پێشه‌وا کاکه‌یی
سه‌رله‌شکر... کارێك ده‌کات، هه‌موو به‌هاکانی مرۆڤبوون و له‌ده‌ستانی مرۆڤبوون و عیشقی وه‌حشیگه‌ری ده‌خوڵقێنێت تا جه‌نگاوه‌ر به‌هێز بکات. جه‌نگاوه‌ری عاشق، دووری عیشق، زامی نیشتمان، وه‌های لێ ده‌کات که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و عیشقانه بێت که خۆی هاتووه و چووه. بۆیه بێحورمه‌تی سه‌رله‌شکر، نیشتمان، عیشق، ڕاستگۆیی، نه‌ته‌وه تا دوایی ده‌خاته ژیر پرسیاره‌وه. کێ نه‌شته‌ری ئه‌و زامه ده‌کات.
له ستایشی عیشقدا، له زه‌مبوهووڕی جه‌نگدا
پێشه‌وا کاکه‌یی
به‌شی یه‌که‌م:
چ ساتێك عیشق ده‌ست ده‌کات به به‌خشینه‌وه‌ی به‌هاکانی خۆی، ئه‌و وه‌خته‌ی که خۆی له به‌هاکاندا دیسانه‌وه بخوڵقێته‌وه. عیشق، د‌ێت و ده‌چێت و ئاودیو ده‌بێت، واتا نامرێت، به‌ڵکوو به‌هاکانی ده‌گوازێته‌وه له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنکی دیکه. د‌ێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌نگێك له به‌رده‌ماندا بێت. ده‌چێت، ستایشی خۆی ده‌کات، سه‌ما ده‌کات، وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌ست بێت. ئاودیو ده‌بێت، وه‌لێ به چه‌ند جۆرێکه‌وه ئاودیو ده‌بێت. ئاودیو بوون له خوده‌کانی خۆت. ئاودیو بوون له شکسته‌کانی نه‌ته‌وه تا داگیرکردنی نیشتمان، ئاودیو بوون له خۆت بۆ خودیکی دیکه، له خۆت بۆ سروشت، ئاودیو بوون له خۆت و دولبه‌ر، ئاودیو بوون له خۆت و خودا، به‌م مانایه ده‌ست پێ ده‌که‌ین چۆن له خودا ئاودیو ده‌بیت، ئه‌و وه‌خته‌ی که هه‌موو به‌هاکانی مرۆڤ له خود دا شکست ده‌هێنێت، له به‌رده‌م خودا ستایش نامێنێت، هێز نامێنێت،مرۆڤ له مرۆڤبوونه‌وه به‌ره‌و وه‌حشیگه‌ری ده‌چێت. له به‌رده‌م خودا دا ستایش نامێنێت،به واتای ئه‌وه‌ی که مرۆڤ توانای جه‌نگی ناوه‌وه‌ی نامێنێت،ده‌پڕژێته ده‌ره‌وه. ده‌ی خودا له ناوه‌وه ده‌جه‌نگێت له عیشقدا نه‌ك له ده‌ره‌وه، بۆیه مرۆڤ به‌ره‌و په‌رتبوون ده‌چێت کاتێك له ده‌ره‌وه ده‌جه‌نگێت. با له جه‌نگی ناوه‌وه بێینه ده‌ره‌وه و بچینه جه‌نگی ده‌ره‌وه و ستایشی عیشق بکات. عیشق له جه‌نگدا به‌هاکان تێك ده‌شکێنێت، که‌م مرۆڤ هه‌یه بچێته جه‌نگه‌وه و به‌هاکان وه‌ك خۆی بهێڵێته‌وه.به‌های عیشق له جه‌نگدا له بریندارییه‌وه تا ده‌گاته کوشتن.
