و: کۆڕش وه‌حید
مرۆڤه‌کان که ده‌خه‌ون ده‌توانم ته‌ماسیان له‌گه‌ڵدا بگرم، وه‌لێ مه‌خابن گوێ له‌داوا و په‌یامه‌کانم ناگرن و جێجهجێیان ناکه‌ن، ئەوان هێشتا خه‌ریکی شهڕهسهگی دنیان و هه‌ست به لانهوازیی و ده‌م وشکیی من ناکه‌ن. که‌من ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌رنشینه‌کانی ئه‌م مهزارگانهیان له‌بیره و، وه‌فایان هه‌ر ماوه و سه‌ردانی خۆشه‌ویسته‌کانیان ده‌که‌ن. رۆژ به‌رۆژ ژماره‌مان زیاد ده‌بێت و، باری پتر ئه‌وانه‌ی دێنه ئێره به هۆکاری ناپاکی دۆستانه. لێرهههمووان چاوه‌ڕوانن سیسته‌می کات له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێت و، هه‌ردوو جیهانه‌که ببێته‌وه یه‌ک.
ئازاری ناو ئێسکه‌کان
گێ. دی. مۆپاسان
و: کۆڕش وه‌حید
دوو ژن به‌سه‌ر ڕێگا خۆڵه لاتهریکهکهی ته‌نیشتمدا ده‌ڕۆیشتن. نازانم ڕۆژ بوو یان شه‌و؟ ده‌مویست هاواربکه‌م به‌هه‌موو هێزم تا به‌ڵکو یارمه‌تیم بده‌ن و دهربێمهوه، تا که هه‌موو زیزهکان ئاشت بکه‌مه‌وه؛ به‌ڵام ده‌نگم ده‌رنه‌ده‌چوو، دوو ژه‌نه‌که زه‌می ژنهدراوسێکهیان ده‌کرد و جارجاره‌ش ده‌یاندایه قاقای پێکه‌نین، موچڕکهیهكم پێداهات. له‌مێژ بوو گوێم له‌ده‌نگی مرۆڤ نه‌بوو، جارجار گورگ و سه‌گ دێنه ئه‌مناوه و، گوێم له قروسکه قروسک و وه‌ڕینیان ده‌بێت، ماوه‌یه‌کیش گوێم له‌ده‌نگی بۆمب ده‌بوو، له نزیك نزرگهکهمدا ده‌یدا به‌زه‌ویدا و، هه‌مووانی ڕادهچڵهکان.
هه‌رچه‌نده له‌مێژه به‌س ئێسکه په‌یکه‌ره‌که‌م ماوه‌ته‌وه، وا ئه‌ویش ورده ورده ده‌پوکێته‌وه، به‌په‌له نێژرام و زوو له بیر چوومه‌وه. هه‌ر زوو مار و دوپشك و جورج و گۆڕهه‌ڵکه‌نه خۆیان لێم تێرکرد و هه‌ر ئێسکه‌کانیان بۆ جێهێڵام، به‌ڵام واش هه‌ر هه‌ست بهدهوروبهرم ده‌که‌م، یاده‌وه‌رییه‌کانی منداڵییشم له‌بیره، هه‌ندێك وه‌خت شوێنی گولـله وێڵهکه ئازارم ده‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت دەکولێتهوه، نازانم له‌ج ئاراستهیهکهوههات.
مرۆڤه‌کان که ده‌خه‌ون ده‌توانم ته‌ماسیان له‌گه‌ڵدا بگرم، وه‌لێ مه‌خابن گوێ له‌داوا و په‌یامه‌کانم ناگرن و جێجهجییان ناکه‌ن، ئەوان هێشتا خه‌ریکی شهڕهسهگی دنیان و هه‌ست به لانهوازیی و ده‌م وشکیی من ناکه‌ن.
که‌من ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌رنشینه‌کانی ئه‌م مهزارگانهیان له‌بیره و، وه‌فایان هه‌ر ماوه و سه‌ردانی خۆشه‌ویسته‌کانیان ده‌که‌ن. رۆژ به‌رۆژ ژماره‌مان زیاد ده‌بێت و، باری پتر ئه‌وانه‌ی دێنه ئێره به هۆکاری ناپاکی دۆستانه.
لێرهههمووان چاوه‌ڕوانن سیسته‌می کات له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێت و، هه‌ردوو جیهانه‌که ببێته‌وه یه‌ك.