نه‌ژاد عزیز سورمێ
بێ زێده‌گوتن، خه‌ڵك و خوایه‌كی زۆر كه ئه‌مڕۆ به كوردی ده‌نووسن و ده‌خوێننه‌وه و وتار و خوتبان ده‌ده‌ن، قه‌رزاری مامۆستا )باڵدار)ن. كه‌چی ئه‌سه‌ف پێش چه‌ند ڕۆژێك مامۆستا له‌سه‌رده‌مێكدا میلله‌ته‌كه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌یه، به غه‌ریبی و به‌بێ ده‌نگی سه‌ر بنێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه‌س باسی بكا. به‌داخه‌وه، وادیاره ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ دۆی داده هه‌ر ده‌ڕژێ و پێ ناچێ تا ئه‌مڕۆش (دارا) دارێكی دیبێ!
ئیبراهیم باڵدار، مامۆستای وه‌چه جیاجیاكان(*)
نه‌ژاد عزیز سورمێ
كه تازه زمانمان پژابوو و له‌به‌ر خوێندن داندرابووین، ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار یه‌كه‌مین ناو بوو دووای ناوی دایک و باوكمان فێری بووین.
سه‌ره‌تای ئه‌لف و بێ، له هه‌نگاوی یه‌كه‌می خوێندندا ناوی مامۆستا باڵداریش لامان چووه پاڵ ئه‌و ناوه ئه‌فسانه‌ییانه‌ی له‌و سه‌ربرده و حیكایه‌تانه‌ی بیستبوومان كه له‌ده‌سپێكی ژیاندا خه‌ویان پێ لێ ده‌خستین.
ئه‌و ده‌مه دونیا دونیایه‌كی دیكه بوو، )دارا) له‌ناو داران بوو و )دۆی داده)ش هێشتا نه‌ڕژابوو، بنمیچی ماڵی )نه‌وزاد)یش درزی نه‌دابوو..
ئێمه‌ش له خۆشیی مێوژی نایابی )مام زۆراب)ـه‌وه مێوژمان لێ خۆش هاتبوو.
له تاریكه بازاڕی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌لف و بێی مامۆستا باڵدار ڕووناكییه‌كه‌ی ئه‌وسه‌ر بوو، ئاسۆیه‌كی پێشانداین.
له هه‌وراز و نشێوه‌كانی ئه‌وان ڕۆژاندا به‌و ئه‌لف و بێیه )كاف) و )واو) و )ڕێ) و (دال) و (سین) و (تێ) و (ئه‌لف) و )نون)مان ناسی و توانیمان وشه‌ی سیحراویی )كوردستان)ی پێ بنووسین.
بێ زێده‌گوتن، خه‌ڵك و خوایه‌كی زۆر كه ئه‌مڕۆ به كوردی ده‌نووسن و ده‌خوێننه‌وه و وتار و خوتبان ده‌ده‌ن، قه‌رزاری مامۆستا )باڵدار)ن.
كه‌چی ئه‌سه‌ف پێش چه‌ند ڕۆژێك مامۆستا له‌سه‌رده‌مێكدا میلله‌ته‌كه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌یه، به غه‌ریبی و به‌بێ ده‌نگی سه‌ر بنێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه‌س باسی بكا.
به‌داخه‌وه، وادیاره ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ دۆی داده هه‌ر ده‌ڕژێ و پێ ناچێ تا ئه‌مڕۆش (دارا) دارێكی دیبێ!
(*) ئه‌م چه‌ند وشه‌یه كاتی خۆی ساڵی 1998 به بۆنه‌ی كۆچی دوایی (مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار)ـه‌وه نووسراوه (هه‌مان وه‌خت بڵاو كراوه‌ته‌وه) كه سه‌رباری ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی مامۆستا، هه‌واڵی كۆچی دوایی له لاپه‌ڕه‌ی )ئاگادارییه‌كان (له یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كاندا - په‌راوێز، به دوو سێ دێری هه‌تیوكه‌وتوو، بێ بایه‌خ بڵاو كرابووه‌وه .