵراو له خودهوشیاریی چاوه‌ڕوانی چ ویژدان زیندووێتی لێده‌کرێت؟ ل 33
* زه‌مه‌ن و مرۆڤه‌کان جیاوازی له شوێنه‌کاندا دروست ده‌که‌ن. ل34
* جارانێك مردن ژیانمان لا خۆشه‌ویستر ده‌کات تا راده‌ی خۆپه‌رستی و کۆشش له پێناوی مانه‌وه‌دا. ل34
* چه‌ند ئه‌سته‌مه مرۆڤ به ده‌ستی خۆی په‌تی سێداره بکاته ملی خۆی؟ ل35
* له دارستاندا ره‌وه ئاژه‌ڵه به‌هێزه‌کان له‌سه‌ر که‌له‌خی ئاژه‌ڵه لاوازه‌کان ده‌ژین. ل37
* هه‌رچه‌ند سروشت سه‌خت و دژوار بێت ئه‌وا مرۆڤه‌کان دژوارتر ده‌بن. ل 39
* پێشکه‌وتن و بچڕاندنی کۆتی عه‌قڵ داخوازی زیاتر ده‌کات له مرۆڤ بۆ گۆرانکاریی. ل 39
* لێهاتوویی مرۆڤ له‌سه‌رده‌می مێردمناڵیه‌وه به دیار ده‌که‌وێت. ل40
* مرۆڤ له پێناوی ژیاندا ده‌مرێت. ل42
* زۆرجار قه‌ده‌ر تاڵ و شیرین پێکه‌وه کۆ ده‌کاته‌وه. ل42
* تاریکی به تاریکی له‌ناوناچێت، ته‌نیا رووناکییه تاریکی ده‌تارێنێت. ل44
* مافه‌کانی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی گشتگیردا ده‌رده‌که‌ون نه‌ك سته‌م. ل45
* زۆر نامۆڕاڵیه له ناو دنیای رۆشنبیری‌دا جه‌نگ بکرێت له پێناوی مانه‌وه‌دا. ل52
* هه‌ندێك له مرۆڤه‌کان وه‌ك بۆق به پێی گۆڕینی ژینگه‌و ده‌وروزه‌مان ره‌نگی خۆیان ده‌گۆڕن. ل52
* جوانیه‌کانی ئه‌م گه‌ردوونه چاوانێك ده‌یانبینێت بێ له‌که لێیان بڕوانێت، وه‌ك که‌سانێك بۆ یه‌که‌مجار بیانبینێت. ل 54
* له جیهانی به‌رژه‌وه‌ندیدا مرۆڤگه‌لێك ده‌بنه خاوه‌نی چه‌ند روویه‌ك. ل59
* پاره ئه‌و سه‌رابه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌یه زۆر که‌س بنه‌ما به‌رزه‌کانی مرۆڤایه‌تی له پێناودا ده‌گۆڕێته‌وه، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی به‌خته‌وه‌ریش نییه. ل60
* پێشینان گه‌ر دوعایان له که‌سێك بکردایه ده‌یانگوت خوایه ژنێکی خراپ بکه‌یت به تووشیه‌وه. ل62
* ئازادیی یاخی بوونه له بارگه ژه‌نگاویه‌کانی مرۆڤه ئێکسپایه‌ره‌کان. ل66
* یه‌ك شه‌و په‌شیمان بوونه‌وه باشتره له په‌شیمان بوونه‌وه‌ی هه‌موو ژیان. ل69
* کێشه‌ی مرۆڤ له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت نه‌زانێت چۆن ئازادی و مافه‌کانی خۆی به‌کاربێنیت. 69
* زۆر جار مرۆڤ به‌رپێی خۆی نابینێت به‌ڵام که‌سانێک دووربه‌دوور ئاکامه‌کان ده‌خوێننه‌وه. ل73
* منداڵ به‌رپرسیارییه‌تیه‌کی گه‌وره‌یه. ل77
* له راستیدا ئافره‌ت سه‌رچاوه‌ی سۆز‌و میهره‌بانی و نه‌رم و نییانی و خۆشه‌ویستی و به‌زه‌ییه نه‌ك پێچه‌وانه. ل77
* جیاوازی زۆره له نێوان کارێك به حه‌زی مرۆڤ بکرێت و کارێك به زۆر بکرێت. ل 77
* جیهانێکی سه‌یره که‌س به به‌شی خۆی رازی نییه. ل82
* مرۆڤ موتوربه‌ی ئه‌و خاکه‌یه له‌سه‌ری چاوی هه‌ڵهێناوه. ل83
* گه‌ر شته ئه‌زه‌لیه‌کانی مرۆڤ به ده‌ستی مرۆڤ بوونایه ئه‌وا گۆڕانکاریه‌کی بنه‌ره‌تی به‌سه‌ریاندا ده‌هێنا. ل83
* ده‌بێت جوانی و ناشیرینیه‌کان پێکه‌وه ببینین. ل83
* سه‌یره مرۆڤ قبوڵی ئاکامی کرده‌وه‌کانی خۆی نه‌کات. ل87
* نه‌فامی مرۆڤ له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت نه‌زان بێت و بزانێت زانایه. ل87
* دانایی مرۆڤیش له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت چه‌ندێك زانا بێت هێشتا وابزانێت نه‌زانه. ل89
* ئاساییه گه‌ر پرسیار له ته‌مه‌ن و کار‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ژیانی که‌سێك بکه‌یت و له‌وه‌ڵامدا پێت بڵێت: ئه‌وه کاری تۆ نییه. ل89
* ره‌نگه که‌سانێك له هاوڕێیه‌تی مرۆڤ بێزاربووبن ئاوها وابه‌سته‌ی سه‌گه‌کانیانن. ل91