ده‌چینه جه‌نگه‌وه، ئایا عیشق له‌گه‌ڵ خۆماندا ده‌به‌ین، له عیشقی دولبه‌رییه‌وه تا عیشقی نیشتمان، که نیشتمان ئه‌و وه‌خته‌ی که‌وتۆته نێو به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه. له جه‌نگدا هه‌موو عیشقه‌کان ئاڵۆز ده‌بن، به‌و واتایه‌ی مرۆڤ له هه‌ر عیشقێکدا فه‌نا بووبێت، ساتێك له‌و عیشقه دێته ده‌ره‌وه و ده‌چێته جه‌نگه‌وه. زۆر ئه‌سته‌مه مرۆڤ له جه‌نگدا له عیشقێکدا بێت و چووبێته خه‌ڵوه‌ته‌وه، بێن عیشقێکی وه‌هات بۆ دروست بکه‌ن، بڵێن: ئه‌و عیشقی جه‌نگه، ئه‌وه ئافره‌تێکی سۆزانییه، بۆ ماندووبوونی مرۆڤه‌کانه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بجه‌نگن. کێ ئه‌و سۆزانییه ده‌خوڵقێنێت، له جه‌نگدا. ئه‌وه خودی که‌سی جه‌نگاوه‌ره، یان سه‌رله‌شکره. سه‌له‌شکر... کارێك ده‌کات، هه‌موو به‌هاکانی مرۆڤبوون و له‌ده‌ستانی مرۆڤبوون و عیشقی وه‌حشیگه‌ری ده‌خوڵقێنێت تا جه‌نگاوه‌ر به‌هێز بکات. جه‌نگاوه‌ری عاشق، دووری عیشق، زامی نیشتمان، وه‌های لێ ده‌کات که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و عیشقانه بێت که خۆی هاتووه و چووه. بۆیه بێحورمه‌تی سه‌رله‌شکر، نیشتمان، عیشق، ڕاستگۆیی، نه‌ته‌وه تا دوایی ده‌خاته ژیر پرسیاره‌وه. کێ نه‌شته‌ری ئه‌و زامه ده‌کات. کێ ده‌بێته ساڕێژکاری نه‌ته‌وه و شوناسی. له جه‌نگدا هه‌موو عیشقه‌کان ده‌بنه زه‌مبوهووڕ. ئه‌وه‌ی له جه‌نگدا ئه‌و عیشقه ده‌خاته به‌ر باسه‌وه، ده‌یخاته به‌ر شوناسی دینییه‌وه، کێ نه‌شته‌ری ده‌کات. له جه‌نگێکداین هه‌مووان له زه‌مبوهووڕدان، کێ هه‌بێت ئه‌و عیشقانه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر دۆخی خۆیان و له ستایشی خۆیاندا بدوێن.
بەشی دووەم:
عیشق، خۆی جه‌نگه. له جه‌نگدا نه پێویست به‌وه ده‌کات، شیعری مه‌ولانا بخوێنینه‌وه، نه شیعری نالی بنووسین بۆ حه‌بیبه. عیشق له دووریدا ده‌دوێت .
وه‌ختێ گوللە به سه‌رماندا گڤەی دەکات و تیژ بە هەوادا د‌ێت و، هاوڕێکمان له ته‌نیشته‌وه شه‌هید ده‌بێت، خۆی عیشق ده‌دوێت. نیشتمانمان سنگی ده‌داته به‌ر گوللە، نایه‌وێت به ئه‌فسانه بکرێت. ئه‌مڕۆکه چۆن سه‌رله‌شکر جورئه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه بهێڵێت، مێدیای کوردی هه‌واڵێکی وه‌ها مه‌ترسیدار بڵاو بکاته‌وه که پێشمه‌رگه به جه‌سته‌ی ژنێکه‌وه نیشتمانی بفرۆشێت. ژنێك له‌وسه‌ری دونیاوه بێت فتوای ئه‌وه بدات، که ئاماده‌یه عیشقی خۆی، هه‌ستی خۆی بکاته قوربانی پێشمه‌رگه. بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ماندبوون نه‌که‌وێت. تۆ مرۆڤێك ده‌نێریته به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له هه‌ستی تۆ. نیشتمانی تۆ، ئه‌خلاقی تۆ بکات. بۆ ئه‌وه‌ی دین تێکه‌ڵ به‌و وه‌حشیگه‌رییه نه‌کرێت، که له‌وسه‌ره‌وه ڕا داعشێك په‌یامی هه‌ڵگرتووه، که نه شوناسی ئیسلامه نه شوناسی مرۆڤایه‌تییه. به به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه خوشکه ئێزیدییه‌کانمان ده‌به‌ن و نیکاحێکی ئیسلامی داعش ده‌خوڵقێنن. تۆ وه‌ره سه‌یری ئه‌و دیمه‌نه بکه، مێدیای کوردی و سه‌رله‌شکری کوردی بتوانێت ڕێگه به‌وه بدات، هه‌واڵێکی وه‌ها بڵاو بکه‌نه‌وه، که مرۆڤی مه‌زن، پێشمه‌رگه‌ی مه‌زن، به وه‌ها کارێکه‌وه سه‌رقاڵ بکه‌ن له به‌ره‌کانی جه‌نگدا، ئاگامان لێ نه‌بێت، داعش چۆن سینه‌ی نیشتمانمان به گوللە ده‌بێژێت.
ئه‌ی سه‌رله‌شکر ئه‌م پێشمه‌رگانه چی له حه‌بیبه بکه‌ن، که له به‌ره‌کانی جه‌نگ گه‌ڕانه‌وه. باشه ئه‌و ژنه له‌وسه‌ری دونیاوه هاته نێو به‌ره‌کانی جه‌نگه‌وه و جه‌سته‌ی پێشمه‌رگه‌کانی دامرکانده‌وه، کام پێشمه‌رگه‌یه ڕێ به خۆی ده‌دات، که له پێناوی نیشتمان دا بجه‌نگێت. ئه‌ی سه‌رله‌شکر ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌موو پێشمه‌رگه‌کاندا خه‌وت، تۆ نازانی نیشتمان، مرۆڤ له‌م سه‌رزه‌مینه‌ی ئێمه‌دا تووشی چی نه‌خۆشییه‌کی مه‌ترسیدار ده‌بێت، که چاره‌سه‌ری مه‌حاڵه. سه‌رله‌شکر زه‌مبوهووڕه تۆ نازانیت به نێوی عیشقه‌وه به نێوی نیشتمانه‌وه، به نێوی به‌رگرییه‌وه له جه‌نگدا چی ڕوو ده‌دات. ئه‌وانه‌ی که چوونه جه‌نگه‌وه به خه‌یاڵی حه‌بیبه، به سینه‌ی نالییه‌وه، به ده‌م ڕێگاوه شیعری ئه‌ی ڕه‌قیبی دڵداریان ده‌وته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی تۆ و نیشتمان بپارێزن سه‌رله‌شکر.
عیشق، وەختێك لە خودی مرۆڤ دادەماڵدرێت، بەها و بنەماکانی مرۆڤ ون دەکات. هەستەکان تێك دەشکێندرێت، بێئەوەی بزانێت، کوێی شکاوە. شکانی هەست لە هەموو ساتەکاندا هەستی پێ ناکرێت، بۆ نموونە تۆ دەخرێیتە جەنگەوە سەرقاڵی بە هەستکردنی خودی خۆتی بۆ پاراستن لەو هەستەی کە هەتە دەبێت بیپارێزیت و ون نەبێت. وەلێ وەختێ سەرلەشکر تێکی دەشکێنێت، تۆ نە هەستی پێ دەکەیت لەو ساتەدا و نە سەرلەشکر دەزانیت کە تۆ هەستەوەریت.
بەشی سێیەم:
ئێمه ده‌چینه جه‌نگه‌وه، وه‌لێ له جه‌نگدا وه‌ك چۆن پێویستیمان به تفه‌نگ و دۆشکه و فڕۆکه و ئارپێچی و هاوه‌ن و قه‌نناس... تا دوایی، هه‌یه بۆ پێکانی دوژمن، له‌به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه، له سه‌نگه‌ره‌وه ئامانجی دوژمن بپێکی. وه‌ك چۆن پێویستیمان به جبه‌خانه هه‌یه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن‌دا تا عیشقی نیشتمان، نه‌ته‌وه، هێزی یه‌کگرتوویی، ڕه‌زامه‌ندی ده‌ره‌کی له ده‌ست نه‌ده‌ین، ئاوهاش پێویستیمان به مۆسیقا هه‌یه له به‌ره‌ی جه‌نگدا. له جه‌نگدا شتێك نامێنێته‌وه بۆ عیشق جگه له شه‌ڕه‌شمشێر و ده‌نگی گووله و بۆردمانی فڕۆکه.
له جه‌نگدا ده‌بێت گوێمان له مۆسقا بێت بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی دڵ، هێزی ڕۆح بکه‌وێته که‌ڵکه‌ی سه‌ما. چ سه‌مایێك ئه‌و سه‌مایه که تۆ دوژمن ده‌پێکی و جارجاریش مژێك له سیگار ده‌ده‌یت و به سیحری ژێی مۆسیقا، په‌نجه‌کانت مۆسیقای جه‌نگ ده‌ژه‌نن. له جه‌نگدا پێویسته گوێ له مۆسیقا بگرین، وه‌ك چۆن سه‌رله‌شکرێکمان هه‌یه، هه‌رکاتێك فه‌رمان ده‌رکات، ده‌بێت زیاتر بچینه پێشه‌وه یان که دوژمن نزیك بۆوه وا پێویست بکات فه‌رمان ده‌رکات بکشێینه‌وه. ئاوهاش پێویسته مۆسیقارێکمان هه‌بێت له جه‌نگدا، له دووری چه‌ند مه‌ترێکه‌وه گوێمان پڕ بکات له مۆسیقا. هه‌ندێك جار پێشمه‌رگه که که‌وته جه‌نگه‌وه، ده‌که‌وێته سه‌ما، ئیدی نازانێت کوشتن چییه، مردن چییه، ته‌نیا عیشقێك هه‌یه که نێشتمانیێتی و پێویسته گیانی خۆی تێدا فیدا بکات.
هه‌ر هێزێك مۆسیقاری تێدا نه‌بێت، ناتوانێت، هێزێك بێت به ته‌واوی تێربوونی ڕۆحی خۆیه‌وه بفڕێت. هه‌موو هێزێك ده‌توانێت بفڕێت، وه‌لێ ناتوانێت که ته‌واو فڕی، شوێنێکی هه‌بێت بۆ پشوو، بۆ گوێگرتن له مۆسیقا. له جه‌نگدا ده‌بێت به ده‌م مۆسیقاوه بفڕین، باڵ بگرین، بۆ ئه‌وه‌ی که شه‌هید بووین، له خۆڵه‌مێشیماندا، مۆسیقا بمانخاته‌وه سه‌ر که‌ڵکه‌له‌ی ژیان.
هەرێمێك، خاوەنی پارچە مۆسیقایێکی میللی پێسمەرگە نەبوو،ئەوە نیشتمانەکەی
ڕۆحیەتی سەماکردنی لەگەڵ هاونیشتمانەکەی لە چێژ دەکەوێت.